behnam5555 |
11-25-2010 08:13 PM |
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
هادی حوجه‌توساداتی
"با، رووناکییه‌کان نه‌کوژێنینه‌وه تا بتوانین له رووناکیدا باشتر هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه"
رۆژی 27ی ره‌جه‌بی 1279ی (ه.ق) یا ساڵی 1256ی هه‌تاوی، رووناکاییه‌ک له کوردستان و له شاری سنه‌دا دره‌وشایه‌وه. شێخ محه‌مه‌د مه‌ردووخی کوردستانی ناسراو به ئایه‌توڵڵا مه‌ردووخ، کوڕی عه‌بدولموئمین که ئه‌و کات پێشنوێژی هه‌ینی شاری سنه بوو، له دایک ده‌بێ.
ناوبراو سه‌ره‌تا له لای باوکی فێری خوێندن و زانستهکانی ئه‌وده‌م ده‌بێ، پاشان ده‌چێته لای مامی خۆی، شێخ عه‌بدوڕڕه‌حمان و درێژه‌ی به خوێندن ده‌دات. دواتریش له لای شێخ محه‌مه‌دی لۆنی په‌ره‌ی به زانیاریه‌کانی دا. له ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ییدا ده‌بێته ئیمامی جومعه‌ی شاری سنه و هاوکات هه‌وڵی ته‌واو کردنی زانیاریه‌کانی له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌دات. هه‌ربۆیه‌ش له که‌م ته‌مه‌نیدا ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ی هه‌موو مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
مه‌ردووخ بێجگه له شاره‌زایی له زاراوه‌کانی زمانی کوردی، زمانه‌کانی، فارسی، عه‌ره‌بی، تورکی، فه‌ڕانسه و ئیگلیزی به باشی زانیوه. نوسراوه‌کانی به زمانی فارسی و به شێوه‌یه‌کی ره‌وان ده‌نووسی که هه‌موان لێی تێبگه‌ن. زیاتر له سه‌د کتێب و نامیلکه و هۆنراوه‌ی نووسیوه که زۆربه‌یان له چاپ دراون.
له کتێبه بهباوبانگهکانی ده‌توانین: تاریخ کردستان، فرهنگ مردوخ، جهان آفرینش، جان نما، هدف نما، صرف و نحو، آیین رستگاری، نسیم رستگاری، ندای اتحاد، رهنمای سعادت، چاره بدبختی، منطق پاسخ به پاسخ‌ها، عدل و تعقیب، جبر و مقابله، گفتارها...... و ده‌یان نوسراوه‌ی تر. به داخه‌وه هۆنراوه‌کانی که به زمانی فارسی و کوردین، هێشتا له چاپ نه‌دراون.
لێره‌دا جێگایه‌تی به پارچه هۆنراوه‌یه‌کی که به زاراوه‌ی هه‌ورامی له وڵامی یه‌کێک له دۆستانیدا هۆنیبوویه‌وه ئاماژه بکه‌ین.
سه‌عیدخانی کوردستانی که له ئیسلام وهڕگهڕابوو و چوبووه سه‌ر دینی مه‌سیح، کتێبێکی به زمانی کوردی له سه‌ر دینی مه‌سیح و له پێداههڵکوتنی ئه‌و دینه‌دا له چاپدابوو و دانه‌یه‌کیشی به مه‌ردووخ پێشکه‌ش کردبوو. مه‌ردووخ به‌م پارچه شیعره وڵامی ده‌داته‌وه:
ئارام دڵه‌ی پڕ جه خاره‌که‌م ده‌رمان ده‌روون پڕ ئازاره‌که‌م
نامه‌ی نزانیت وه لای من یاوا به‌و سام و نه رووی دوو دیده‌م ساوا
یاوا وه سه‌ردم کهشتهکهی تیرت مه‌ڵهه‌م دا نه زارم خهسهی زه‌نجیرت
یاسای دڵداریت به جێ ئاوه‌رده‌ن بو وچک نهوازیت باوه‌جی که‌رده‌ن
ویره‌ی گوڵ شیرین سه‌که‌ر رێژهکهت واژه‌ی گوڵ قه‌شه‌نگ عه‌بیر بێژهکهت
نه دڵێ، سه‌د دڵ فریفتهش مه‌بۆ هه‌زاری وه‌ک من فریفتهش مه‌بۆ
که‌له‌ی دڵه‌که‌ت جۆش ئاوه‌رده بی کزه‌ی دووریه‌که‌ت قسه کرده بی
من خۆ که‌م زوخاو جهپگهردم وه‌رده‌ن ئه‌م جار ئه‌م کزه سامانساش که‌رده‌ن
دیوناتهو و دوده‌ی کووره‌ی ده‌رونم کهلناتو زامان دڵه‌ی پڕ هوونم
من جه دووری تۆ دڵم پڕ ده‌رده‌ن ویره‌ی و واژهم جه هه‌ر دوو ههردهن
هه‌ر سا دیم وه چه‌م نهوهال باڵات کاره‌بام یاوا وه لال ئالات
دیسان دیمه‌وه گۆنا زه‌رده‌که‌ت بۆ سام دوڕدانه قه‌تران وهردهکهت
ئانه رۆژ جه‌ژن شادمانیمهن ئانه نه‌و وه‌هار زندهگانیمهن
وه‌رنه ئیسه من هوون دڵ وه‌رده گیانم سه‌نگین بار، ته‌ن خه‌زان که‌رده
جه‌رگم وه مه‌ودای زانا بین ریش بێ ده‌رد و ئازیز نزانیم بی چێش
من و یاد تۆ هه‌میشه شادم سارا و سه‌رزه‌وی نهمهیۆ یادم
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که رژیمی پاشایه‌تی هه‌وڵی ده‌دا تا نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناو فارس‌دا بتوێنێته‌وه و زمان و مێژووی کورد وه‌کو پاشکۆی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست پیشانبدا، زۆر دڵسۆزی و لێزانی و نه‌ترسی پێویست بوو تا که‌سێک بتوانێ له لایه‌که‌وه داکۆکی له نه‌ته‌وه‌که‌ی بکا و له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه رازی راگرێ. به تایبه‌ت له شاری سنه‌دا که تا راده‌یه‌ک رژیم له‌و بابه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتووتر بوو. مه‌ردووخ ئه‌و بوێره بوو که به نووسینی کتێبی فه‌رهه‌نگی مه‌ردووخ و مێژووی کوردستان له هه‌ر دوو بواردا چالاکی نواند و کتێبه‌کانیشی له چاپ دران. ره‌نگبێ بۆ ناسینی مه‌ردووخ له بواری نه‌ته‌وه‌ییدا،هه‌ر ئه‌وه به‌س بێ.
له بواری جیهانبینی و بیر و بۆچوونی مه‌ردووخ له پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشتدا که بێگومان کارێکی پسپۆڕانه‌یه، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌یه که هیوادارم له داهاتوودا لێزانان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن، من ده‌توانم ته‌نیا به چه‌ند فاکت له کتێبێ "آیین رستگاری" ئیشاره بکه‌م و بۆ چوونی ئه‌و گه‌وره پیاوه له‌و بواره و چۆنایه‌تی دژایه‌تیه‌که‌ی دژی خوڕافات و پڕوپووچیی باوی سه‌رده‌م پیشان بده‌م:
لاپه‌ڕه‌ی 14: خوای پێکه‌وه نه‌لکاوه، جه‌سته‌ی نییه، له سه‌ر کورسی دانانیشێ و که‌سیش له په‌نا خۆی دانانێ، دێ‌و ناگرێ و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی شێتخانه‌ی دانه‌ناوه، نامه نانووسێ و مه‌دره‌سه‌ی نییه، گوێ بۆ ئاوازی که‌س راناگرێ و چاوی به نوێژ و رۆژووی که‌سیشه‌وه نییه، دڵی له که‌ش نایه‌شێ و باوه‌پیاره‌ی که‌س نییه. ئه‌و شتانه‌ی که لایه‌نگران و پێشه‌وایان جاڕی ده‌ده‌ن. خوای من 'گیان" له هه‌مووی ئه‌وانه پاک و خاوێنتره.
ل 80: خوایه‌کی که پێغه‌مبه‌رانی له دار بده‌ن، له‌شیان به مشار ببڕنه‌وه، ئازیزانی به هه‌موو چه‌شن ئازار بده‌ن ... مووی وه‌جوڵه نه‌که‌وێ و ده‌نگی لێوه نه‌یه ... نه‌بوونی له بوونی باشتره.
ل 16: خوای خه‌ڵکی تر ئه‌گه‌ر بێ گیانه، بۆ خوایه‌تی نابێ و ئه‌گه‌ریش گیان له‌به‌ره که‌واته هه‌ر ئه‌و "گیانه" بۆ به‌ڕێوه بردنی جیهان به‌سه.
ل 87: بۆ له خه‌و کردن و نه‌زان راگرتنی خه‌ڵک، هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک له ئه‌فسانه و درۆ کاریگه‌رتر نییه.
ل 28: هه‌ر شتێک بێجگه له خۆت که له ئاوێنه‌دا ببینی، ئه‌وه خولقێنه‌ری تۆیه.
ل 92: خۆشی له به‌هه‌شتدایه و تاڵی له جههننهم. له ئاره‌زووی بهههشتتێکدا که باسی لێوه ده‌که‌ن، خۆتان مه‌خه‌نه جههننهمی راستییه‌وه.
ل 87: روون و ئاشکرایه که رێبه‌ران بۆ خۆشی و هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆیان و سواری که‌ر بوون، دووکانیان کردۆته‌وه ...... خه‌ڵکی بۆ له خه‌و هه‌ڵناستن و خۆیان له‌و چاره‌ڕه‌شیه رزگار ناکه‌ن.
مه‌ردووخ له میعماری، نه‌ججاڕی، نه‌قشی سه‌ر به‌رد، وێنه‌کێشان، سه‌عات سازی، نیگارکێشی، گوڵکاری و درومان لێزانیه‌کی ته‌واوی هه‌بوو. سوارچاک و تیرهاوێژێکی بێ هاوتا بوو.
له "نه‌وه‌ڕه" و له‌وبه‌ر گونده‌وه، کێوێکی بڵیندی لێیه. له سه‌ر ئه‌و کێوه به میعماری و داڕشتنی خۆی ئه‌و قه‌ڵایه‌ی دروست کرده‌وه که له سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا دروستیان کردبوو، پاشتر کردی به هاوینه‌هه‌وار و هاوینانه له‌وێ ده‌ژیا و ئێستاش کراوه به موزه.
مه‌ردووخ بۆ یه‌که‌م جار ماشێنی چاپی هێناوه‌ته سنه و گۆڤارێکی به ناوی "بانگی یه‌کێتی" (ندای اتحاد) له چاپداوه و له 2ی زیقه‌عده‌ی ساڵی 1329 (1950) به پێکهێنانی (انجمن صداقت) ده‌که‌وێته خه‌باتی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه. بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه بووه و له رۆژی پێکهاتنیدا وتاری بۆ خه‌ڵک خوێندۆته‌وه که له کتێبی (تاریخ کرد و کردستان)دا ل 24 به وردی باسی لێکراوه.
خه‌باتی سیاسی مه‌ردووخ باسێکی جیاوازه و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی پێویسته که هیوادارم له جێی خۆیدا باسی لێبکرێ. له ساڵی 1331دا و له کاتی کرانه‌وه‌ی رادوێی سنه، مه‌ردووخ وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و له‌ودا نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی بانگهێشت ده‌کا و پارچه هۆنراوه‌یه‌کیش له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به زمانێکی ساکار ده‌خوێنێته‌وه که له‌ودا بانگه‌واز ده‌کا، ته‌نیا رێگای رزگاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له یهکگرتووییاندایه و هیچی تر. سه‌رجه‌م ده‌توانین بڵێین که مه‌ردووخ هه‌ڵکه‌وته و بلیمه‌تێکی بێ وێنه بوو. تێکه‌ڵاوێک له زانایی و حازر جوابی. هه‌ر بۆیه‌ش وته‌کانی تا ئێستاش له سه‌ر زمانان ماونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، پێشبینیه‌کانی بێ وێنه بوون. له ساڵی 1343دا به هۆنراوه‌یه‌ک پێشبینی خۆی بۆ خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م راگه‌یاند که مه‌لاکان (خومه‌ینی) ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوخێنن و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن. 27 ساڵ پێش مه‌رگی خۆی له هۆنراوه‌یه‌کدا به ناوی "همای جان" ساڵی مه‌رگی خۆی پێشبینی کردبوو که له سه‌ر به‌ردی گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵکه‌ندراوه.
مه‌ردووخ له هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆر ساکار و خه‌ڵکی بوو، بۆیه‌ش هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کوردستان خۆشیان ده‌ویست و وه‌کو په‌پووله ئابڵۆقه‌ی شه‌می وجودیان ده‌دا. ئه‌و گه‌وره پیاوه پاش 98 ساڵ ته‌مه‌ن له رۆژی 20ی شه‌هریوه‌ری ساڵی 1354 (ه.ش)دا، مه‌لی ژیانی بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵفڕی و ته‌رمی پیرۆزی له شاری سنه‌وه تا گوندی نه‌وه‌ڕه به شانی هۆگرانی گوێزرایه‌وه. له په‌ژاره‌ی مه‌رگیدا شاعیران و نووسه‌رانی کورد به زمانی کوردی و فارسی، شیعر و وتاریان پێشکه‌ش کرد که له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی باخچه‌ی کوردستان چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 6 مانگ له هه‌مووی کوردستان، دانیشتن و رێزلێنان له‌و گه‌وره پیاوه درێژه‌ی کێشا. رۆحی شاد بێ.
له هه‌موو دۆستان تکا ده‌که‌م که هه‌ڵه‌کانم بۆ راست بکه‌نه‌وه یا ئه‌گه‌ر شتێکم له بیر کردووه، یارمه‌تیم بده‌ن تا باشتر بکرێ ئه‌و که‌سایه‌تییه بناسێندرێ. ئه‌گه‌ریش ته‌مه‌ن ئیزنم بدات، به که‌ڵک وه‌رگرتن له نووسراوه‌کانی مه‌ردووخ تێده‌کۆشم بیروبۆچوونه‌کانی، زیاتر بخه‌مه روو تا له داهاتوودا نه‌ته‌وه‌که‌مان بتوانێ که‌ڵکی پێویستی لێوه‌رگرێ، هه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن: رابردوو چرای رووناکی داهاتووه.
جێی خۆیه‌تی له دۆستی خۆشه‌ویستم کاک دوکتور تاهیر حیکمه‌ت ناسراو به ئازاد سپاس بکه‌م که نووسراوه‌که‌می کرده کوردی و یارمه‌تی دام.
سه‌رچاوه : مال په ری راڤه
|