 |
|
behnam5555 |
07-26-2010 08:16 AM |
قه‌ڵای مێژوویی زێویه
قه‌ڵای مێژوویی زێویه
http://saghez.org/admin/data/upimages/zzz.jpg
قه‌ڵای مێژوویی زێویه له ٥٥ كیلۆمێتری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز و له باكووری گوندێك هه‌ر به‌م نێوه و له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌ێك هه‌ڵكه‌وتوه.
ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌ڵا، پتر له ٤ هێكتاره و به‌رزاییه‌كه‌ی له ئاستی زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ٩٠ تا ١١٠ میتر ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م ئاستی به‌رز بوونه وایكردوه كه جوان به چوار ده‌وری خۆیدا بڕوانێ و به‌رجه‌وه‌نێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه.
زێویه یا (ئیزیپیه) یا (زیپیا) له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی مه‌سیح، یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری هۆزی مانا بووه و له كتێبه ئاشوورییه‌كان به نێوی گه‌لی (مێننی)، نێوی لێبراوه وتێیدا هاتوه كه ئه‌م شوێنه زۆر جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاشوور و ئورارتوو، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م گه‌له هیچكات نه‌به‌زیوه و قه‌ڵاكه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌داوه. شایانی باسه كه یه‌كه‌م جار نێوی زێویه له ساڵنامه‌ی ئاشووری و له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری سارگێنی دووهه‌مدا تۆمار كراوه.
ناوبراو پاش هێرش كردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ماناییه‌كان و پاش ئه‌وه‌ی پێته‌ختی ماناییه‌كانی داگیر كرد و پاوشاكه‌یانی به نێوی (ئیرانزوو) به‌زاند، دوو قه‌ڵای گرینگی ناوه‌ندی هه‌رێمی مانای به نێوی زیپیه (ئیزیپییه ئیزیپنا) و (ئارماسیت)، داگیر كرد، كه زۆربه‌ی نووسه‌ران و پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان، پێیان وایه كه ئه‌و زیپییه، هه‌ر ئه‌م زێویه‌ی سه‌قزه، و له‌وانه‌شه كه شوێنی قه‌ڵای ئارماسیتیش له گوندی قه‌پڵانتوو بێ، كه له ٥ كیلۆمێتری زێویه هه‌ڵكه‌وتووه.
http://saghez.org/admin/data/upimages/z1.jpg
له‌وه‌یدا كه قه‌ڵای زێویه، قه‌ڵاێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی گرینگ و جێگه سه‌رنج بووه هیچ شك و دوو دڵیێك له نێوان شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ئاسه‌واره دێرینه‌كان نیه و تا ئێستا زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی نووسه‌ران و ئاسه‌وارناسان له سه‌ر قه‌ڵای زێویه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه و له‌م باره‌وه لێدوانیان داوه. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه پرۆفسۆر گیرنێس، لێكۆڵه‌ر و ئاسه‌وار ناسی به نێوبانگی فه‌ڕانسه‌یی و نووسه‌ری په‌رتووكی (هۆنه‌ری ئێران له ده‌وره‌ی ماد و هه‌خامه‌نشی)، پێیوایه كه قه‌ڵای زێویه، قه‌ڵاێكی حوكمڕانی بووه و ناوبراو هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویی و به نرخ و بێ وێنانه كه له‌م قه‌ڵا په‌یدا بوه به میراتی پاوشاێكی سه‌كایی ده‌زانێت كه به حورمه‌تی ئه‌وه‌وه له گه‌ڵیدا له گۆڕ نراوه.
http://saghez.org/admin/data/upimages/zzz1.jpg
گرینگی و نێوبانگی جیهانی قه‌ڵای زێویه بۆ كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵی ١٣٢٥ هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩٤٦ی زایینی، به هۆی باران و لافاوه‌وه به‌شێك له قه‌ڵاكه داد‌ڕووخێت و خۆی ده‌رده‌خات و به‌م هۆیه‌وه سه‌دان پارچه ئاسه‌واری ده‌گمه‌ن و به نرخ له‌م قه‌ڵادا په‌یدا كرا. پاش ئه‌و ڕووداوه كه‌سێك به نێوی ئه‌یووب ڕبنۆ كه د‌ه‌گوترێت جووله‌كه بووه، ئیزنی ده‌رهێنان و گه‌ڕان به دوای ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م قه‌ڵا له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی گه‌نده‌ڵی په‌هله‌وی وه‌رده‌گرێت و ناوبراو ٨ ساڵ به شێوازی به‌رده‌وام ٩٥٪ قه‌ڵاكه و زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری و گۆڕستانی مێژوویی زێویه ژێر و ژوور ده‌كات و هیچ ئاسه‌وارێك له‌م قه‌ڵا و له پارچه ئاسه‌واره به نرخ و بێ وێنه‌كانی ئه‌م شوێنه ناهێڵێته‌وه و به هاوكاری ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی وله ژێر چاوه‌دێری كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی گه‌نده‌ڵی پاشایه‌تیدا، هه‌موو ئاسه‌واره گرینگه‌كان له كوردستان ئاودیوی ده‌ره‌وی وڵات ده‌كات و به مۆزه‌خانه‌كانی به نێوبانگی جیهانی ده‌فرۆشێت.
http://saghez.org/admin/data/upimages/z6.jpg
هه‌نووكه ئاسه‌واره‌كانی قه‌ڵای مێژوویی زێویه‌ی سه‌قز، ڕازێنه‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه به‌نێو بانگه‌كانی دنیا وه‌كوو: لوور له فه‌ڕانسه، له‌نده‌ن له ئینگلیس، ڕمیتاژ له لێنینگراد و ئۆرشه‌لیم له ئیسرائیل و نیویۆرك له ئا‌مریكا، فیلادێلفیا و ده‌یان مۆزه‌خانه‌ی گرینگی دیكه له جیهاندان و ته‌نها به‌شێكی بچووك و كه‌م له ئاسه‌واره زێڕه‌كان، زێوه‌كان و قوڕینه‌كان له ده‌ستی ڕێكخراوه‌ی میراتی كولتووری پارێزگای كوردستاندایه.
ئه‌یووب به‌م خه‌یانه‌ته گه‌وره كه به‌ڕێوه‌ی برد، زه‌برێكی كاریگه‌ری له جه‌سته‌ی مێژوو و ڕه‌سه‌نایه‌تی ناوچه‌ی سه‌قز و كوردستان وه‌شاند و هه‌نووكه‌ش ئاسه‌واری كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانی ئه‌یووب جووله‌كه و تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌رماوه و به هۆی ئه‌و كاول كاریانه‌ی ناوبراو، له زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا به هیچ شێوه‌ێك ناتواندرێت درێژه به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان بدرێت و پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی هه‌موو قه‌ڵاكه له گه‌ڵ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه به‌ره‌و ڕوو ده‌بێت.
http://saghez.org/admin/data/upimages/z11.jpg
به بڕوای شاره‌زایان و پسپۆڕانی ڕێكخراوه‌ی میراتی كولتووری كوردستان، ئاسه‌واره قوڕینه‌كان و باقی ئاسه‌واره‌كانی زێویه ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین تا سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌خامه‌نێشییه‌كان، ژیان له‌م قه‌ڵا به‌رده‌وام بوه و پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی داریوشی هه‌خامه‌نشی و هێرش كردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌قز، ژیان له‌م قه‌ڵادا كۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
|
اکنون ساعت 07:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)