- -
نوکته.....
(
http://p30city.net/showthread.php?t=26390)
behnam5555 |
06-23-2010 12:46 PM |
نوکته.....
باسی ته‌مه‌ن بو. یه‌کێ ئه‌یوت :"من هه‌ر باپیرم دیوه" ئه‌وی تر ده‌یگوت:"من بابی باپیریشم دیوه".
کوڕێکی گاڵته‌چی له کۆڕه‌که‌دا بو وتی:"جا ئه‌وه چییه؟ من دۆستێکم هه‌یه ده‌ڵێ من بابی بابی بابی باپیرم دیوه"
هه‌مو وتیان:"ئای له‌و درۆیه‌ی!! بێ و نه‌بێ دۆسته‌که‌ت درۆزنه"
ناوه‌الله، به‌ڕاستیه‌تی
ئه‌ی چۆن؟
چۆنی ناوێ، زمانی ده‌گیرێ!!
****************************
یه‌کێ له ژان کوکتۆی پرسی:" تۆ به‌هه‌شتت پێ خۆشتره یان جه‌هه‌ننه‌م؟"
وتی :" پرسارێکی گرانه، چونکو له هه‌ردوک شوێندا گه‌لێکم دۆست هه‌یه."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:47 PM |
سه‌ر و به‌ری مردنی بو. وتی :" کوڕینه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه به په‌له بچن له ناو شارا چی کۆنه‌و مۆنه هه‌یه بیهێنن و بیکه‌نه به‌رم بابه‌و جله کۆنانه‌وه بمرم!! وتیان :" ئه‌مه بۆچی؟" وتی :
" بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نکیر و مونکیر له قه‌بره‌که‌دا هاتنه سه‌رم، با وابزانێ من مردویێکی کۆنم و ئی تازه نیم."
****************************
ژن و مێردێک به‌زمیان ده‌بێ، ده‌ڕۆنه لای مه‌لا. دوای قسه‌و باسێکی زۆر ژن ده‌ڵێ به مه‌رجێک ده‌ڕۆمه‌وه لای، به‌ڵین بدات. کابراش ده‌ڵی به‌ڵێن ده‌ده‌م. ژن ده‌ڵێ وا نابێ زۆرت به‌ڵین داون، ده‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵێن بده‌ی. کابرا ده‌ڵی باشه ده‌یده‌م . ژن ده‌ڵی نه. کابرا ده‌ڵی :
" وه‌الله له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا، گ.. ده‌خۆم کاری وا بکه‌مه‌وه".
مه‌لا ده‌ڵی : " هه‌سته ..باب ، له شوێنێکی دیکه گ..ه‌که‌ت بخۆ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی من"!!!!!
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:51 PM |
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
****************************
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:55 PM |
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟"
****************************
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر. که سه‌ره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه دوکتۆر لێی ئه‌پرسێت:
"گرفتت چییه بۆچی هاتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"دوکتۆر گیان، دوو هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی من هه‌موو شه‌وێک خه‌و به فوتبۆڵێنه‌وه ئه‌بینم."
دوکتۆریش پێی ئه‌ڵێت:
"بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت ببێت له‌و خه‌وه ئه‌بێت شه‌وێک نه‌خه‌ویت، جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و مه‌خه‌وه!"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ناکرێت دوکتۆر ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌بێت بخه‌وم."
دوکتۆریش ئه‌ڵێ:
"بۆ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"ئه‌مشه‌و یاری کۆتاییه."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:58 PM |
مامۆستای عه‌ره‌بی له خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ ئه‌داته‌وه."
***************************
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رماڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:59 PM |
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت
"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت
"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه
****************************
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم، کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:00 PM |
کچ".دایکه شووتاڵه یان شیرینه؟..... دایکی له‌دڵی خۆ‌یا ووتی :ئه‌گه‌ر بڵێم شیرینه ئه‌ڵێ منیش شوودهکم ئگه‌ر بشڵێم تاڵه شوو ناکات......دایک :وه‌ڵا ترشه .......کچ:وه‌ی دایه گیان بۆیه ههرکهباسی ده‌کرێ ده‌مم ئاوده‌کات بۆی......
*****************************
پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا کردی به‌شه‌ڕ بڕیاریدا که خۆی بکوژێت....بڕێک نانی برد له‌گه‌ڵ خۆیدا چوو بۆ سکه‌ی قیتارێک له‌وێ دانیشت......کابرایه‌ک له‌ولاوه په‌یدا بوو پێی ووت ئه‌رێ پرسیارێک ؟....ووتی فه‌رموو.....ئه‌وه زه‌حمه‌ت نه‌بێ بۆ لێره دانیشتووی .....پیاوه‌ش ووتی هاتووم که خۆم بکوژم ....کابرا ئه‌ی ئه‌و نانهت بۆ چیه ؟.....پیاوه‌ش ووتی:.. ووتم نه‌وه‌ک قیتاره‌که تا سبه‌ی نه‌یه‌ت ..خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت ئه‌وا له‌برسا ندا ده‌مرم...
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:01 PM |
پیاوێك ژنێكی لاڵی ده‌بێت، ڕۆژێك ژنه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زێك بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم. مێرده‌كه‌یشی ناهێڵێت بچێت، ژنه‌كه‌ش توڕه‌ده‌بێت و به‌خه‌تێكی گه‌وره ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم، مێرده‌كه‌یشی ده‌ڵێت باشه، بۆ ده‌قیژێنیت.
****************************
ژنێک لهسهرهگدا به‌مناڵه‌کانی ئه‌ڵێت ئه‌وا من ئه‌مرم به‌ڵام کێ منی خۆشئه‌وێت لای دراوسێ کان بڵێن دایکمان به‌نه‌خۆشی (ئایدز)مرد .......مناڵه‌كان..دایه‌گیان..بۆچی؟. .. دایکیان ده‌ڵێت.کوڕه‌کانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س شوو به باوکتان نه‌کات تا بڵێن ئه‌ویش تووشبووه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:02 PM |
جارێك به‌رپرسێك ده‌چێته چێشتخانه‌یه‌كه‌وه بۆ نانخواردن، ئوتومبیلی به‌رپرسه‌كه یه‌كێك له شاگرده‌كان ده‌كات به‌ژێره‌وه و ده‌یكوژێت. بهبهپرسهكه ده‌ڵێن قوربان یه‌كێك له ئوتومبیلهكانت شاگرده‌كه‌ی كوشتووه. ئه‌ویش ده‌ڵێت موشكیله نییه ئه‌ویش بخه‌نه سه‌ر حسابه‌كه.
**************************
کابرایه‌کی سه‌ر ڕووتاوه بۆ ڕوواندنه‌وه‌ی قژی چووه ئێران قژی ڕووانده‌وه له کاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر حدود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قاچاخ هاتبوو گیرا سه‌ریان سفر کرده‌وه و ناردیانه‌وه..ئه‌وه‌نده پرچه‌ی هه‌شیبوو نه‌یما
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:04 PM |
ڕۆژێك ئافره تێك چووه دائیره ی پۆلیس شكایه ت بكات بڵێت مێرده كه م وون بووه. پۆلیس ئیفاده ی وه رده گرن ده ڵێن : وه سفمان بۆ بكه
مێرده كه ت یه كێكی چۆنه !؟ژنه ده ڵێت : چاوی سه وزه ، قژی زه رده ، باڵای به رزه ، شانی پانه ، پێستی سپییه !! كوڕی ژنه كه داستی دایكی ڕاده كێشێت ده ڵێت : دایه ئه مه كه ی وه سفی باوكمه !؟دایكی ده ڵێت : ووس به كوڕم ، ڵێگه ڕێ ، با به دووای یه كێكی جوان بگه ڕێن بۆم..
********************************
به ڕێوه به‌ری دائیره یه ك : كچم تۆ ئه م ته نووره ته سك و تریسكانه له به ر ده كه یت دایكت بتبینێ چیت پێ ئه ڵێ !؟كچه : ئه ڵێ ئه مه جله كانی منت بۆ له به ره كچم.
|
اکنون ساعت 06:47 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)