behnam5555 |
05-29-2012 07:27 PM |
شتی سه یر و سه مه ره
بیست ساڵه به‌رد ده‌خوات!
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...05715091_n.jpg
تیریزا ویدینێر ژنێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن (45) ساڵه‌یه و له بواری چاودێریكردنی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا كارده‌كات ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رد ده‌خوات.!
ویدینێر وتی "ماوه‌ی بیست ساڵه چێژ له خواردنی به‌رد وه‌رده‌گرم، چونكه تامی گڵی هه‌یه".
شاره‌زایه‌كی بواری پزیشكی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیریزا بۆ تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌كی جینی به‌ناوی (پیكا) ده‌گێڕێته‌وه كه وا له كه‌سی نه‌خۆش ده‌كات ئه‌و مادانه بخوات كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ خواردن ناشێن.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:29 PM |
له‌سه‌ر دوو كه‌ر 15 كه‌س بوونه قوربانی!
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...14185156_n.jpg
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت" بڵاویكرده‌وه له‌سه‌ر جوتبونی نێوان دوو كه‌ر شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته نێوان دوو عه‌شیره‌ته‌وه له وڵاتی یه‌مه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 15 كه‌س له هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه كوژران و برینداربوون.
پێگه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه نێره‌كه‌رێكی عه‌شیره‌تی "ماكابس" له‌گه‌ڵ ماكه‌رێكی عه‌شیره‌تی "بنی عه‌باس" جوت بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خاوه‌نی ماكه‌ره‌كه توڕه بووه و له نێره‌كه‌ره‌كه‌ی داوه و ئه‌وه‌ش شه‌ڕی له‌نێوان خاوه‌ن كه‌ره‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه دواتریش شه‌ڕه‌كه بووه به شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك و نارنجۆكی ده‌ستی به‌كارهاتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 15 كه‌س له هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه كوژران و برینداربوون، دواتریش پۆلیس هه‌شت كه‌سی ده‌ستگیركردووه .
وه كه‌ره‌كانیش به‌ئازادی تێی ده‌سوڕێنه‌وه..
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:30 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:32 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:38 PM |
قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان (200) كیلۆگرام كێشی دابه‌زاند
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...11128275_n.jpg
پۆڵ ماسۆنی ته‌مه‌ن (50) ساڵ به قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان داده‌نرێت كێشی (440) كیلۆگرامه، له‌دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی نزیكه‌ی (200) كیلۆگرامی له كێشه‌كه‌ی دابه‌زی، جگه له‌وه‌ی كه سیستمێكی توندی كه‌مخۆری په‌یڕه‌و ده‌كات.
ماسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌م ئه‌نجامه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه زۆر یارمه‌تیداوه تاوه‌كو له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه و خۆی فێری لێخوڕینی ئوتۆمبێل بكات.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:41 PM |
پیاوێكی چینی ماوه‌ی 42 ساڵه ته‌نها به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین ژیان به سه‌ر ده‌بات!
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی شینهوا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ی چینی، ماوه‌ی 42 ساڵه ته‌نها به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین ژیان به سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و پیاوه دانیشتووی ناوچه‌ی نان چوانه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای چین، بۆ ماوه‌ی 42 ساڵه كه مانگانه سێ تا سێ كیلۆ و 500 گرام به‌نزین ده‌خواته‌وه.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به شێوه‌یه‌كی گشتی له ماوه‌ی 42 ساڵی رابردوودا، یه‌ك ته‌ن و نیو به‌نزینی خواردۆته‌وه.
ئه‌و پیاوه خاوه‌نی هاوسه‌ر و 3 منداڵه، كاری كرێكاری ده‌كات و ساڵانێكی زۆره خوی به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین گرتووه
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:42 PM |
پیاوێك له‌سه‌ر ئاو پیاسه ده‌كات و نقوم نابێت
لاوێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی به‌ریتانی، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و كامێرای میدیاكان له‌سه‌ر ئاوی رووباری تایمزی شاری له‌نده‌ن پیاسه ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی له‌ئاوه‌كه نقوم بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌ستیڤ فراین كه‌نازناوی دینامۆی له‌خۆی ناوه له‌ناوچه‌ی رادفۆردی به‌ریتانیا له‌دایكبووه‌و یه‌كه‌م سیحربازه كه‌توانیویه‌تی به‌پیاسه‌كردن به‌سه‌ر رووباری تایمز بپه‌ڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نقوم بێت.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بوون سه‌یری ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یان ده‌كرد.
ده‌ست ره‌نگینییه‌كانی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن 28 ساڵه به‌ریتانییه بۆته جێی سه‌رنج راكێشانی هه‌مووان, دیمه‌نه‌كانی پیاسه‌كردنی ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر رووباری تایمز له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی به‌ریتانیا وه‌كو كارێكی سه‌رسوڕهێن بڵاوكرایه‌وه‌و, كه‌سانێك پێیان وابوو كه كاره‌كانی دینامۆ عه‌قڵی مرۆڤ قه‌بووڵیان ناكات.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:44 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:47 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:50 PM |
شاژنی بەریتانیا دەرۆزە دەكات
لە سەیرترین حاڵەتدا، كاتێك هاووڵاتیانی شاری بێمنگهامی ئینگلیزی، دەبینن كە شاژنی وڵاتەكەیان (ئەلیزابیتی دووەم) كە دەرۆزە دەكات بە جلێكی شڕەوە و لەسەر یەكێك لە شۆستەكان كەوتووە، ئەوەی جێگەی سەیرە خەڵكێكی زۆر لەسەری كۆبوونەوە، كەچی بینیان نە قسە دەكات و نە جووڵەش، لە دواییدا دەردەكەوێ كە ئەوە تەنیا پەیكەرێكە و لەلایەن هونەرمەندی چیكی (ئیدگار تشكلۆفزجی) كاری بۆ كراوە و لەسەر شۆستەی داناوە، ئەوەی سەیرە پەیكەرە زۆر لە راستی دەچێ.
http://2upl.com/uploads/jpg/f7ca4b8fdd.jpg
|
اکنون ساعت 01:15 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)