- -
كۆنه شه‌راب
(
http://p30city.net/showthread.php?t=26841)
behnam5555 |
07-12-2010 04:29 PM |
كۆنه شه‌راب
كۆنه شه‌راب
كۆنه شه‌رابه ، كۆنه شه‌راب
هه‌ر كه‌س دێ و په‌یكێ لێ ئه‌دا
وڕ و كاس پیاڵه‌به ده‌س ئه‌خولێته‌وه
بۆنی ناوگه‌ڵ ته‌نیا مه‌زه‌ی ئه‌م شه‌رابه‌یه
كهرمهسی هاوار ئه‌كا
زه‌وی نێر، ئاسمان نێر، شه‌راب نێر، خوا نێر
گۆزه، گۆزه شه‌رابی نێر هاوار له‌مه‌ی‌خۆری گێل ئه‌كا
پیاڵه سه‌روه‌ره
سه‌زای شكاندن و فڕێ دانی سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنه
منیش ساڵانێ كهرمهسی ئه‌م شه‌رابه بووم
بێ ئه‌وه‌ی مه‌زه و شه‌رابم چێشتبێ
به‌ڵام، چیتر كۆنه شه‌رابی مێژوو سه‌رخۆشم ناكا
چیتر پیاڵه‌ی زێر و مه‌ی‌گێڕی ئه‌هورایش بزه‌یان چنراوه
مه‌زه نامۆ، شه‌راب نامۆ، هه‌موو باس له‌یه‌ك بۆگه‌ن ئه‌كه‌ن
نه‌بوونم، نه‌بوونم
من ئه‌ژیمه‌وه
ئه‌مجاره‌یان من شه‌راب ئه‌نێم له كۆنه مێشكان
جوان هه‌ڵی ئه‌كۆڵم
پڕی ئه‌كه‌م له گلاره‌ی نامووس و بێ ئابڕوویی خواكانی مێژوو
مه زه، چرپه‌ی شیرین، ژوان، بزه‌ی نیگا، گه‌رمی هه‌ناسه
ئه‌م جاره مه‌ی‌خانه گۆڕی پیره‌كه‌رانه
ئه‌م جاره مه‌یگێڕ خوای نێری خه‌ساوه‌یه
با خه‌ڵاتی ئه‌م جاری له ده‌ست وه‌رگرین
با تێبگه‌ین چی ده‌كا بۆ ئه‌و هه‌موو دڵه‌مردوه
گه‌ر بێ ده‌نگ دانیشێ
بێ ئابڕووی ئه‌كه‌م
سه‌رپۆشی مه‌راق لاده‌ده‌م
مێژوو بێ ئابڕوو شاكرا ئه‌كه‌م
چیتر ناتوانێ خۆی له كه‌ڵێنی جه‌سته‌ی خوێڕیان حه‌شار دا
ئاشكرای ئه‌م
هه‌تیوه زۆڵی نه‌زانی چۆن په‌لاماری خوا كیژه‌كانی دا
ئاوسی كردن به ده‌یان رۆڵه‌ی بێ داهاتوو
ئاشكرای ئه‌كه‌م
بۆگه‌نی مه‌زه و شه‌رابی سوور قڕی كردبوون، كوێری كردبوون
ئه‌گینا زۆر، زووتر به‌رشه‌قیان ئه‌دا و كیژانیان رزگار ئه‌كرد
ئاشكرای ئه‌كه‌م
شه‌رم و ترس رۆڵه‌ی نه‌ویستراوی ئه‌م كیژه به‌سته‌زمانانه‌ن
با بزانم ئه‌م پیره مه‌یگێڕه چیم لێ ئه‌كا
چیم لێ به‌سه‌ردێنێ
بێ ده‌نگ دائه‌نیشێ یا ئه‌م سووتێنێ
نه شمیل خه یات
|
اکنون ساعت 10:36 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)