قاوه بیره‌وه‌ری ئافره‌ت ده‌پارێزێ
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی ئاشکرای کرد، که ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ کوپ قاوه ده‌بێته هۆکاری به‌هێزی کردنی بیره‌وه‌ری ئافره‌تانی سه‌روو ته‌مه‌ن شه‌ست و پێنج ساڵ.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن په‌یمانگای نشتمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ته‌ندروست و لێکۆڵینه‌وه‌ی پزێشکی و زانکۆی لشبۆنه ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌کانیش له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Neurology"دا بڵاویانکرده‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌باسکردنی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی کافیین و فه‌رمانه زه‌ینییه‌کان.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 4197 ئافره‌ت و 2820 پیاوی سه‌روو ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌شدارییان تێدا کرد و گروپی توێژینه‌وه ڕوونیان کرده‌وه، که ته‌مه‌ن کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان هه‌یه:
له‌کاتێکدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان 80 ساڵه، باشتر سوود له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به 10 بۆ 15 ساڵ گه‌نجترن.
گروپی توێژینه‌وه نموونه‌یه‌کی ئاماری کۆکراوه‌ی چوار ساڵیان له‌سێ شاری فه‌ڕه‌نسییه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاماده‌کرد.
پاش وه‌رگرتنی فاکتۆره‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی ده‌کرێن کاریگه‌رییان بۆ سه‌ر فه‌رمانه زه‌ینه‌کییه‌کان -وه‌ك ته‌مه‌ن و فێرکردن و په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و خه‌مۆکی و جۆره‌کانی دیکه‌ی په‌ستی- هه‌بێت، توێژه‌ران توانییان بگه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که کافیین کاریگه‌ری پاراستن به‌ته‌نها به‌ئافره‌تان ده‌دات.
دکتۆر "Karen Ritchie"، توێژه‌ری زانستی گروپی لێکۆڵینه‌وه له‌په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی، ئاماژه ده‌دات، که کافیین ته‌نها سوودی بۆ ئافره‌تان هه‌یه و هه‌روه‌ها پێیوایه، که میتابۆلیزمی کافیین له‌ئافره‌تاندا له‌گه‌ڵ پیاواندا جیاوازی هه‌یه و له‌وانه‌یه‌کاریگه‌رییه‌کی هۆرمۆنی هۆکاری بێت.
خاتووی ناوبراو پێیوایه، که پێویسته میکانیزمییه‌کی بایۆلۆژی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی سوودمه‌ندی چاره‌سه‌ری پابه‌ند به‌کافیین بکرێت.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌دات، که کافیین هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ ده‌رنه‌که‌وتنی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمز نییه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Karen Ritchie" ئاماژه ده‌دات، که دوو ساڵی دیکه له‌لێکۆڵینه‌وه بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان کافیین و ئه‌لزه‌هایمز پێویسته، چونکه له‌وانه‌یه کافیین هیچ ڕۆڵێكی بۆ ده‌رنه‌که‌وتن ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بێت، به‌ڵام بۆ پێشخستنی.