behnam5555 |
07-01-2012 06:35 PM |
زاراوه‌ی پۆسته‌ره / کاڵێ گولابی ئازه‌ر((شه‌ویار))
زاراوه‌ی پۆسته‌ره / کاڵێ گولابی ئازه‌ر((شه‌ویار))
شێعری کوردی و دانه‌ره‌که‌ی...!
کۆپلهشێعر؟!،خونچهشێعر،سا ه شێعر(شێعره‌سات) ؟!،پشکۆشێعر؟!،دڵۆپهشێعر؟!، شهکرهشێعر،مۆبایلهشێعر، کهواڵهشێعر،برووسکهشێعر،ر ستهشێعر(کالیکلماتۆر)،چرکانه شێعر،
کورتهشێعر،(کورتیلهشێعر)،پۆ تهرهشێعرو...ههموویئهوناوه شێعرانهبهدوایسهرههڵدان شێعری نوێ و به‌ره‌ی نوێی ئه‌ده‌بییه‌وه هاتۆته کایه و هه‌تا هه‌نووکه‌ییشی ده‌گه‌ڵ بێت هه‌روا به‌رده‌وام له گۆڤار، رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و دواتریش سه‌ر رووبه‌رگی په‌ڕتووکه‌کانی پێدهڕازێتهوه! به بێ ئه‌وه‌یکه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی واتایی – فۆڕمی و زمانی شێعری له‌سه‌ر بکرێت. مه‌به‌ست لێره‌دا شیکردنه‌وه یاخود ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه نییه به‌ڵکوو تێڕامان و سه‌رنجدان به‌و ناوانه‌یه که له رووی واتایی و به‌پێی مۆرفۆلۆژیه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که گونجاوترینیان کامیانه و کێها فۆڕم له خۆ ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد لێره‌دا خۆ ده‌بوێرین له شیکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه و ته‌نیا سه‌رنج ده‌ده‌ینه ناوه‌کانی کورتیله شێعر، دڵۆپه شێعر و دواتریش پۆسته‌ره شێعر.
هێندێ جار له بڵاوکراوه‌کاندا جۆره تێکه‌ڵاوی ناوی و فۆڕمیان تێدا به‌دی ده‌کرێ بۆ وێنه شێعرێک له فۆڕمی درێژدا بڵاو ده‌بێته‌وه و ناوی کورتیله‌ی بۆ داده‌ڕێژرێ!
تاسه
كاتێ زانیم سه‌رچاوه‌كه‌ی ژینم
كانیاوی حه‌سره‌ته
كۆچم كرد و پێم نه‌وتی
كوێم مه‌به‌سته.
ئای ئێستا دیتنه‌وه‌ت چ سه‌خته
هه‌موو شه‌وێ
شه‌معی خه‌یاڵم
به‌ده‌م ئازاری دووریته‌وه ده‌توێته‌وه.
په‌پووله‌ی ڕاز
شه‌وی دووری به‌جێ دێڵێ و
به‌دوای تروسكه‌ی چرای چاوهگهشهكانتدا
ده‌خولێته‌وه.
موقه‌دده‌م خوسره‌وی ئه‌و شێعره و چه‌ن شێعرێکی دیکه‌ش هه‌ر له‌و چه‌شنه شێعرییه له ژێر ناوی (چه‌ن کورتیله شێعر)دا بڵاو ده‌کاته‌وه!
گه‌ر تێبینییه‌ک بخه‌ینه سه‌ر وشه‌ی کورتیله یاخود داڕشتنی ئه‌و ناوه بۆ ئه‌و شێوه شێعرانه‌ی که ده‌خرێنه به‌ر چاوی خوێنه‌ره‌وه له گونجاوبوونی ئه‌و ناوه تووشی شک و گۆمان ده‌بین و له ناو دوو وشه‌ی کورت و کورتیله جیاوازی ده‌خوێنینه‌وه و ره‌نگبێ دابه‌شیان که‌ین به دوو شێوه فۆڕمی جیاوازی شێعری!. له راستیدا وشه‌ی کورتیله له دوو کرتی( کورت + تیل) پێکهاتووه . گه‌ر سرنج بده‌ینه واتای ئه‌و دوو کرته به باشی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که له داڕشتنی ئه‌و نێوه بۆ هێندێ شێوه جۆره‌کانی شێعری تووشی هه‌ڵه بووینه. مانای کرتی( کورت) خۆی به‌لای هه‌موومانه‌وه ئاشکرایه که وشه‌یه‌کی هێندوئهوروپاییی کۆنه و وشه‌کانی Kurtz ئاڵمانی و shortی ئینگلیزی و courtی فه‌ره‌نسی و ....له‌و باره‌دا جێی سه‌رنجن و هه‌روه‌ها له فارسیشدا وشه‌ی کوتاه(کوتاهی)به کار ده‌بردرێ که ئه‌وه‌ش له وشه‌ی کورتاهی یه‌وه وه‌رگیراوه که له کرمانجیی باکووردا به کار ده‌بردرێ.به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره‌دا لهسهرپاشکۆی (یل) که کورتکراوه‌ی تیل(til )ه ، به پاژێکی بچووک له هه‌ر شتێکدا ده‌ڵێن. له واتادا به تیلماسکێکی باریک ده‌وترێ که به‌ره‌که‌ی به‌رته‌سک بێت، به واتایه‌کی تر کورتیله یانی کورتکراوه‌ی کورت. که‌چی زۆربه‌ی ئه‌و شێعرانه‌ی که به‌و ناوه‌وه ده‌خرێنه به‌رچاوی خوێنه‌ره‌وه جیا له چه‌ن دانه‌یه‌کیان نه‌بێ ئه‌وانی تر هه‌مووی ده‌چنه پاڵ شێعری کورت یان شێعری درێژ. هه‌روه‌ک چۆن له‌و باره‌دا تووشی هه‌ڵه بووینه، هێندێ جاریش ئه‌و هه‌ڵه‌یه له(دڵۆپه شێعر؟!)یشدا دووپات ده‌بێته‌وه. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت شێعری(خه‌ونی شاعیر) له ژێر ناوی دڵۆپه شێعر ده‌داته ده‌ره‌وه:
خه‌ونی شاعیر
خه‌و ده‌بینم چی شاعیره ئاگر به‌ربێ
له قه‌ڵه‌م و په‌ڕه و شێعری
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کاتێ حه‌زت له شێعر بێ
بێی گوێ له شعری من بگری
***
خه‌و ده‌بینم وشه‌کان دێن
ده‌بن به کۆمه‌ڵێ مناڵ له مینای په‌نجه‌ره‌که‌تدا
به‌ڕه‌نگی خوێن
دروست ده‌که‌ن خۆرێکی ئاڵ
تا ئه‌و خۆره دڵی منه هه‌موو گه‌ردوون به تیشکێکی
عه‌شقێکی ئه‌و رۆشنه...!
که‌چی گه‌ر بڕوانینه وشه‌ی دڵۆپ، دڵۆپ له دڵۆ وه‌رگیراوه و به واتای ته‌ڵه‌زمی بچووک له پێست : (دڵۆیهک له بن نینۆکم ده‌رچووه) دڵۆی ناو ئه‌و شێعرانه چ جیاوازییه‌کی هه‌یه ده‌گه‌ڵ شێعره کورته‌کانی پێش دهڵۆپه شێعره‌که‌ی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و یاخود ئه‌و شێعره‌ی که شێرکۆ بێکه‌س له ژێر ناوی پۆسته‌ره شێعر ئه‌زموونی شێعری خۆی پێتاقی ده‌کاته‌وه و ده‌یهه‌وێ خۆی له به‌شه جۆره‌کانی شێعری نوێ به جیاواز دابنێ و به وته‌ی خۆی که ده‌ڵێ: ((ئه‌م زاراوه‌یه‌م یه‌که‌م جار له رۆژنامه‌ی هاوکاریدا به ناوی (ده پۆسته‌ره شێعر له پێشانگای شێعرێکی کۆچه‌ردا)بڵاو کردۆته‌وه.)) شێرکۆ بێکه‌س لێره‌دا ویستوویه‌تی به په‌یلوای خۆی خوازیاری نوێگهریتر و داهێنان بێ و شێوازێکی نوێ بخاته ناو دونیای ئه‌مرۆکه‌ی شێعری نوێی تووش هاتووی پڕ له قه‌یران و ...
خۆڵ و دۆیان کرد به سه‌ری
باخچه‌یه‌کی ئه‌سمه‌ره دا‌و،
به پشتاو پشت...
گوڵه‌کانیان
سواری پشتی چقڵه‌کان کرد...
دهرکانیان دارستان و شار به‌ده‌ر کرد...
هه‌ر دوو چاوی ئاویان کوێر کرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌له‌کانی ئه‌و باخچه‌یه
به‌یه‌که‌وه هه‌ڵئه‌فڕین و، قۆڵ له قۆڵدا
بۆ جێ ژوان... ئه‌ڕۆیشتن
پێکیشه‌وه له مه‌یدانی گه‌وره‌ی شاردا به منداڵان ئه‌گه‌یشتن
له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌له‌کانی ئه‌و باخچه‌یه
ئه‌چوونه سه‌ر... هه‌وره‌بانی
ماڵی پاشا ئهیانخوێندو
هه‌ڵئه‌نیشتن!
جیا له درێژی و زیاده دێڕی و پشووگری ناو دێڕه‌کان و نماوازی(مه‌ل، پاشا)ی شێعره‌که، داخوا ئه‌و شێوازه شێعره هه‌ڵگری ئه‌و ناوه شێعرییه هه‌یه یاخود...
وشه‌ی (پۆسته‌رposter) )) وشه‌یه‌کی ئنگلیزیه و له واتادا کارتێکه که هه‌ڵگری وێنه و دروشم و نووسین بێ یان بڵاونامه به وێنه‌وه؛ بڵاونامه هه‌ڵواسراو.)) که واته پۆسته‌ر هه‌ڵگری شتێک یاخود بیر و مه‌به‌ستێکه که له زووترین کاتدا بگاته لایه‌نی خوێنه‌ره‌وه. شێرکۆ بێکه‌س خۆی ده‌ڵێت: ((پۆسته‌ر به دێڕێکی دیاریکراوه‌وه ناوه‌ستێ، گرنگ کورتی حاڵه‌ته‌که‌یه،)) گه‌ر پۆسته‌ره شێعر به شێعری زووگهیهن پێناسه بکرێ پێویسته شێعر له فۆڕمێکی کورت‌دا خۆ به‌ده‌سته‌وه بدات، کورت خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی شێعره‌که‌ش خۆی له خۆیدا داده‌بڕێ له هێندێ پێوه‌ره‌کانی شێعری درێژ. دواتر شێرکۆ بێکه‌س هه‌ر له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت: ))به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌و حاڵه‌ته وێنه‌ی زیاتر و دیمه‌نی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ که‌وا ده‌کات دێڕه‌کانیش زیاتر بن)).که واته ئه‌وکات جیاوازییه‌کانی نێوان شێعری درێژ و پۆستهرهشێعر له چی دایه؟! هه‌روه‌ک له‌و شێعره‌دا خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ له هه‌موو که‌ره‌سته زمانی و ئیستاتیکا و ره‌مز و هێماکانی ناو شێعری بۆ گه‌یاندنی په‌یامی شێعرێکهی.ناچار شێعر حاڵه‌تی درێژدادڕی به‌خۆوه ده‌گرێ و به پێچه‌وانه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی شێعری درێژ. که‌چی له پۆسته‌ره شێعردا زمان له ئاستی واتایی ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی ساده‌یی و له هه‌ر ره‌مز و هێما و ئیماژ و ته‌م و مژێ دووره‌په‌رێزی ده‌کات هه‌تاکوو هه‌ڵگر یاخود شاعیر ئاراسته‌یه‌کی برووسکه ئاسای هه‌بێ بۆ وه‌رگر یان لایه‌نی خوێنه‌ره‌وه . بۆ وێنه:
گوڵه‌کانی ده‌شتی په‌نجه‌م
ژاکان له‌به‌ر،
بێ هه‌تاوی. "حه‌مه‌شه‌ریف عه‌لی ره‌مایی"
***
تیشک
هه‌موو گه‌ردی به‌یانییه‌ک،
خۆر له به‌فری سهرکهلهوه، گلۆر ده‌بێته‌وه
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی،
ماڵه سهرمابردووهکانی شار! "قوباد جه‌لیزاده"
ده‌کرێ بڵێین که پۆسته‌ره شێعر به هۆی به‌ر ته‌سکی و که‌می رووبه‌ر له خۆگری په‌یامێکی کورت و برووسکه ئاسای چڕ و روونه که ده‌توانێ ناوی چرکانه یاخود کورتیلهش له‌خۆ بگرێ.
سه‌رچاوه‌کان:
*وشه‌نامه(فه‌رهه‌نگی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی)،جه‌ماڵ نه‌به‌ز
*پۆسته‌ره شێعری کوردی و ژاپۆنی،بوشرا که‌سنه‌زانی
*هه‌نبانه‌بۆرینه(کوردی-فارسی)،هه‌ژار
*فه‌رهه‌نگی ئازادی(ئیگلیزی-کوردی)،د.حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داخی
گواری هه ژین
|