- -
مێژووی سه‌قز
(
http://p30city.net/showthread.php?t=27322)
behnam5555 |
07-26-2010 08:29 AM |
مێژووی سه‌قز
مێژووی سه‌قز
http://saghez.org/admin/data/upimages/m2.jpg
سه‌قز، یه‌كێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له باكووری ڕۆژئاوای شاری سنه هه‌ڵكه‌وتوه و ١٩٨ كێلۆمێتر له‌م شاره دووره وشاره‌كانی بۆكان له باكوور‌و بانه له ڕۆژئاوا و ناوچه‌ی تیلهكۆ له باشوور و تیكاب و ناوچه‌ی هه‌وشاریش له ڕۆژهڵاتی ئه‌م شاره هه‌ڵكه‌وتوون.
به‌شی قه‌دیمی شاری سه‌قز، له سه‌ر دوو ته‌پۆڵكه‌ی گه‌وره، كه چۆمی سه‌رداپۆشراوی وه‌ڵی خان به نێوهڕاستیدا تێده‌په‌ڕێت دامه‌زراوه. هه‌وراز و نشیو و به‌رزی و نزمییه‌كانی نێو شار و دیمه‌نه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی چه‌می گه‌وره‌ی سه‌قز كه له قه‌راخ شاره‌وه تێده‌په‌ڕێت، سیماێكی جوان و ڕازه‌وه‌ی به شاری سه‌قز به‌خشیوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مێژووناسان و شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان به وردی و زانستیانه هیچ چه‌شنه گه‌ڕان به دوای ئاسه‌وار و لێكۆڵینه‌وه‌ێكی مێژوویان له‌م شاره‌دا نه‌كردوه، به‌ڵام له بواری مێژووی دێرینی ئه‌م شاره، زۆر له شاره‌زایان ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه و زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌م خاڵه هاوده‌نگ بوون كه مێژووی درووست بوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌قز، بۆ هه‌زاره‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ندێك له مێژووناسان به پێی ئاسه‌واره به جێ ماوه‌كانی قه‌ڵای مێژوویی زێویه، پێیان وایه كه ئه‌م شاره له یه‌كه‌مین یه‌كگرتن و یه‌كیه‌تی نێوان هۆزی ماد و ئیزیرتا، نێو نراوه و ئه‌م شاره پێته‌ختی ماده‌كان بووه و له لایه‌ن ماده‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك قه‌ڵا و شوێنی حوكمڕانی له‌م ناوچه‌دا ساز كراوه، كه قه‌ڵای زێویه و ئارمائیت (قه‌پڵانتوو)، به گرینگ‌ترین قه‌ڵاكانی ده‌ژمێردرێن.
http://saghez.org/admin/data/upimages/m7.jpg
شاری سه‌قزله ڕابردوودا، له دهشتایێكدا و له باشووری ڕۆژئاوای ئێستای سه‌قز هه‌ڵكه‌وتبوو، كه ئێستا به كۆنه سه‌قز، یان سه‌قزی كۆن به‌نێو بانگه. سه‌قز پاش ئه‌وه، سه‌ره‌تا له ده‌وروبه‌ری بازاڕی گه‌وره ئاوه‌دان كرایه‌وه و له‌م ڕوه‌وه مێژوویترین گه‌ڕه‌كی شار، گه‌ڕه‌كی ناو بازاڕه و هه‌روه‌ها ده‌روبه‌ری قه‌ڵا، كه به (نێوقه‌ڵا) به‌نێوبانگه.
نێوی سه‌قز
نێوی ئه‌مڕۆی سه‌قز له نێوی هۆزی سهكه، یان سهكا، یان سێكز، به خه‌ڵات بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه و سه‌قز هه‌مان ساكزه. له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداری ماده‌كاندا، سهكاكان به به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كرده هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتدارییان و شه‌ڕیان پێده‌فرۆشتن. سكاكان هه‌ندێك جار له گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان ده‌بوون به هاوپه‌یمان، و هه‌ندێك جاریش له گه‌ڵ ماده‌كان هاوپه‌یمانیان ده‌به‌ست و به دژی ئاشوورییه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد. پاش هێرش كردنی سه‌ر له نوێی ئاشووره‌كان بۆ سه‌ر ماده‌كان، خشتیریه بۆ كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی ئاشوورییه‌كان، په‌یمانێكی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ ماناییهكان و سهكاكان به‌ست و به كره‌وه بهرهێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕی دژ به ئاشوورییه‌كان كرده‌وه.
http://saghez.org/admin/data/upimages/m1.jpg
له ده‌وروبه‌ری ساڵی ٦٥٠ ، ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ماده‌كان، ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و به هێز و هاوسه‌نگ له گه‌ڵ ماناییهكان و ئورارتوو و عیلامییهكاندا بوو. پاش سهكاكان، كیمێریهكان كه یه‌كێكی دیكه له هۆزه سه‌حرا نشینه‌كانی باكوری قه‌وقاز(قه‌فقاز) بوون، هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه كه ئێستا به كوردستان ده‌ناسرێت و له سه‌ر ڕێگه‌ی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئورارتوویان، له ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێ و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی، له نێو برد.
هووخشتره، گه‌وره‌ترین پاوشای ماده‌كان له ١٠ ساڵی یه‌كه‌می فه‌رمانڕه‌واییدا، توانی په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ پاوشای سهكاكان به نێوی (پڕۆتۆسیس)، به هاوپهیمانیێكی گه‌وره په‌ره پێبدات. هووخشتره، سپاكهی به دوو به‌شی پیاده‌ی چه‌كدار كرا‌و به نێزه، و سواری چه‌كدار كرا‌و به تیروكهمان، دابه‌ش بكات و ده‌وڵه‌تێكی به هێز بنیات بنێت. (شیاوی باسه كه ناوبراو ئه‌م شێوازه له سهكاكانهوه فێر ببوو).
http://saghez.org/admin/data/upimages/m3.jpg
له ده‌ورانی حوكمڕانی هووخشتره، پاش ئاگادار بوون له به‌ستنی هاوپه‌یمانه‌تی له نێوان سكاكان و ماده‌كاندا، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له سهكاكانی بۆ ڕۆژئاوای ده‌وڵه‌تی ماد، به زۆر كۆچێندران و ئه‌م ناوچه به نێوی ئه‌وانه‌وه به ساكز یان سێكز نێوبانگی ده‌ركرد و هه‌نووكه‌ش به سه‌قز نێوی لێ ده‌برێت.
ده‌گوترێت كه ئه‌م شاره به نێوی (ئیزیرتا)، له یه‌كه‌مین یه‌كگرتنی ماده‌كاندا، پێته‌ختی ماد بووه. سه‌ركرده‌كانی ماد له ده‌روبه‌ری شاردا كۆمه‌ڵێك قه‌ڵا وسه‌نگه‌ریان، ساز كردبوو كه گرینگ‌ترینیان زێویه و ئادامائیت هه‌ڵكه‌وتوو له گوندی قهپڵانتووه. هه‌ر وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا له‌و ده‌ورانه‌دا سارگێنی دووهه‌م، پاوشای ئاشوورییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ماده‌كان و پاش سه‌ركه‌وتن به سه‌ریاندا ئیزیرتا، زێویه و ئادامیت به ده‌ستی سپاكهی وێران كران.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
|
اکنون ساعت 07:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)