 |
|
behnam5555 |
07-26-2010 08:34 AM |
دیارییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز
دیارییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز
http://saghez.org/admin/data/upimages/ddd.jpg
هه‌ر شار و ناوچه‌ێك یه‌ك یا چه‌ند خوارده‌مه‌نی یان كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستكرد ده‌بێته به‌شێك له پێناسه و نێوبانگی ئه‌و شار و ناوچه‌یه و گه‌شتیاران و میوانان كه سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان بوخچه و جانتای سه‌فه‌ره‌كه‌یان پڕ ده‌كه‌ن له‌و خواردن و كه‌ره‌سه تایبه‌تانه و به دیاری ده‌یبه‌نه‌وه بۆ دۆست و ناسراو و خزم و كه‌س و بنه‌ماڵه‌یان و به‌م شێوه خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن و هاوكات به پێشكه‌ش كردنی ئه‌و دیاریانه تا ڕاده‌ێك كولتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به خه‌ڵاتكراوان ده‌ناسێنن.
له‌م به‌شه‌دا ئێمه وه‌كوو ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز باشترین و به‌نێوبانگترین دیاریه‌كانی شار و ناوچه‌ی سه‌قزتان به كورتی پێ ده‌ناسێنین تا ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌م شاره مێژوویی و ئه‌فسانه‌ییه‌تان كرد به ده‌ستی خاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه و جانتا و بوخچه‌كانتان به دیارییه به نرخه‌كانی سه‌قز پڕ بكه‌ن و سفره‌ی ماڵه‌كانتانی پێ بڕازێننه‌وه.
تووی ته‌ڵایی
http://saghez.org/admin/data/upimages/380.jpg
ئه‌گه‌ر كرماشان به نان برنجی و ئیسفه‌هان به گه‌ز و ورمێ به بیدمشك و قه‌مسه‌ر به گوڵاو و قۆم به سۆهان و شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و به خواردنێكه‌و به نێو بانگن و ده‌ناسرێنه‌وه، بێ گومان شاری سه‌قزیش به تووی ته‌ڵایی به نێو بانگه و ئه‌م چه‌ره‌زه به تام و سێحراویه‌ی ئه‌م شاره، بوه‌ته سیمبۆل و سه‌رگوڵی خۆشترین دیاریه‌كانی سه‌قز و ڕۆژانه سه‌دان گه‌شتیارهه‌واڵی شوێنی ده‌ست خستنی تووی ته‌ڵایی سه‌قز ده‌پرسن و به كڕین و تروكاندنی ئه‌م تووه سێحراویه تام و له‌زه‌تێكی هه‌رگیز نه‌چێشتوو ده‌چێژن و به وێنه‌ی منداڵێكی تازه له دایك بوو ده‌گه‌شێنه‌وه و ڕۆحێكی تازه به به‌ریاندا دێته‌وه و ڕه‌نگ و ڕۆخساریان به خواردنی ئه‌م تووه جوانتر ده‌بێت و دڵ و ده‌روونیان ئارام و ئۆقره ده‌گرێت و ماندوویی و شه‌كه‌تی كاری ڕۆژانه له له‌شیاندا نامێنێت.
تووی ته‌ڵایی سه‌قز ئه‌مڕۆكه نه ته‌نها له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ڵكوو له زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی وڵاتانی دونیا و به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریكی ناسراوه و داواكاری له سه‌ره و رۆژانه بڕێكی به‌رچاوی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و هاوشاریانی سه‌قزیمان له هه‌نده‌ران به ترووكاندنی ئه‌م نێعمه‌ته بێ وێنه بیره‌وه‌ری ڕۆژه خۆشه‌كانی سه‌قزیان وه‌بیر ده‌ێته‌وه و ده‌نگی منداڵانی تووفرۆش كه به هاواری (ئامه تووی قه‌ڵه‌و، قه‌ڵه‌وه توو) توویان ده‌فرۆشت له گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه.
په‌نێری كووپه
http://saghez.org/admin/data/upimages/panir.jpg
هه‌ر چه‌ند په‌نێری كووپه ته‌نها تایبه‌ت به سه‌قز نیه و له هه‌موو شاره‌كانی ناوچه‌ی موكریان ده‌س ده‌كه‌وێت به‌ڵام به خۆشیه‌وه خاتوونه ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له‌م بواره‌یشدا پێشه‌نگن و به به‌رهه‌م هێنانی به‌تامترین و خۆشترین جۆره‌كانی په‌نێری جه‌ڕه، نێوبانگی خۆیان ده‌ركردوه و سه‌قز و په‌نێره‌كه‌یان له‌م بواره‌دا ڕێكۆرددار هێشتوه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی بواری به‌رهه‌م هێنانی له‌به‌نیات و شیره‌مه‌نی، پێیان وایه كه جیاوازی خۆش ڕه‌نگ بوون و تام و بۆنی تایبه‌تی په‌نێری كووپه‌ی سه‌قز كه ئه‌م په‌نێرانه‌ی له په‌نێری كووپه‌ی باقی ناوچه‌ی موكریان جیا كردوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوره گژ و گیاێكی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن كه ته‌نها له ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ڕوێن وئه‌م فاكته‌ره له شیری ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزدا كارتێكه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوه و بووه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی جیاوازی به‌رچاو له بواری ڕه‌نگ و بۆن و تامی خۆشی په‌نێری كووپه‌ی سه‌قز و جگه له‌م خاڵانه‌ش كه باس كرا بێگومان شێوازی ساز كردن و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نێره‌كه و كات و شوێنی له چاڵ خستنی جه‌ڕه و كووپه‌كان له لایه‌ن خاتوونه ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز‌ه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له تایبه‌تمه‌ندی په‌نێری كووپه‌ی سه‌قزدا ده‌گێڕێت.
هه‌نگوین
http://saghez.org/admin/data/upimages/jhk.jpg
هه‌ڵكه‌وتوویی تایبه‌تی و به‌ربڵاوی و گه‌وره‌یی جوگرافیایی ناوچه‌ی سه‌قز و له هه‌مان كاتدا شاخاوی بوونی ئه‌م ناوچه و هه‌ڵكه‌وتنی چه‌ندین چه‌می گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی ئاوی گرینگ و هه‌ڵقوڵانی هه‌زران كانیاو له پێده‌شت و كوێستانه‌كانیدا له دێر زه‌مانه‌وه هه‌لێكی باشی بۆ هه‌نگ دارانی ناوچه‌ی سه‌قز و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانی دیكه‌ش ڕه‌خساندوه كه هه‌نگه‌كانیان له‌م ناوچه به پیت و به‌ره‌كه‌ته به‌خێو بكه‌ن و باشترین جۆری هه‌نگوین به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌نگوینی سه‌قز هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێكی هه‌نگوینی باشی تێدا به‌دی ده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن پسپۆڕان و كارناسانی بواری خوارده‌مه‌نیه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی پزشكی له سه‌ر كراوه و به خۆشیه‌وه له هه‌موو پێوانه و پێوه‌ره‌كانی وه‌كوو ڕه‌نگ، تام، بۆن و عه‌تری تایبه‌ت، جۆری شه‌كر و هتد، سه‌ربه‌رزانه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه و نازناوی هه‌نگوینی ده‌گمه‌نی به ده‌ست هێناوه و بێگومان هه‌ر ده‌گمه‌نیش ده‌مێنێته‌وه.
قوماش
http://saghez.org/admin/data/upimage...-kurdistan.jpg
هه‌ر چه‌ند شاری سه‌قز له بواری پیشه‌سازی و بوونی كارگه و كارخانه‌ی پێشكه‌وتووه‌وه تا ڕاده‌ێك لاوازه و به‌داخه‌وه كارخانه‌ێكی گه‌وره و به‌رچاوی تێدا ساز نه‌كراوه، به‌ڵام كاسبكاران و بازاڕییه خۆش سه‌لیقه و به‌تواناكانی ئه‌م شاره، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێنێسانسێكی نوێیان له بواری گه‌شه پێدانی ئابووری و بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌قز وه‌رێخستوه و به كرده‌وه شاری سه‌قز هه‌نووكه بوته گه‌وره‌ترین بازاڕی دابین كردنی قوماش له ته‌واوی ئێران‌دا و به ده‌یان بازاڕ و پاساژی تایبه‌ت به جومله فرۆشی قوماش له‌م شاره دامه‌زراوه و قوماش فرۆشان و جل و به‌رگ دورانی هه‌موو بازاڕه گه‌وره‌كانی ئێران له تارانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئیسفه‌هان، شیراز، ته‌ورێز، و باقی شاره گه‌وره‌كانی ئێران، قوماشه‌كانی خۆیان به جومله له سه‌قز دابین ده‌كه‌ن و به‌م شێوه بازاڕی سه‌قز گه‌شه‌ێكی به‌رچاوی ئابووری به خۆیه‌وه بینیوه و به ساز كردنی ده‌یان پاساژی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به جومله فرۆشی قوماش كه سه‌رجه‌م هه‌زاران دووكانی له‌م چه‌شنه‌یان له نێو خۆدا جێكردوه‌ته‌وه، هه‌زاران سه‌قزی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌لی كار و كاسپیان بۆ ڕه‌خساوه و هاوكات جوانترین و باشترین جۆره‌كانی قوماشی دونیا له چاو تروكانێكدا له شێخ نشینی دوبه‌یه‌وه به شێوه‌ی زه‌مانه‌تی ده‌گاته سه‌قز و ویترین و وه‌نه‌دی دووكان و بازاڕه‌كانی سه‌قزی پێ ده‌ڕازێته‌وه.
ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هه‌رزانترین و جوانترین جۆره‌كانی قوماشتان ده‌س كه‌وێت به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی سه‌قز بكه‌ن و پێداویستیه‌كانتان له‌م شاره دابین بكه‌ن.
كڵاش
http://saghez.org/admin/data/upimages/f14-1.jpg
هه‌ر چه‌ند كڵاش دیاریێكی تایبه‌تی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ورامان به كڵاش و كڵاش به هه‌ورامانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌ڵام به هۆی نیشته‌جێ بوونی هه‌میشه‌یی ده‌یان وه‌ستای په‌نجه ڕه‌نگینی هه‌ورامی له شاری سه‌قز و چنینی باشترین جۆره‌كانی ئه‌م پێڵاوه خۆماڵیه، ئه‌مڕۆ سه‌قزیش بوه‌ته یه‌كێك كه سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كڵاش و وه‌ستایانی كڵاش دوور نه ته‌نها ئه‌ركی دابین كردنی كڵاش بۆ زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌قزیان له وه‌رزی به‌هار و هاویندا له ئه‌ستۆیه، به‌ڵكوو كڵاشی ده‌س چینی وه‌ستایانی نیشته‌جێی سه‌قز به‌شێكی به‌رچاویشی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باقی شاره‌كانی ده‌ور و به‌ر ده‌كرێت.
له ساڵانی زۆر دووردا كڵاش دوورانی هه‌ورامی ته‌نها له وه‌رزی به‌هار و زستاندا ڕوویان له سه‌قز ده‌كرد و پاش نزیك بوونه‌وه له وه‌رزی پاییز و كز بوونی بازاڕی كڵاش بۆ هه‌ورامان ده‌گه‌ڕانه‌وه و تا ساڵی داهاتوو نه‌ده‌هاتنه‌وه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به هۆی گه‌وره بوونه‌وه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری سه‌قز و گه‌شه‌ی ئابووری به‌رچاوی ئه‌م شاره، به ده‌یان كڵاش دووری هه‌ورامی به ماڵ و منداڵه‌وه به یه‌گجاری له هه‌ورامان كۆچیان كردوه و له شاری سه‌قز نیشته‌جێ بوون و هونه‌ر و توانای خۆیان ئه‌مڕۆ خستوه‌ته خزمه‌تی سه‌قز و تێكه‌ڵاوێكی كولتوورییان له نێوان كولتووری هه‌ورامی و كولتووری موكریانی پێك هێناوه و هاوكات كڵاشیشیان له ئێنحساری هه‌ورامان ده‌رهێناوه و كردوویانه به دیاریێكی نوێ و به نرخ كه له مێژووی سه‌قزدا بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.
قاڵی سه‌قز
http://saghez.org/admin/data/upimage...kermanshah.jpg
قاڵی و فه‌رش، یه‌ك له دیارییه ده‌ستكرده به نێوبانگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزه كه له به‌ر فره چه‌شنی ڕه‌نگ و نه‌خش، هه‌میشه پله و پێگه‌ێكی تایبه‌تی له نێوان قاڵی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا هه‌بووه.
ناوبانگی قاڵی سه‌قز له بواری ده‌وام، چۆنیه‌تی به كارهێنانی ڕه‌نگ و ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌خش و وێنه‌كان و شێوازی ورد چنینه‌كه‌یدایه.
ته‌ون كردن له سه‌قز و به تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌وشار و فه‌یزوڵابه‌گی زۆر باوه و ناوی قاڵی ده‌ست چینی سه‌قز له بازاڕه‌كانی به نێوبانگی قاڵی دونیادا نێوێكی ئاشنا و ناسراوه كه به‌و په‌ڕی هونه‌ر و سه‌لیقه‌وه چنراوه و بایه‌خێكی تایبه‌تی پێ ده‌درێت.
هونه‌ری ته‌ونی سه‌قز و درووست كردنی قاڵی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌ی سه‌قز له چه‌ند ساڵی ڕابردوودایه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتوانی سه‌قز و به تایبه‌ت دێهاته‌كانی ناوچه‌ی هه‌وشار و فه‌یزوڵابه‌گی ئه‌م شاره و هه‌رو‌ه‌ها بازاڕی سه‌قز خاوه‌ی تایبه‌ت به چنینی قاڵی و كه‌ره‌سه‌ی تایبه‌ت بۆ باقی شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاره‌كانی سنه ، بیجاڕ ، تیكاب و سائین قه‌ڵا، دابین ده‌كات و ئه‌مه بۆخۆی بوه‌ته فاكته‌رێكی گرینگ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پێگه‌ی قاڵی سه‌قز له بازاڕه به نێوبانگه‌كانی جیهاندا.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
|
اکنون ساعت 07:47 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)