 |
|
behnam5555 |
07-24-2010 09:59 AM |
شاملو و په‌ریا
شاملو و په‌ریا
په‌ری كه‌ریمی نیا
ئه‌حمه‌د شاملوو گه‌وره شاعیری ئیَرانی و دامهزریَنهری شیَعری سپید، شاعیریََكه كه ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌كی زۆر باشی له تیَكهڵ كردنی ئه‌ده‌بیاتی خه‌ڵكی و دونیای واقیعی ناو شیَعر دا هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بمانهویَت ئاماژه به چه‌ند نموونه له‌و شیعرانه بكه‌ین كه شاملوو به سه‌ركه‌وتوویى ئه‌م ئاویَته كردنه‌ى تیَیدا ئه‌نجام داوه، ئه‌و شیعرانه (پریا، دختران ننه دریا و قێه مردی كه لب نداشت)ن. شاملوو له‌م شیَعرانه دا چاوی له تویَژ تویَژی كومه‌ڵگا كردووه و به رچاو كردنی ئه‌و كه‌لتوورانه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه دونیایه‌كی تری خوڵقاندووه، ئه‌و دونیاییهی كه ئه‌وه‌نده شاره‌زایانه هۆنراوه‌ته‌وه و راستنویَنی كردووه كه هه‌ست به ناشازی و زه‌ق بوونی دونیاكان ناكریَت.
له‌م كورته باسه دا دهمهویَ وهستانیَكی خیَرام ههبیَت له سه‌ر یهكیَك له‌م شیَعرانه كه (پریا)یه هه‌ڵبه‌ت هه‌ر چه‌نده بیرم له‌وه كرده‌وه كه‌ئه‌م شیَعره به كوردی وهربگیَرِم زۆرم لا قورس بوو چونكه به راستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دونیا و زمان و ... (پریا) ئه‌سته‌مه به كوردی ئه‌و چیَژهی ههبیَت و لیَره دا به‌و ئاكامه گه‌یشتم كه شیَعرهكان هه‌ر به زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی بهیَنمهوه و دان به‌وه دا بنیَم كه ههندیَ شیَعر هه‌ن كه ریَی ئه‌وه ناده‌ن له زمانیَكی تر دا به وهرگیَرِاوی به‌ر ده‌ست خه‌ڵك بكهویَت- ئه‌گه‌رچى ئه‌م هاوكیَشییه به حوكمی وهرگیَرِانهكانى ناسرى حیسامییه‌وه ده‌رباره‌ى شاملوو كه‌م رهنگتره- هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له دهقیَك كه‌ڵك وه‌رگیرا هه‌ر به زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی واته هه‌ر فارسی دهبیَت.
(پریا) یهكیَكه له شیَعرهكانی كتیَبی "هوای تازه" و ساڵی 1332 هۆنراوه‌ته‌وه.
ئه‌م شیَعره باس له سیَ (په‌ری) ده‌كات كه دڵیان ته‌نگه له ده‌ست زوڵم و سته‌م له شویَنی نیشتهجیَ بوونه‌كه‌یان و ده‌نگی زنجیره‌كان له ئاسۆی ئه‌وان دا دهیانگرییَنیَ كه كه‌سایه‌تییه‌ك له ناو شیَعرهكه دا باس لهیۆتۆپیایهك ده‌كات كه له شاره‌كه‌ی ئه‌وان دا هه‌یه كهدواییش به هاتنی "عمو زنجیر باف " كه له ناو ئه‌ده‌بیاتی سه‌رزاره‌كی دا خاوه‌نی ده‌موو چاویَكی خڵهتیَنهره و به نمادیَك له زوڵم دانراوه كه دوایی به‌ر گاڵته دهدریَ و له كۆتاییش دا ئه‌وه زوڵمه كه له ناو دهچیَ وسه‌ركه‌وتن به ده‌ست دیَت.
شاملو له شیَعرهكانی دا باس له ئازادی، عه‌شق، ته‌نیایی، و ناهومیَدی و ... ده‌كاته‌وه دهبینریَ كه له‌م شیَعرهیش دا ئه‌م باسی ئازادی و ته‌نیاییه به‌كار براوه.
دوای ئه‌م كورته پیَشهكییه دهمهویَ به ههندیَ ته‌وه‌ره‌وه جوانتر رۆ بچمه ناو شیَعرهكه. ته‌وه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن:
مووسیقی له شیَعرهكهدا:
شیَعری "پریا" هه‌ر به خویَندنهوهی یه‌كه‌م دیَرِهكانی:
یكی بود یكی نبود
زیر گنبد كبود
لخت و عور تنگ غروب سه تا پری نشسته بود
كه به گیَرِانهوهی چیرۆكی سه‌ر زاره‌كی ناو خه‌ڵكیش ده‌ستی پیَ كردووه و هه‌ر زمانی ئاسایی خه‌ڵكه كه تیَكهلڕ به زمانی حیكایه‌ت كراوه و به شیَوهی درِینی وشه‌ی لای ئه‌وان هۆنیویه‌ته‌وه كه هه‌ست به موسیقایهك دهكریَت كه مۆسیقای عه‌رووزی نییه به‌ڵكو به سه‌ره‌نج دان به خودی زبان و دۆزینه‌وه‌ی مۆسیقای زمانی و ناوخۆیی و لایه‌نه زاتییه‌كانی له‌و زمانه دا دیَت هارمۆنیا له زمانی فارسی دا دهدۆزیَتهوه كه‌هه‌ر ئه‌مه‌یش وامان لیَ ده‌كات كه بڵیَین زمانی شاملوو هه‌ڵقووڵاوی زمانی خه‌ڵكه له‌م شیَعره دا.
و یا نموونه‌یه‌كی تر:
پریا ! گشنه تونه؟
پریا ! تشنهتونه؟
پریا! خسته شدین؟
مرغ پر بسته شدین
هه‌ر دیسان له‌م دیَرِانهیش دا به دووباره كردنه‌وه‌ی وشه‌كان و هه‌بوونی پیتی هاوبه‌ش له وشهكانیتر و هه‌روه‌ها به‌و شیَوه خویَندنهوه كه وا له خویَنهرهكه ده‌كات به یه‌ك جار بیخویَنهتهوه و له كۆتاییش دا ئه‌و بازنهء شانه‌ی كه به دوای یه‌ك دا هاتنی وشه‌كانی "گشنه، تشنه، خسته "دروست بووه دهتگهیینیَ به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه مۆسیقا له‌م شیَعرهی شاملوو دا مۆسیقاییهك و هارمۆنییه‌كی ده‌ستكرد نییه به‌ڵكوو هه‌ر خودی ئه‌و مۆسیقا ئاساییه‌ی زمانه كه ئه‌م توانیوویه تیَیدا بیدۆزیَتهوه و هه‌ر وایشی لیَ كردووه كه به‌و پیَیه په‌نا نه‌باته به‌ر مۆسیقای ده‌ستكردی عه‌رووزی و خۆی به ده‌نگداره كورت و دریَژهكانی مۆسیقی پیَكهیناوه.
پیَكهاتهی "پریا " و رۆڵی توخمه چیرۆكییه‌كان له‌م شیَعرهی شاملوو دا:
له "پریا" دا خویَنهر هه‌ست به‌وه ده‌كا كه له گه‌ڵ پیَكهاتهیهكی چیرۆكیدا بهرهورِووهو هه‌ر به پیَشهكی دانانی شیَعرهكه و پاشان هیَنانی كه‌سایه‌تی و ناساندنی كهسایهتیء باس له كیَشهء گریَ دروست كردنء هیَنانی قاره‌مانء گفتگۆء كۆتایی خۆش. چیرۆك له ئه‌لفه‌وه بۆ بیَ پاشان له بیَشهوه بۆ ج. هه‌ر ئه‌م خه‌تی باس كردنی شیَعرهش وای كردووه كه پیَكهاتهی شیَعرهكه پیَكهاتهیهكی به‌هیز بیَت وا كه كه‌س نهتوانیَ شویَنی ئهلفءبیَكان بگۆرِیَ شاملوو له توخمه‌كانی چیرۆك بۆ بههیَز بوونی شیَعرهكهی خۆی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و هه‌ڵبه‌ت نهیشیهیَشتهوه كه ئه‌و چیرۆك نویَنی شیَعره وا زاڵ بیَت به سه‌ر "پریا" دا كه شیَعریَك نهمیَنیَتهوه به‌ڵكوو به ره‌وایه‌ت و كه‌لان ره‌وایه‌ت و شیَوه گیَرِانهوهكهی "پریا" پیَكهاتهی شیَعرهكه له بوون به چیرۆك و پیَكهاتهی چیرۆكی رزگار كردووه.
هه‌ر چه‌نده شاملوو له‌دانانی قاره‌مان و باس كردن له رزگاریكهریَك و یۆتۆپیاو یا به‌گشتی ئۆستووره دروست كردن هیَشتا كلاسیك دهرِوانیَته كه‌سایه‌تی پیاوه‌وه و له‌م باسانه دا كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی و ژن به گشتی په‌رچه‌كردار و بیَدهنگ و گرینۆك و پرِ ئاخ و حه‌سره‌تن و پاڵه‌وان هه‌ر پیاوه به‌ڵام ره‌نگه شویَن و كات و دارِشتنی كلاسیكی شیَعرهكه تا راده‌یه‌ك ئه‌م خاڵه كهمرِهنگ بكاته‌وه.
ره‌نگه ئه‌م كورته باسه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی تیَكرِای جوانكارییه‌كانی شیَعری "پریا"ی شاملو نهبیَت به‌ڵام هه‌رباس كردن له شیَعری شاعیریَ ههندیَ جوانی ده‌رده‌خات كه ره‌نگه كهسیَكی تر ئه‌و جوانییه نهبینیَت كه‌واته جوانییه‌كانی ئه‌م شیَعره وامان لیَدهكات كه بڵیَن "پریا" یهكیَكه له‌و شیَعره سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه خاڵقی زمانیَكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و شاملوو لهویَدا توانیوویه‌تی ئه‌فسانه‌ی په‌رییان و هه‌لومه‌رجی باوی كۆمه‌ڵگا له واقعی ناو شیَعر دا بگونجیَنآ كه‌هه‌ر كه‌سه‌و ئه‌گه‌ر ورد برِوانیَته شیَعرهكانی به‌و ئاكامه ده‌گات كه شاملوو له راست نویَنی و خوڵقاندنه‌وه‌ی ههویَنیَك به راستی شاره‌زایه.
|
اکنون ساعت 07:40 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)