behnam5555 |
07-15-2010 03:09 PM |
به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی مه‌راكیشی به‌ده‌ست هێنا
به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی مه‌راكیشی به‌ده‌ست هێنا
http://www.standardkurd.net/wenekan/Bahman%20Qobadi.jpg
به‌همه‌ن قوبادی به فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" له مه‌راكیش به‌ده‌ست هێنا.
سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی به فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" توانی خه‌ڵاتی گه‌وره و تایبه‌تی به‌شی پێشبأكێی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" Rabat له وڵاتی مه‌راكیش به‌ده‌ست بێنێت.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له به‌شی پێشبركێی نێونه‌ته‌وه‌یی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌به‌ت" له‌گه‌ڵ 9 فیلمی سینه‌مایی له وڵاتانی ئیرله‌ندا، مه‌راكیش، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، یۆنان، ئه‌ڵمانیا، توركیا، ئیتاڵیا و عێراق، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه له ركابه‌ریدا بوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه رۆژی 20ی حوزه‌یران له شاری ره‌بات ده‌ستی پێكرد و شه‌وی شه‌ممه 26ی حوزه‌یران له رێوره‌سمی كۆتاییدا براوه‌كانی فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان كران.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" تا ئێستا له سینه‌ماكانی زیاتر له 40 وڵاتی دنیا به شێوه‌ی گشتی نمایش كراوه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ له ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی جیهان نمایش ده‌كرێت.
|