به‌شی نۆیه‌م
(1) : ده‌ریا ::له خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به هێزو به توانا‌و ترسناك و دادپه‌روه‌ره و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که ،
بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته ناو ده‌ریاوه ئه‌چێته لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه ناو کار‌و باری ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له ده‌سه‌ڵات داره‌وه پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به تاس یان به قاب یان به مه‌نجه‌ڵ (.....هتد) زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه له دوژمنه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که مانای ئه‌وه‌یه کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له دوره‌وه باش نی یه ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته و باش نی یه ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته ، که‌وتنه ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه خه‌راپ تره ، مه‌له‌وان کردن له ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه بۆ ده‌رچون له گیر‌و گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه خنکاو شه‌هیده ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له وانه‌شه گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه گه‌ر له زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه له ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه ده‌ریا به مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره و جه‌نگه ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به ئیمانه ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }}سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره سوێند به ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه ،ده‌ریا به مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توند‌و تیژی یه‌و باش نی یه .
(2) : پرسه ::بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه و بۆ هه‌ژاریش قازانجه ، بۆ ئه‌و که‌سه باشه که گیر‌و گرفتی هه‌یه ، ئه‌و که‌سانه‌ی له ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه ، سه‌ره خۆشی کردن له خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه ، پرسه دانانه‌وه بێ هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به پرسه ئه‌بێ .
(3) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو ::ئافره‌تێك له خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که ڕێك و پێك و پوخته نه بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاور‌و جوله‌که ببیندرێ ئه‌و که‌سه حه‌ز له ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .
(4) : باخه‌وان ::له خه‌ودا پیاوێکه خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه یه .
(5) :باوێشك ::له خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه کاری یه ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه ، ئاده‌میزاد له کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه له‌وانه‌یه شه‌یتان له کاتی باوێشك دان بچێته ناو گیانی ، له‌وانه‌یه باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه چاك نابێته‌وه .
(6) : توو ::توو پاره‌یه ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره ، خواردنی توو زۆر باشه .
(7) : پرد ::له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕ‌و دایکه ، پردی گه‌وره‌و له به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشه و پردی بچوك وله خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده باش نی یه ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه ده‌رده‌بڕێ .
(8) : نامه ::نامه ناردن یان نامه وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له خه‌راپه کاری دورکه‌ره‌وه مانای به دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر نامه‌که مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .
(9) : وورچ ::له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه ، هه‌روه‌ها وتراوه وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .
(10) : باڵ ::له‌خه‌ودا کوڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به باڵ سه‌فه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .
(11) : فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه ، فڕیین له سه‌ربانێکه‌وه بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ماڵی خۆیه‌وه بفڕێت و بچێته مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵێکی ناسراوه‌وه بفڕێت و بچێته ماڵێکی نه‌ناسراو ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ چونکه ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه ، به‌ندکراو له خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره ، له خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده فڕین هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له خۆیان ڕازین له خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه ، پێش بڕکێ له گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه و سوودی زۆره ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بفڕێ چی ی له دڵدا بێت بۆی دێته دی ، یه‌کێك له کاتی فڕیین دا بکه‌وێته سه‌ر چی ئه و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه ، فڕیین له ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه نه‌خۆشی یه بێ چاك بوونه‌وه و ئه‌نجامیشی مردنه ، فڕیین له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی له سه‌ره‌وه بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه بێت و بفڕێ باش نی یه ، نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ