behnam5555 |
05-27-2012 07:24 PM |
فۆلکلۆری هۆنراوه‌کانی کورده‌واری
فۆلکلۆری هۆنراوه‌کانی کورده‌واری
نوسه‌ری کتێبه‌که :
مه‌حه‌مه‌د که‌ریم شه‌ریف
نه‌ته‌وه‌ی کوردله‌فۆلکلۆردایه‌کجار ده‌وڵه مه‌نده به‌تایبه‌تی هۆنراوه له‌ناویاندا په‌نگی داوه‌ته‌وه به‌هۆی جۆری ژیان وسروشتی ووڵاته‌که‌وخو و ڕه‌وشتی نه‌ته‌وه‌که‌هه‌مووبه‌جارێ کاریان تێی کردوووه‌هانی په‌ره‌سه‌ندنی هۆنراوه‌یان داوه‌هه‌رشتێکی له‌ژیاندا کوردبۆی چووه هونراوه‌ی تایبه‌تی بۆداناوه
له : ڕاو ؛ جه‌نگ ؛ ئایین ؛ هه‌ڵپه‌ڕکێ ، بووک گواستنه‌وه ؛ چیرۆک ؛
یاری ؛ ساوارکوتان ؛ دروێنه ؛ ده‌ستاڕ ؛ مه‌شکه‌ژه‌ندن ؛ شه‌نه‌با ؛ مه‌ته‌ڵ ؛
په‌ند ؛ ده‌مه‌ته‌قێ ؛ گاڵته‌بازی وزه‌م ؛ جگه‌له‌به‌سته‌وگۆرانی ؛ لاوک وحه‌یران ؛ لایه‌لایه ؛ لاواندنه‌وه.....هتد.
ئافه‌رین بۆئه‌وپێشینانه که ئه‌م سامانه پێش چه‌ندهه‌زارساڵه‌یان به‌ده ستمان گه‌یاندووه .
ئه‌وه به هیوای خۆای مه‌زن ده‌ست پێده‌که‌ین.
۱ـ مه‌ته‌ڵ (مه‌یل) ؛ (مامک)
بۆهه‌ڵهینانه ؛ باسی جیاوازی شتێک ده‌کات که‌ته‌نیابه‌سه‌رخۆیداده‌چه سپێت به هۆی هوشیاری و زیره‌کی بیرکردنه‌وه ئاشکراده‌بێ وده‌زاندرێ.
بۆوێنه له‌مه‌ته‌ڵی ژماره (۳ )داوه‌سفی دوونگی مه‌ڕی
کردووه‌وهیچ شتێکی ترئه‌م وه‌سفه‌ی لێ نایه‌ت که‌هه‌موی
به‌زه و وه‌کوده‌رخۆنه ده‌که‌وێته سه‌رقوونی مه‌ره‌که.
جائه‌وجارده‌ست پێده‌که‌ین:
۱ـ هه‌رلێره‌وهه‌تامه‌که
هه‌موی مه‌ڕی سۆربه‌ڵه‌که
ئه‌سته‌ویره‌وگوانان ده‌که
(( کچ ))
۲ـ هۆهۆخڕه‌وه‌کی گۆ
نه‌نارنجه‌نه‌لیمۆ
(( مه‌مک ))
۳ـ ده‌رخۆنه له‌سه‌رقوونه
چه‌ندخۆشه چه‌ندبه‌ڕوونه
(( دوونگی مه‌ڕ ))
۴ـ له‌سه‌ری یه‌که له‌بنی دوو
به‌قوونی باوباپی داچوو
(( شه‌روال ))
۵ـ ئه‌م لای داره ئه‌ولای داره
تێدادوو گوجیله‌ی هاره
(( جه‌نجه‌ڕ))
۶ـ ته‌پ له‌سه‌رته‌پی
ده‌ستت له ڕه‌پی
(( ده‌ستاڕ ))
۷ـ چومه‌شاری شکێنا
گۆشتم دیت هێسک تێنا
(( مه مک ))
۸ـ مه‌یله‌کم هه‌یه له‌ده شتێ
که‌چه سێله‌کی له‌پشتێ
(( کیسه‌ڵ ))
۹ـ مه‌یله‌کم هه‌یه له‌ده شتێ
که‌چه شێره‌کی له‌پشتێ
(( دووپشک ))
۱۰ـ مه‌یله‌کم هه‌یه له‌ده شتێ
حه‌فسه‌دکوونی له‌پشتێ
(( ژیشک یان ژووشک ))
یان ده‌ڵێن :خاڵۆیه‌کم هه‌یه ؛ هونی هونی
ده‌ست له‌باخه‌ڵ سه‌رله‌قونی
(( ژیشک یان ژووشک ))
دریژه‌ی هه‌یه....
|