 |
|
behnam5555 |
05-06-2011 08:01 PM |
ریگای جوان قسه کردن
-1 هه‌وڵبده به‌ده‌نگێكی بیستراو قسه‌بكه‌یت تا له‌وته‌كانت تێبگه‌نبه‌جۆرێك كه ده‌نگیشت هێنده به‌رز نه‌بێت كه ده‌وروبه‌رت بێزار بكه‌یت .
2- سه‌یری ئه‌و كه‌سه بكه كه‌قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت نه‌ك سه‌ردابخه‌یت ، یانئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌كرد پێویسته ڕوو له‌هه‌موویان بكه‌یتو به‌جۆرێك نه‌بێًت كه ڕووی ده‌مت ته‌نها له‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بێتبه‌ڵكو پێویسته وته‌كانت بۆ هه‌موویان بێت .
3- قسه به‌كه‌س مه‌بڕه و كه‌سیش به‌درۆ مه‌خه‌ره‌وه .
4- له‌كاتی قسه‌كردندا ئاگاداری ده‌وروبه‌رمان بین و وه‌هه‌روه‌هائاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌ش بین كه‌قسه‌ی تیا ده‌كه‌ین ، بۆنمونه ئه‌گه‌رقسه‌ت له‌گه‌ڵا كه‌سێك ده‌كرد كه‌خه‌فه‌ت باره ئه‌وا قسه‌یه‌ك مه‌كه‌كه‌زیاتر بێتاقه‌ت و بێزاری بكه‌یت .
5- تا ده‌توانیت كه‌م قسه‌بكه و زۆر گوێبگره .
6- زۆر وه‌صفی خۆت مه‌كه .
7-بیر له‌وته‌كانت بكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ری ببڕیت ، وه‌ك وتراوه (پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه‌ی) چونكه ئه‌و قسه‌یه‌یتۆ به‌ته‌مای بیكه‌یت ئه‌گه‌ر چاك بێت یان خراپ ئه‌وا له‌لای خۆته‌و خۆتده‌توانیت كۆنتڕۆڵا بكه‌یت به‌سه‌ریدا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه قسه‌كه‌تكرد ئیتر نا‌توانیت بیشاریته‌وه‌و لێی په‌شیمان بیته‌وه .
8- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت كرد به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێك هه‌وڵبده هه‌ر له‌و كاته‌داداوای لێبوردنی لێبكه‌یت ، چونكه وه‌ك وتراوه (شوێنی فیشه‌ك چاكده‌بێته‌وه به‌ڵام شوێنی قسه چاك نابێته‌وه) ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌روته‌یه‌كی خراپ له‌زارت ده‌رچوو به‌رامبه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبده دانبه‌هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێیت و زۆر به‌زووی ئاشتی بكه‌ره‌وه كه‌ئه‌مه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیت له‌ناو خه‌ڵكیدا زیاد بكات.
9- هه‌واڵێك بڵاومه‌كه‌ره‌وه كه‌لێی دڵنیا نه‌بیت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌درۆزنناوبانگ ده‌رنه‌كه‌یت .
10- له‌كاتی قسه‌كردندا بنێشت جوین و سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولا كردن جواننییه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كه‌سێتیت له‌ناو خه‌ڵكیدا .
11- هه‌وڵبده له‌ناو ئه‌و كۆڕ كۆمه‌ڵانه‌دا دانه‌نیشیت كه‌قسه‌ی ناشیرین وبوهتان كردنیان تێدایه‌و خۆتی لێ دووربخه‌ره‌وه .
ئه‌مانه هه‌ندێك خاڵی گرنگن كه‌ده‌توانین به‌ویستی خودا هه‌ریه‌كه‌مانجێبه‌جێی بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین قورسایی خۆمان له‌ناو خه‌ڵكیدابپارێزین . دیاره زۆر شتی تریش هه‌ن كه‌به‌هه‌مان شێوه پێویسته بۆپارێزگاری له كه‌سایه‌تی خۆمان جێبه‌جێی بكه‌ین ، به‌ڵام وه‌ك وتراوه (مشتێك نمونه‌ی خه‌رمانێكه) به‌و هیوایه‌ی كه‌خۆم و ئێوه‌ی خوێنه‌ریبه‌ڕێزیش بتوانین لێی سودمه‌ند بین .
|
اکنون ساعت 02:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)