پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   مشاعره‌ی کوردی با شعر نو (http://p30city.net/showthread.php?t=32775)

ئاریا 08-02-2011 09:08 AM

مشاعره‌ی کوردی با شعر نو
 
با سلام.
این تاپیک برای مشاعره کردن به سبک سنتی ولی با شعر نو و به‌ زبان کوردی (به‌ همه‌ی لحجه‌ های این زبان و با رسم الخط کوردی) است و با حرف آخر بیت نفر قبل باید بیتی جدید گفته شود.
ممنون.

مهم!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

بیتی که‌ با حرف "ۆ" تمام میشود را با بیتی که‌ حرف دوم مصراع اول آن "ۆ" است جواب داده‌ میشود.(چونکه‌ در خط کردی مصوتها در اول کلمه‌ نمیآیند)
بیتی که‌ با حرف "ێ" تمام میشود را با بیتی که‌ حرف دوم مصراع اول آن "ێ" است جواب داده‌ میشود.(چونکه‌ در خط کردی مصوتها در اول کلمه‌ نمیآیند)
بیتی که‌ با حرف "ا" تمام میشود را با بیتی که‌ حرف دوم مصراع اول آن "ا" است جواب داده‌ میشود.(چونکه‌ در خط کردی مصوتها در اول کلمه‌ نمیآیند)

ئاریا 08-02-2011 09:15 AM

هاته‌ڕێی دڵ
مه‌رگ بێتو،
یاخه‌م بگرێ و
بۆجێ ژوانی...
چاوه‌ڕانی
ئه‌ودیوی ڕوی،
ژینم به‌رێ...
به‌ڵام ئۆخه‌ی،
له‌وده‌مه‌دا...
((عزڕائیل)) له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بوو
هاتو به‌لام
دا تێ په‌ڕی...
خه‌نده‌یه‌کی،
بێ چاوه‌ڕێی هاته‌به‌رێ...


فه‌هد شوانی

ئه‌هوورا 08-02-2011 09:46 AM

پێش ئه‌وه‌ی مه‌رگ بنێژرێت
زگی باخیان دڕی و
فه‌ریکه‌ سێویان سه‌ربڕی..
كه‌ڵه‌ كێوییه‌كه‌ی مبری سیپان نه‌مرد بوو,
ئاسكێك به‌ زیندوویی
له‌ سێگۆشه‌ی کوڕك ون كرا

شاعیر: قه‌دری جان

ئاریا 08-02-2011 10:20 AM

بایه‌ک له‌نیوی شه‌ودا
یاری به‌ په‌رده‌ی
په‌نجه‌ره‌ی عاشقه‌کان و
جلی هه‌ڵخراوی سه‌ر ته‌نافه‌کان ده‌کا
سه‌گێک گوڵێکی پێیه‌و
فڕێی ده‌دات بۆ ئاسمان
کێ ده‌ڵێ سه‌ر زه‌وی
به‌گڵاو نازانێ

فه‌هد شوانی

ئه‌هوورا 08-02-2011 12:32 PM

شه‌وێکی یه‌ڵدا بوو..
کونده‌په‌پووه‌که‌ی سه‌ر ماڵی دڵ هه‌ڵکورما,
ئه‌ویندارێک فرمێسکی چاوی
گوڵه‌ شه‌وبۆیه‌کی سڕی..
کوکوختییه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌
سه‌ر په‌نجه‌ری دڵه‌ مۆمیاکراوه‌کان..
فریشته‌کان له‌جیاتی خۆر
شه‌وی ره‌شیان داگیرساندو
قوژبنه‌کانی گه‌ردوونیان رۆشن کرده‌وه‌..

ئاریا 08-02-2011 12:53 PM

هه‌ر ئه‌و پایزه‌ شه‌وه‌ی
خه‌یام داوه‌تی کردم
بۆ ئامێزی شۆخێک..
سنوره‌کانی گێتیم گشت بڕی
بۆ مژینی لێوی فریشته‌یه‌ک..
ئه‌ستێره‌ نه‌ما په‌ی پێ نه‌به‌م,
ته‌نانه‌ت سه‌رێکم له‌ کیشوه‌ری ماچیشدا
هێدی هێدی گه‌ڕامه‌وه‌
خۆم ون نه‌کرد
وه‌ڵی ئه‌و رۆژه‌ی پێکی ئه‌وینی تۆم نۆشی,
له‌ دوورگه‌ی چاوه‌کانتا ون بووم,
ئیدی نه‌گه‌ڕامه‌وه‌..

فه‌هد شوانی


اکنون ساعت 10:27 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)