 |
|
behnam5555 |
06-20-2012 02:57 PM |
رۆژنامه‌ى ( کوردستان ) و چه‌ند دێڕێک
رۆژنامه‌ى ( کوردستان ) و چه‌ند دێڕێک http://www.jamawarnews.com/wenekan/rojnamy-kurdi.jpg
جه‌ماوه‌رنیوز : شۆڕش محه‌مه‌د
114 ساڵ لهمهوبهرو له 22/4/1898 یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى به‌ناوى (کوردستان) له‌سه‌ر ده‌ستى بنه‌ماڵه‌یه‌کى شۆڕشگێڕ‌و رووناک‌بیر له‌وڵاتی تاراوگه‌و دوور له زێدى خۆى هاته له‌دایک بوون.
له‌و ده‌مه‌دا گه‌لى کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دهچهوسێنرایهوهو ته‌نانه‌ت قسهکردنیشى به‌زمانى خۆى لێ قه‌ده‌غه بوو، هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه به‌درخانییه‌کان له‌کاتى میرایه‌تى به‌درخان پاشاى میرى میرنشینى جزیره‌و بۆتان له ساڵى 1847 تووشى شکستی گه‌وره هاتبوون، به‌ڵام هه‌ستى شۆڕشگێرى و نه‌ته‌وه‌ییان و درێژه‌دانیان به خه‌باتى سیاسى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد رۆژ به‌رۆژ له گه‌شه‌کردن و پێشکهوتندابوو، ئه‌وه‌بوو هه‌ردوو کوڕانى به‌درخان پاشا (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و عبدالرحمان به‌درخان)ى بیریان له ده‌رکردنى رۆژنامه‌یه‌ک کرده‌وه‌و له ڕۆژى 22/4/1898 دا له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ى کوردى به‌ناوى کوردستان له‌لایه‌ن (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان)ه‌وه ده‌رچوو.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان کێیه؟
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان کوڕی میر به‌درخان پاشای میرى بۆتانه، به‌پێى مێژوو نووسان و ئه‌دیبان ئه‌و ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌و ناوانه‌ى که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا عوسمانییه‌کان له ناوه فه‌ره‌نسییه‌کانه‌وه وه‌ریانگرتووه، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌پاڵ شۆرشگێڕیدا که‌سێکى رووناکبیر‌و هۆشیار بووه‌و دواى ئه‌وه‌ى له ساڵی ١٨٩١ چۆته میسر، له‌و وڵاته له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت تا له 22ى نیسانى ١٨٩٨ له‌قاهیره یه‌که‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى کوردستان ده‌رده‌کات و به‌و شێوه‌یه تا ده‌رکردنى ژماره 5ى ڕۆژنامه‌که له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه، دواتر به‌هۆى زه‌ختى زۆرى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی له‌دژى بنه‌ماڵه‌که‌ى ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵام له‌وێش درێژه به خه‌باتى خۆى ده‌دات و له ساڵى 1906 به‌بیانووى ئه‌ندام بوونى له پارتى (ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی) نه‌فی ده‌کرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، دواتر له ساڵی ١٩١٠ به‌شداری ده‌کات له‌دامه‌زراندنی جه‌معیه‌تی نه‌شری مه‌عاریفی کوردی، هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه ده‌که‌ن که میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ماوه‌یه‌ک موته‌سه‌ریفی شاری ده‌رسیم بووه، میقداد مه‌تحه‌د به‌درخان جگه له زمانى دایک هه‌ریه‌ک له زمانى تورکى و عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسى به‌باشى زانیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى مێژوونووسانى کورد‌و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نووسانه ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئێستا هه‌روه‌ک چۆن نازانرێت که‌ى له‌دایک بووه به‌هه‌مان شێوه کاتى مردنه‌که‌شى نادیاره‌و نازانرێت .
رۆژنامه‌ى کوردستان چه‌ند ژماره‌ى لێ ده‌رچووه‌و له‌کوێ ده‌رچوون؟
رۆژنامه‌ى کوردستان 31 ژماره‌ى لێده‌رچووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌ریه‌ک له میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و عبدالرحمان به‌درخانى براى له‌چه‌ند شوێنێکى جیاواز ده‌رچووه، له 22/4/1898 یه‌که‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌که تا ژماره 6ى له قاهیره ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى فشاره‌کانه‌وه له ژماره‌ى (7) تا ژماره (19) له(جنێف) ده‌رچووه دواتر جارێکى تر گه‌راوه‌ته‌وه بۆ قاهیره‌و ژماره‌ى (20 ـ 23) لێ ده‌رکراوه ژماره‌ى 24 له له‌نده‌ن ده‌رکراوه‌و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارى فۆلکستۆن و ژماره (25ـ 29)ى له‌وێ ده‌رچووه‌و دواین ژماره‌شى چۆته‌وه شارى(جنێف)و له به‌روارى 14ى 4ى 1904 دا کۆتایى به ته‌مه‌نى رۆژنامه‌که هاتووه‌و له ئێستاشدا هه‌ندێک له نوسخه ئهسڵییهکانى له کتێبخانه‌کانى جنێف و له‌نده‌ن پارێزراون.
رۆژنامه‌ى کوردستان له‌چى پێکهاتبوو؟
رۆژنامه‌ى کوردستان ئه‌گه‌رچى سه‌رجه‌مى ژماره‌کانى دوور له زێدى خۆى ده‌رده‌کراو پێویستى به پاره‌یه‌کى باش، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگ بوو ئه‌وه‌بوو که رۆژنامه‌که به‌زمانى کوردى و به پیتى عه‌ره‌بى به‌شێوه‌یه‌کى کامڵ ده‌رچووه، له‌لاپه‌ڕه‌ى یه‌که‌مى ڕۆژنامه‌که‌دا نوسراوه"هر جار دوو هزار جریده، اراى ریکم کوردستانى بێ بره بده‌ن خلکی" به‌واتاى ئه‌وه‌ى "هه‌ر جاره‌ى دوو هه‌زار تیراژى لێ بنێردرێت بۆ کوردستان و به‌بێ پاره‌دا بدرێته خه‌ڵکى".
هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ى یه‌که‌مدا، ناوى ڕۆژنامه‌که‌و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌رى رۆژنامه‌که به رێنووسێکى گه‌وره نوسراوه‌و له‌گه‌ڵ ئاماژه کردن به به‌روارى ده‌رچوونى ژماره‌که‌ى، له‌ناو رۆژنامه‌که‌دا چه‌ندین بابه‌تى ئه‌ده‌بى و رووناکبیرى ئه‌و سه‌رده‌مه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و به‌زمانى کوردى کرمانجى بابه‌ته‌کانى نووسراوه‌و دواى چاپکردنیشى له رێگه‌ى دیمهشقى پایته‌ختى سوریاوه تیراژى لێ نێردراوه کوردستان و به‌سه‌ر خوێنهرندا دابه‌شکراوه.
ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا بوترێت ده‌رکردنى رۆژنامه‌یه‌ک له ساتهوهخێکى له‌و شێوهیهداو له وڵاتێکى تر، ئه‌گه‌رچى ئه‌رکێکى قورس و گران و زه‌حمه‌ت بووه، به‌ڵام خزمه‌تێکى گه‌وره بووه به بوارى مێژوویى و رووناکبیرى و کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوورى و سیاسى نه‌ته‌وه‌که‌مان و خزمه‌تێکى گه‌وره‌ش بووه به‌وه‌ى له مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى جیهانیدا ناوى کورد تۆمار بکرێت.
جه‌ماوه‌رنیوز
|
اکنون ساعت 01:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)