- -
ماڵی به‌ر با
(
http://p30city.net/showthread.php?t=31898)
behnam5555 |
05-06-2011 07:23 PM |
ماڵی به‌ر با
ماڵی به‌ر با
سلێمان دڵسۆز
هێشتا نه‌خه‌وتووی؟
ده‌نگی خه‌واڵووی ژنه‌كه‌م بوو:
لێفه‌كه‌ی به گه‌رمای له‌شی كچه بچكۆڵهكهماندا دایه‌وه و ئه‌مجاره ده‌نگی له سه‌ر جێگا دانیشتبوو:
- نه‌وتی سۆبه‌كه كه‌مێك زیاد كه، شێرزاد دیسان بای دێ!
بای دێ.. بای سێسه‌د و شه‌ست و پێنج حه‌سره‌ت.. بای سێسه‌د و شه‌ست و پێنج فه‌رامۆشی.. بای سێسه‌د و شه‌ست و پێنج رۆژه...
بێ ئه‌وه‌ی بیرم له گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كردبێته‌وه ئه‌وانه‌م نووسین. دیسان با قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وه پێش خۆی دابووم. ده‌نگی ژنه‌كه‌م له ژێر لێفهكهوه وه پرته‌پرت كه‌وت. له‌وانه‌یه گوتبێتی: كه نوستی باڵنجێك به ده‌رگه‌وه بنێ، یا بۆڵاندبێتی: به‌زه‌یی به چاوی خۆیدا نایه شێرزاد. ئاخیری چاوه‌كانی له سه‌ر ئه‌و كاغهزۆكانه داده‌نێ. له كنه خۆ دوكتۆر لێی مه‌نع كردووه به بێ چرای موتاڵا شت بنووسێ، كه‌چی ئه‌و، گڵۆپه‌كه ده‌كووژێنێته‌وه و له به‌ر ئه‌و بڕه شۆقه‌ی مۆم ده‌نووسێ. ده‌ڵێ نووسینی به‌ر شۆقی مۆمم پێخۆشتره. ده‌ڵێ كاتێ له‌و تاریكییه‌دا چاو له گڕی مۆمه‌كه ده‌بڕم، خه‌یاڵم ده‌وروژێ. ده‌ڵێ دیوته گوانی مه‌ڕێك دوای له‌وه‌ڕ له گیای شلكی كوێستانان چۆن پڕ ده‌بێ له شیر؟ زه‌ینی منیش ئاوا پڕ ده‌بێ له وشه. به‌ڵام ده‌زانم ته‌فره‌مان ده‌دا. ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی من و منداڵه‌كان خه‌ومان لێبكه‌وێ گڵۆپه‌كه ده‌كووژێنێته‌وه. جا كه سه‌ری به سه‌ر كاغه‌زان ڕۆگرت ئیدی هۆشی له‌و دنیایه.. ئه‌رێ هێنده چی ده‌نووسێ؟ نووسیم:
ده‌ڵێن ئه‌م شاره با هێناویه‌تی. له سه‌رده‌مانێكی كۆنی مێژوویی‌دا، له زنجیره چیاكانی قه‌وقازه‌وه هه‌ڵیكه‌ندووه و بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێ دیوار و شووشه‌یه‌كی درز به‌رێ به خڕی هێناویه و لێره دایناوه ...
كێ ده‌ڵێ مێژوو ڕاستگۆیه؟ من كه باوه‌ڕ ناكه‌م با شارێك هه‌ڵگرێ و ته‌فروتونای نه‌كا.
بۆنی كووژانه‌وه‌ی مۆمه‌كه تێكه‌ڵی تاریكی بوو. له ده‌ره‌وه‌ش با به وایه‌ری دارتهلان فیتووی لێده‌دا. به نێو بایه‌كی سارددا كه له كه‌لێنی ده‌رگای ئاسنی دیوهكهمانهوه ده‌هاته ژوور، ده‌ستم له‌و شه‌مچه‌یه گێڕا كه نیوه‌ی ده‌نكه سووتاوه‌كانم وێدابوونهوه. بێده‌نگیی ژووره‌كه وڵۆمی شهمچهكهی ئه‌وه‌نده زیاد كردبوو، به خشه‌ی هه‌ڵبوونی، خه‌و یان بێداریی كوڕه‌كه‌مان له ناو جێگادا سووڕا. خێرا ئاوڕێكم.. خێرا ئاوڕێكی دایه‌وه و من به په‌له چاوه‌كانم نووقاندن. له دڵی خۆمدا گوتم نه‌كا بزانێ به‌ئاگام؟ شه‌وێك، نیوه‌شه‌و بوو، هات له په‌نام دانیشت و گوتی: بۆ نانووی كوڕم؟ گوتم: نوستووم. گوتی: به له‌رزینی مژۆڵهكانتڕا دیاره! به‌ڵام ئێستا ژووره‌كه ئه‌وه‌نده ڕووناك نه‌بوو تا له‌رزینی مژۆڵهكانم ببینێ و من توند چاوه‌كانم ڕێكدهگوشین. ئه‌گه‌ر زانیبای نه‌نوستووم قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی داده‌نا، ده‌هاته بن سه‌رم، حیكایه‌تی با هاره‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕامه‌وه و من هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی. وه‌ك ئه‌و وه‌ختانه‌ی دایكم له سه‌ر شۆركه ده ته‌شتێك ئاوی شیله‌و گه‌رمی ده‌نام و بایه‌كی سارد له كه‌لێنی به‌ردی دیواره‌كه‌وه له كه‌له‌كه‌ی ده‌دام و هه‌موو له‌شم ده‌بوو به زیپكه‌ی ورد، چهقوچۆم هاتێ و لێفه‌كه‌م توند له خۆم وهرپێچایهوه. باوكه به ترسه‌وه ئاوڕێكی دایه‌وه سه‌ر من... ئینجا به سه‌ر خه‌وی منداڵه‌كاندا نیگای ئاسووده‌م گێڕایه‌وه سه‌ر گڕی زه‌ردباوی مۆمه‌كه و قوونی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌قاند:
با له‌و ده‌مه‌وه به‌رده‌وام به نێو كووچه و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌خولێته‌وه. وه‌خت و ناوه‌خت خۆی به ماڵان‌دا ده‌كا. له ژێر ساپیته و كه‌لێنی ده‌رگا و لووله‌ی سۆبانهوه دزه ده‌كاته ژووره‌كانه‌وه و قورم به سه‌ر نێوماڵی خه‌ڵك وهردهكا. شه‌وانی پایز به به‌ر چاوی كوێری خانووه‌كانه‌وه دره‌خته‌كان ڕووت ده‌كاته‌وه، ئاوێزانیان ده‌بێ و ئاوسیان ده‌كا.
سه‌ری په‌نجه‌كانم پڕ ببوون له سه‌رما؛ هه‌ستام، شێره‌ی سۆبه نهوتییهكهم كه‌مێك به لای چه‌پدا بادا. گه‌رما هه‌ر زوو له پێستی ته‌نكی سۆبه‌كه تێپه‌ڕی و ماڵی ئێمه گه‌رم بۆوه. ماڵی ئێمه چه‌ند زوو سه‌رمای ده‌بێ و چه‌ند زووش گه‌رم ده‌بێته‌وه. په‌یامنێره دهمههراشهكه نووسیبووی: ژووری نشیمه‌ن و نان خواردن و خه‌وتنیان و ژووری نووسینی شێرزادیش هه‌ر ئه‌و هۆده‌یه بوو كه ژووری میوانیش بوو. نووسیبووشی: ماڵی مامۆستا به مۆمێك رووناك ده‌بێ.
پڵیته‌ی كورتی مۆمه‌كه هێشتا خۆی به سه‌ر پێوه راگرتبوو، ئه‌و تینه كه‌مه‌شی ئاره‌قه‌ی به لاسكی چاویلكهكانم كردبوو و له په‌ستا له لووتمه‌وه دادهخزین.
- به‌سه‌ر چاو دكتۆر ، له‌وه به‌دوا به بێ چاویلكه نانووسم.
- له بیرت نه‌چێ چرای موتاڵاش حه‌تمه‌ن بۆ مێزی نووسینت په‌یدا بكه‌ی.
شووشه‌ی چاویلكه‌م به نه‌رمیی لێچكهی ژنه‌كه‌م خاوێن كردبوونه‌وه، لاسكهكانم هاویشتبوونه پاش گوێیان و له سه‌ر زگ راكشابووم. چه‌ند وشه له به‌ر ده‌ستم سپی ده‌رچوون و گه‌ڕامه‌وه سه‌ریان. قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نه‌یده‌نووسی... به خشه خشی كاغه‌زه‌كه كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی لێدهخشاند خه‌به‌رم بۆوه. له كه‌لێنی لێفهكهوه شێرزادم دی به هه‌ڵمی زاری هووی له نووكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌كرد و به ده‌سته‌پاچه‌یی به كاغهزهكهیدا دێنا. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا گوتبووی: سامانی من ته‌نیا قه‌ڵه‌مێكه و زمانێك و كۆڵێك كاغه‌زی نه‌نووسراو. ئه‌من نووسه‌ر بام له باتی قه‌ڵه‌مێك هه‌میشه ده‌بوو چه‌ند قهڵهمجاف و خودنووسی ره‌نگاوڕه‌نگم هه‌بن. جارێكیان كه ئه‌و باسه‌م ده‌گه‌ڵ هێنایه گۆڕێ پێكه‌نی و به ته‌وسه‌وه گوتی: حه‌تمه‌ن وه‌ك سرویسی قابڵه‌مه له سه‌ر یه‌كت هه‌ڵده‌چنین! كوا سرویسی قابڵه‌مه به ناشكوری وه ناڵێم. چما وه‌ك خه‌ڵك دیكۆر و به‌رو ماڵم رازاندۆته‌وه؟ ئه‌وه چی ده‌كرد شێرزاد؟ به زه‌بری قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خه‌ریك بوو كاغه‌زه‌كانی دهدڕاندن. چ خه‌مسارده ئه‌و پیاوه‌ی من! ئه‌وجار ورده‌واڵه به كووچهیدا بێ خودكارێكی جوانی بۆ ده‌كڕم. ده لێیگه‌ڕێ، ئهه ، بڵێ بۆ كێ خۆت هێنده ئازار ده‌ده‌ی؟ بڵێ قه‌ڵه‌مێكی ملباریك چی پێده‌كرێ؟ ره‌قیش بوو ره‌ق له‌و په‌نا ده‌ركه‌یه! ئاخر بۆ نایه‌ی بنووی قوڕبه‌سه‌ر؟ هیچ نه‌بێ بن لێفهكه له‌وێ گه‌رمتره. چاو چاو چۆنی بزه پێهه‌ڵا دێ! حه‌تمه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی .. له راسته‌وه بۆ چه‌پ هێڵێكم به سه‌ر ئه‌و رسته‌یه‌دا كێشا كه هێشتا نه‌منووسیبوو. قه‌ڵه‌مه‌كه‌م وهكار كه‌وتبۆوه:
با زۆربه‌ی كات تووڕه‌یه، له پڕێكا پهلهسوانهیهك، هه‌یوانێك هه‌ڵده‌گرێ، قۆرییه‌ك، خه‌رمانێك ده‌ڕفێنێ، یان له چاوترووكانێكدا خۆڵهكهوهیهكی سوور به هه‌وای شار وهردهكا. ئه‌وسا له باتی باران قوڕ ده‌بارێ و خۆر له قوڕ و چڵپاوێكی سووردا نوقم ده‌بێ. ئه‌و ساته ده‌گمه‌نانه‌ش كه تووڕه نییه سه‌ره‌تاتكێ ده‌كاته سه‌ر كاروباری هه‌موو كه‌س و ته‌نانه‌ت به نێو هه‌ناسه‌دا ده‌چێته ناو سیی خه‌ڵكه‌وه، دیسان هه‌ڵده‌كا و له به‌ر گڤه‌ی ئه‌و، ده‌نگی هیچ شتی تر نابیسترێ. له سه‌ر به‌كاربردنی تابۆی ژهشهبا گه‌لێ لاو و خاوی له بهرزاییانڕا ههڵداشتوون و ئه‌ستۆ و گردهڕانی ورد و خاش كردوون. كه‌چی خۆی ده‌ڵێ ئاشی ئه‌م شاره با ده‌یگێڕێ و حه‌ز ده‌كا هه‌مووان ئه‌وه بڵێنه‌وه.
گرم م م!!
هه‌موویان له خه‌و داچڵه‌كین و من قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له ده‌ستی په‌ڕی. گرم‌و هۆڕی ئه‌و ده‌رگه ئاسنه هه‌موو شه‌وێ له خه‌ودا دایدهچڵهكاندین و هه‌موو شه‌وێ ده‌مانگوت سبه‌ی ده‌بێ چاكی بكه‌ین و سبه‌ی نه‌مانده‌زانی چی لێبكه‌ین. چ خه‌مسارده ئه‌و ژنه‌ی من! هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له بیری ده‌كرد شیشه ئاسنێك، شتێكی وا ده‌به‌ر قڵفه جۆشكراوهكانی سه‌ر ده‌رگاكه بنێ.
چاوم له‌و قڵفانه نهدهترازاند و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه به‌و نیوه‌شه‌وه به چی لێكیان قایم بكه‌م؟
باڵنجێكم به ده‌رگاكه‌وه نا و ئاوڕێكم دایه‌وه سه‌ر خه‌وی ناسكی منداڵه‌كان كه دوای ده‌مێكی تر به پێكدادرانی ئه‌و ده‌رگا نه‌فره‌تییه خه‌ویان لێدهزڕا و وشه‌كان له زه‌ینی من غه‌یب ده‌بوون. مۆمێكی ترم له قاڵ بووه‌وه‌ی مۆمی پێشوو چه‌قاند و.. خوایه گیان نووسینه‌كه‌م! نووسینه‌كه‌م، له چه‌ند جێگاوه مه‌ودای سپی تێكه‌وتبوو! هه‌ندێ رسته نیوه‌چڵ و جێگای چه‌ندین وشان به‌تاڵ!
با ده‌رگای پێكدادابوو، منداڵه‌كان له خه‌و راچهنیبوون و من قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له ده‌ستی په‌ڕیبوو و با وشه‌كانی سانسۆر كردبووم. با وشه‌كانی سانسۆر ده‌كردم و پ*اڵی به ده‌رگاكه‌وه ده‌نا و له بیچمی پیاوێكی قولهڕهشدا هه‌تا ناوقه‌د له گه‌رمای ماڵه‌وه‌مان ده‌هاته ژوور.
بۆ جارێكی تر قڵفه ئاسنه‌كان له یه‌ك دوور كه‌وتبوونه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی من فریا بكه‌وم چاو بترووكێنم:
گرم م م!!
ژنه‌كه‌م و كوڕه مێرمنداڵهكهم و كچه زمان نهپشكووتووهكهم وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌دان جار پرۆڤه‌ی شانۆیه‌كی سامناكیان كردبێ، پێكه‌وه تێكڕابوون.
سه‌ری وێرانم به نێو ژووره‌كه‌دا گێڕا، خوایه! هیچی وای لێنه‌بوو تا به نێو جووتبوونی قڵفهكانیدا بكه‌م. وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی تێشكاو سه‌رم به‌سه‌ر ئه‌ژنۆمدا شۆڕ كرده‌وه و، وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی وه غیره‌ت كه‌وتوو غارم دا ته‌قه‌ی ده‌رگاكه و چۆكم توند له سه‌ر سینگی دادا.
با ئیتر له پشت ده‌رگه په‌له‌قاژه‌ی بوو.
***
بۆ به‌یانی ده‌نگی ژنه‌كه‌م تێكه‌ڵی تامی نان و په‌نیر و چای شیرین ببوو:
- ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی تۆ ده‌به‌ر قڵفه‌ی ده‌رگاكه‌دا چی ده‌كرد شێرزاد؟
به جهفهنگێكهوه گوتم:
- ره‌نگه ویستبێتی چیرۆكی ژیانی ئێمه بنووسێته‌وه.
|
اکنون ساعت 12:02 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)