 |
|
behnam5555 |
05-28-2012 07:52 PM |
من و تۆ ده‌بین به هی یه‌ک.
من و تۆ ده‌بین به هی یه‌ک.
خوناو سمایل
ئای... ته‌ماشا.. دوو بوونه‌وه‌ری چه‌ند وردیله و بێچاره‌ین. خۆم و خۆت، که دووباره قه‌ده‌رێک یان هه‌ڵکه‌وتێک رێگه‌کانمان تێکدهکهنهوه.
له‌و فارغۆنه بۆ ئه‌و فارغۆن، له‌و په‌نجه‌ره بۆ ئه‌ویدی، خۆت دابه‌زی و ده‌رگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ش به دواته‌وه داخرایه‌وه. له‌ودیوی جامه‌کانیش چاوه‌کانم برژانگهکانمی ره‌پ راگرتبوون و تێتڕادهمان.
فیقهیهکی به‌رز لێدرا. من و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که رێکهوتینهوه. له‌پشت ئاوه قهتیسماوهکهی سه‌ر ئاوێنه‌ی چاوه‌کانم دیمه‌نی هه‌وره‌کانی ئاسمان وه‌ک گۆمهتی گه‌وره گه‌وره‌ی په‌مۆیه‌کی ته‌لخ و ته‌ڕی کۆکراوه تێکههڵدهکێشران و دهستوبردیش په‌رت ده‌بوونه‌وه.. چاوه‌کانی من ئاسا له ده‌ست په‌له‌په‌لی خوڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ئه‌وانیش فریای دابارین نه‌ده‌که‌وتن.
تا ئه‌و کاته‌ی نیگاکانمان ئه‌و خۆشه‌ویستییه گه‌رم و بزێوه‌ی نه‌گرتبووه یه‌کدی، خۆم و خۆت له دوو منداڵی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینی پڕ واژهواژ بترازێ پتر چیدی بووین؟
له‌و کاتانه بوو که گه‌وره‌کانمان له کۆڵانان له‌یادیان ده‌کردین، دوور له گوێچکه‌ی منداڵانیدی، به گوێچکه‌ی یه‌کدیمان دادهچرپاند: ''که گه‌وره بووین خۆم و خۆت ده‌بین به هی یه‌ک''.
ته‌ماشا.. ئێستا پێش تاوێک خۆت دابه‌زی و هه‌ر له وێستگه‌که‌ش، به‌ر له‌وه‌ی چاوه‌کانت له‌ودیوی جامه‌کانه‌وه ببڕیه چاوه‌کانم و به‌ر له‌وه‌ی من سوێ و تاسه‌ی جاری جارانی کۆڵانان بخوێنمه‌وه، هه‌ردوو باسکت بۆ ئامێزه بچووکه‌که‌ی کۆرپه‌له‌که‌ت لێککرده‌وه و پڕ به سینه‌ت ههڵتمژی. ئه‌وه‌تا وا من و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ش دووباره رێچکه‌ی رێگه‌مان گرتۆته‌وه و هه‌ر رێگه و بانێکی پێمان تێده‌په‌ڕێ له چه‌ند ره‌نگێکی تێکهه‌ڵکێشراوی ئاڵۆز پتر هیچیدیمان پێنابه‌خشن.
ئه‌وسا له‌وێ نه‌بووم... گوایه خۆت و باوکت و هه‌موو دراوسێیان به‌دیار ماڵه پێچراوه‌که‌ی دواوه‌ی پیکابه‌که وه‌ستابوون و ماڵئاواییتان له گه‌ڕه‌ک خواستبوو. نه‌خۆم و نه دڵه‌ی بچووکیشم فریای ماڵئاواییتان نه‌که‌وتین. به دواتانه‌وه کۆچه و کۆڵانان چۆڵ و هۆڵ مانه‌وه.
گریمان گه‌ر جارێکیش له گه‌ڕه‌کێک، یا ئێستا له فارغۆنێک، یانیش له دیوی په‌نجه‌ره‌یه‌ک فریاکهوتبام، چیم ماوه لات ماڵئاوایی لێبخوازم؟ خۆم و خۆت ئێستا مه‌گه‌ر ته‌نیا له ته‌می یادگاریی دوو دڵی بچووکی دوو منداڵی کۆڵانێکی درێژی ده‌رگه به ده‌رگه، یان له ئه‌ندێشه‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی ساوای پڕ سوێ و پر کولافه به یه‌کدی ئاشنا بین. ده‌نا ئه‌ها! له قه‌ڵه‌باڵغیی شه‌قام و له‌به‌ر چاوانی رێگه و ته‌رمیناڵه‌کان چه‌نده به یه‌کدی بێگانه‌ین!!!
له بیرته؟ دوایه‌مین جاری شار، له سووچێک، له‌و خۆره‌تاوه پڕ ره‌نگه زێڕینییهی ئه‌وێ چاوه‌کانمان هێشتا هه‌ر چاوه گه‌رمه‌کانی جاری جارانی کۆڵان بوون، ترسنۆکانهتریش تێکڕادهماین، تاکو تیشکێک ئه‌ڵقه‌ی پهنجهکانمانی دره‌وشانده‌وه! تۆ به سوێی قوڕگی منداڵییت گوتت:
- پیرۆزه.
منیش به دوو پێڵووی داته‌پیوی حه‌سره‌تێک گوتم:
- له خۆشت.
ئیدی له‌و رۆژه‌وه به یه‌کجاریی مائاواییمان له به‌ڵێنی شه‌وانی دوو منداڵی گه‌ڕه‌کێک خواست. نه براوه و نه دۆڕاو ملی پێچه‌وانه‌ی رێگه‌کانمان گرته‌وه و قهدهرێکدی له نێوچه‌وانمان نووسرایه‌وه جیاوازبوو له ده‌نگی ئه‌و چرپه ساوا و دزێوانه‌ی له کۆڵان به گوێی یه‌کدیمان دادهچرپاند... راسته له هه‌ر تێکهوتنهوهیهک بۆ تاوێک سوێکانمان تێکه‌ڵی یه‌کدی ده‌بنه‌وه و برینێکی دوورمان دهسوژێتهوه. به‌ڵام هه‌موو جارێکیش هه‌ر یه‌که‌و دووباره رێگه پێچه‌وانه‌که ده‌گرێته‌وه‌به‌ر.. ته‌ماشا... ئه‌وه‌تا ئێستا، پاش کهمێکیدی، منیش ئامێزێک ده‌گرمه کۆرپه‌که‌م و له ده‌رگه‌یه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که جێدێڵم. هاوسه‌ره‌که‌م به گه‌رمیی له ئامێزمان ده‌گرێ و ده‌ڵێ:
- سه‌فه‌ر سه‌لامه‌ت!
منیش، خۆمی ماندووی سه‌فه‌ر و سوێیه بێ وشه‌کانی رێگه‌ی له ئامێز ده‌نێم و ده‌ڵێم:
- سوپاس ئازیزم.
که خۆت دابه‌زی، به‌ره‌و خۆرئاوای وێستگه‌که رێت ده‌کرد، منیش وا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتم. تۆ به رۆژی رۆناک شهفهندهفهرهکهت جێهێشت، منیش وا به‌م ئێواره‌یه... .
ئیدی نه تۆ بووی به هی من و نه منیش هه‌رگیز به هی تۆ!
ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه
|
اکنون ساعت 08:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)