 |
|
behnam5555 |
03-30-2010 12:37 PM |
خه‌رمانه‌ی خه‌تی کوردی
خه‌رمانه‌ی خه‌تی کوردی
له تابلوکانی شارام شه‌مسیدا
ساڵی 1349 له شاری سه‌قز له دایک بوه و بڕوانامه‌ی لیسانسی مودیریه‌تی بازرگانی هه‌یه وهه‌ر له سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه هۆگری هونه‌ری خۆشنووسی بوه‌و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستا "محهممهدپووریان" وبۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێک شانازی قوتابی بوونی بوه.
هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس شارام شه‌مسی گه‌لێ چالاکی هونه‌ری هه‌بوه که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن :
بۆ یه‌که‌م جار گوڵبژێرێک له شێعری کوردی شاعیرانی هاوچه‌رخی به خه‌تی نه‌ستعلیق نووسیبوهو له پێشانگایه‌کدا له شاری سه‌قز بۆماوه‌ی یازده رۆژ له ساڵی 1370 ی هه‌تاوی پێش که‌شی کرد.
به‌شداری له کونگره‌ی مه‌وله‌وی کود.... ساڵی 1371
به‌شداری له کونگره‌ی فه‌رزانه‌گانی کورد ... سنه ساڵی1374
به‌شداری له هه‌مایشی خۆشنووسی ، میوانداری عه‌شق ... سه‌قز ساڵی 1381
به‌شداری له دوو ده‌وره‌ی فستیواڵی خۆشنووسی جیهانی ئیسلام ... تاران
کردنه‌وه‌ی پێشانگای خۆشنووسی خانه‌ی سووره ، به شێوه‌ی تاکی .... تاران ساڵی 1372
کردنه‌وه‌ی پێسانگای خۆشنووسی ، مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ... تاران ساڵی 1373
کردنه‌وه‌ی پێشانگای خۆشنووسی ، به‌رز راگرتنی یادوبیره‌وه‌ری مامۆستایان ، هێمن وهه‌ژار. به شێوه‌ی تاکی سه‌قز .. 1376
کردنه‌وه‌ی پێشانگای خۆشنووسی ، گوڵبژێرێک له شێعری شاعیرانی کورد ... مه‌هاباد ساڵی 1379
هونه‌رمه‌ند کاک شارام شه‌مسی وه‌ک خۆشنووسێکی به‌تواناو کارامه به‌رده‌وام له هه‌وڵ وته‌قه‌لای هونه‌ری خۆشنووسی دا بوه‌و گه‌لێ به‌رهه‌می به سوودی ده‌ست داوه‌تێ و پێوه‌ی ماندوو بوه وه‌ک :
نووسین کتێبی "خهونهوهنهشهییهکان" ی مامۆستا "بێزار" شێعر که چاپ وبڵاو بوه‌ته‌وه .
نووسینه‌وه‌ی کتێبی "ناڵه‌ی جودایی" مامۆستا هێمن به خه‌تی نه‌ستعلیق ... ئاماده‌ی چاپ .
نووسینه‌وه‌ی کتێبی "ئاوێنه بیچکۆلهکان" ی شێرکۆ بێکه‌س ، به خه‌تی نه‌ستعلیق..... ئاماده‌ی چاپ
گۆرانی یه‌کانی " حه‌سه‌ن زیره‌ک " به خه‌تی نهستهلیق که نوت نووسینه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن "فه‌ڕوخ موفتی" ئاماده‌ی کردوه .... ئاماده‌ی چاپ .
هاوکاری خۆشنووسی گرووپه شانۆیی یه‌کانی : گرووپی شانۆی سه‌قز ، گرووپی شانۆی ئاناهیتا ، گرووپی مۆسیقای نیشتمان . ناوه‌ندی گوڵستان موکریان . به‌رده‌وام کردوه .
کاک شارام شه‌مسی به خۆشی یه‌وه هه‌رئێستایش دانیشتووی شاری سهقزو مووچه‌خۆری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی شاری سه‌قزه و وه‌ک تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه به شێوه‌ی خه‌تی نه‌ستعلیق .
|
اکنون ساعت 07:22 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)