 |
|
behnam5555 |
10-15-2013 05:59 PM |
شیعر و شاعیری بهرزهژنێک به ناوی مه‌ستووره کوردستانی
شیعر و شاعیری بهرزهژنێک به ناوی مه‌ستووره کوردستانی ( 1 )
شه‌هلا ده‌باغی
لە دیمانە وەرگیراوە
پرۆفیسۆر ئێباویت براتسترۆم و نووسه‌ر و توێژه‌ر بیرگیتا سوانبهری، له کتێبی سه‌د ژنی نووسه‌ر به‌رگی 1 (1995)، دا باس له‌وه ده‌که‌ن که له 1800-کاندا، جه‌سته و فیزیکی ژن، وا ده‌بیندرا که به‌که‌ڵکی کاری فکری و ڕۆشنبیری نایه‌ت. مێرد به‌هۆی یاساوه ده‌یتوانی پێش به چاپکردنی به‌رهه‌مه‌کانی خێزانی بگرێت. ئه‌گه‌ر خێزانی پیاوێک له مه‌یدانه گشتییه‌كاندا چالاک با و به ئاشکرا نووسینی هه‌با، ئه‌وه ده‌بوو به مایه‌ی ئازار بۆ پیاوه‌که (ل. 9-10). ئاخۆ ده‌بێ هه‌لومه‌رجی ژنێکی شاعیری کورد له سه‌ده‌ی 18دا چۆن بووبێ؟
له سه‌رده‌مانی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورانی مۆدێرنی ئه‌وروپادا، له وڵاتێک به ناوی کوردستان و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردا، مه‌ستووره، به خوڵقاندنی شیعر، به به‌کارهێنانی دوو زمانی کوردی و فارسی و شێوازی کلاسیک و که‌ڵکوه‌رگرتن له میتۆلۆگی، باس له مه‌شغه‌ڵه‌کانی فکری خۆی ده‌کات و تهجربهکانی ژنێکی کورد و خه‌می نه‌هاتی ده‌سه‌ڵاتی کوردمان له سه‌رده‌می خۆیدا، وێڕای هه‌ستێکی به‌سوز، بۆ ده‌گێڕێته‌وه. بابه‌تی سه‌ره‌کی شیعری ماهشه‌ره‌فخانم، وه‌ک هه‌موو شاعیرانی کلاسیکیتر، ئه‌وین و فیراقه. باسێکی ئه‌به‌دی بۆ ئینسانێکی فانی که ته‌نیا ساتێک له‌م جیهانه‌دا دێت و ده‌ڕوات.
ئێمه ده‌زانین که به‌هۆی نه‌بوونی سه‌نته‌رێکی ئاکادێمی له سه‌ده‌کانی پێشوو له کوردستاندا، به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان زیاتر له بنه‌ماڵه‌ی میران، خانه‌قا و مزگه‌وته‌کاندا هه‌ڵده‌گیرا که مه‌کۆی پیاوانی خوێنده‌وار و شاعیر بوون. ئه‌گه‌ر میرنشینێک که‌وتبا به‌ر غه‌زه‌بی میری مه‌رکه‌زی، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌که‌وته به‌ر شاڵاوی نه‌مان. من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که زۆر به‌رهه‌م، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، له‌ناوچوون. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا پاراستن و ئینتیقالدانی/ گواستنه‌وه‌ی میراتی که‌لتوری کارێکی دژواره. ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی پیاو شانسی ئه‌وه‌یان بووبێ که له ڕێگای مزگه‌وت و چایخانه‌کانه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر زاران، ئه‌وه شانسی ژنانی شاعیر زۆر که‌متر بووه و دیاره که ئه‌م سه‌ختییه چه‌ندقات بووه.
کاتێک بۆ نووسینی ئه‌م کاره چاوم له کتێبه قهدیمییهكانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی کرد، بۆوێنه مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادی (1952)، ناوی هیچ ژنێکی شاعیر و نووسه‌رم به‌دی نه‌کرد. به‌ڵام له کتێبه تازه‌کاندا که باسی مێژووی ئه‌ده‌بی کورد ده‌که‌ن، ناوی چه‌ندین ژنی شاعیر و نووسه‌ر هاتوون. باسه‌کانیش زیاتر له چه‌ند وشه ده‌ر باره‌ی بیۆگرافی ئه‌وان تێناپه‌ڕێت، که هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ بگوترێ که ئه‌و کارانه‌ش تا ئێستا هه‌ر حاسڵی کاری پیاوانی توێژه‌ر بوون.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که من تا ئێستا ده‌رباره‌ی مه‌ستووره دیتوومن، زیاتر باسی بنه‌ماڵه و مێژووی ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌ن که هه‌ڵبه‌ته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌بی کوردی له سه‌رده‌می خۆیاندا، به‌ڵام جێگای هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئه‌ده‌بی شیعره‌کانی مه‌ستووره‌یان تێدا به‌تاڵه. به‌خۆشییه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شیعره‌کانی مه‌ستووره و که‌سانی تر هه‌ڵگیراوه.
مه‌به‌ستی من له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه که بتوانم دونیای شیعری مه‌ستووره له‌ژێر ڕووناکایی ئه‌ده‌بیدا ببینم، نه‌ک دیتنی مه‌ستووره وه‌ک مێژوونووسێک یان خێزانی فه‌رمانڕه‌وایه‌ک. بۆچوونی سه‌ره‌کی من له‌و کاره‌دا ئه‌وه‌یه که خوڵقاندن ده‌بێته هۆی ڕه‌هایی و ئاسوده‌یی ڕۆح. من له‌م وتاره‌دا له هێنانه‌گۆڕی بیوگرافی - به درێژی - خۆدهپارێزم، به‌ڵام ئه‌و فاکته‌ره که پێی ده‌گوترێ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ناسی، واته genealogi، خۆبه‌خۆ دێته ناو باسکه. بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌رگیراوه که بریتین له "مێژووی ئه‌رده‌ڵان" و "دیوانی مه‌ستووره".
ههڵسهنگاندنیدونیای شیعری مه‌ستووره
مه‌ستووره کوردستانی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زانا و به‌توانادا له‌دایکبووه که ئه‌وه‌ش هه‌ل و ئیمکاناتێکی بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت که ژنانیتری جیلی مه‌ستووره لێی بێبه‌ش بوون؛ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار که ده‌بێته مه‌کۆی شاعیران و نوخته‌یه‌ک بۆ بڕیاردانی سیاسی له ناوچه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌رده‌ڵاندا. باوکی مه‌ستووره، ابوالحسن بیگ قادری، ئینسانێکی به‌هه‌ست و بهدانش بووه که په‌ڕ و باڵدانی لایه‌نی هه‌ست و فکری کچه‌که‌ی زۆر بۆ گرینگ بووه. دواتریش که مه‌ستووره ده‌بێته خێزانی خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان، هه‌ر شانسی ئه‌وه‌ی بووه که له شیعر و کتێب دانه‌بڕێت و خه‌سره‌وخان پاڵپشتی شاعیربوونی مه‌ستووره بووه و پێکه‌وه شه‌ڕه‌شیعریان کردووه (دیوانی مه‌ستووره، ل. 12).
مه‌ستووره له‌لای باوکی، ابوالحسن بیگ قادری، ده‌رسی به زمانی کوردی، عه‌ره‌بی و فارسی خوێندووه و شاعیرانی کلاسیک، قورئان و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌رده‌می خۆی به‌سه‌رکردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ "فقه"، مه‌سیحییه‌ت و میتۆلۆژی کهلتورهکانیتردا ئاشنا بووه.
میرزا شکرالله سنندجی فخرالکتاب (1275-1340) له کتێبی تحفه ناصری دا باس له مه‌ستووره ده‌کا و ده‌ڵێ که له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا کچێک هه‌یه که ئامۆزایه‌تی و ناوی ماهشه‌ره‌فخانم، "متخلص به مه‌ستووره"یه و نزیکه‌ی بیست هه‌زار به‌یت، شیعر، غه‌زه‌ڵ و قه‌سیده‌ی هه‌یه. مه‌ستووره 44 ساڵ ژیاوه و خێزانی والی ئه‌رده‌ڵان خهسروخان مه‌شهوور به "ناکام" بوو (دیوانی مه‌ستووره، ل. 14).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که مه‌ستووره له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدار بووه، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین ڕۆحی مه‌ستووره زیندانی بووه. بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتێکی بنه‌ماڵه‌یی، مه‌ستووره ده‌درێته خانی ئه‌رده‌ڵان که ژن و منداڵی بووه. ئاخۆ هه‌وێداری چۆن کارده‌کاته سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی ژنێکی شاعیر؟ ژیان له‌ناو قه‌سرێکی پڕ له یاسا و ڕێسادا، به‌بێ ئازادی ڕۆژانه، چۆن بیر و فکری ئه‌و شاعیره فۆرموله ده‌کا؟ هه‌روه‌ها ده‌گوترێ که مه‌ستووره په‌یڕه‌وی مه‌كته‌بی شیعه بووه که ئه‌مه‌ش له چه‌نده‌ها غه‌زه‌ل خۆی نیشانده‌دا:
هر کس که ز صدق بنده‌اش سد
بر جمله شهانش افتخار است
"مستوره" ز غم منال زیرا
مولای تو شیر کردگار است
|
behnam5555 |
10-15-2013 06:10 PM |
شیعر و شاعیری بهرزهژنێک به ناوی مه‌ستووره کوردستانی ( 2 )
شه‌هلا ده‌باغی
لە دیمانە وەرگیراوە
مه‌ستووره له چوارچێوه‌ی قه‌سیده، غه‌زه‌ل، ڕووباعیدا شیعری هۆندوتهوه. له دیوانی مه‌ستووره‌دا که به‌ڕێز د. سه‌دیق صفیزاده کۆیکردۆته‌وه، 20 شیعری کوردی ده‌بیندرێن. ڕۆژی نووسینی زۆربه‌ی شیعره‌کان دیار نیین و ده‌بێ له ڕووی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان و هه‌ستی ناو شیعره‌کان بزانین که ئه‌و شیعرانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چ ڕووداوێک‌دا نووسراون. ئه‌و 20 شیعره دوای مه‌رگی هاوسه‌ره‌که‌ی خه‌سره‌وخان و شکستی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان نووسراون.
له‌ژێر کاریگه‌ری شاعیرانی کلاسیکی کورد و فارس‌دا، شه‌راب، فانیبوونی جیهان و فیراق ده‌بنه هه‌وێنی سه‌ره‌کی شیعره‌کانی مه‌ستووره. لێره‌دا جیاوازی شیعری مه‌ستووره له‌گه‌ڵ شیعری شاعیرانی پیاو ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی که شاعیر بانگی ده‌کا، پیاوه، واته مه‌ستووره بۆ ئه‌وینی خۆی، بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر، به ئاشکرا شیعر ده‌ڵێ. پڕانی غه‌زه‌له‌کانی مه‌ستووره باسی دووری له خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی. باسکردن له شه‌راب، ژیان له "ئێره و ئێستا"دا، گه‌ڕان به‌دوای جوانی له ساته‌کانی فانیدا و نه‌ترسان له دونیای ئه‌وبه‌ری مه‌رگ، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیعری کلاسیکی شاعیرانی پیاوه، که‌چی مه‌ستووره‌ش هه‌روا بوێرانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له شیعری خۆیدا باسده‌کا. داوا له ساقی ده‌كا مه‌یی بداتێ و له ساقی داواده‌کا که بیر له نووسینی گوناحان و مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌کاته‌وه و له شیخ نه‌ترسێ، چونکه شاعیر په‌یڕه‌وی پیری موغانه:
امروز چو ساقی به چمن فصل خزان است
می ده مکن اندیشه که ماه رمضان است
از موعظه شیخ میندیش و به کف نه رطلی دو سه کین فتوایم از پیر مغان است.
(دیوانی مه‌ستووره، ل. 28).
مه‌ستووره ده‌ردی ئه‌وینی ناسیوه و به‌دناوی ڕێگای ئه‌شقه و ناترسێ:
واعظ به فکر موعظه، من مست از کوس
بدنام عشق یار شدم خوش بزن به کوس
در کوی عشق حاجب و دربان و بندهاند سلطان روم و خسرو ریران و پطر روس.
(د.م. – ل. 49).
شاعیرانی پیاو له وشه‌کانی په‌ری، نه‌رگس، خۆر و هتد، بۆ وه‌سفکردنی خۆشه‌ویسته‌که‌یان هه‌میشه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. مهستوورهیش ئه‌و کاره ده‌کا به‌ڵام به هه‌ستێکی ژنانه‌وه. مه‌ستووره له‌گه‌ڵ هه‌ستی خۆی درۆ ناکا و به ڕاستگۆیی باسی ئه‌وینی خۆی بۆ دوو پیاومان بۆ ده‌کا و ئه‌و دوو که‌سه‌ش یه‌کیکیان خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان و ئه‌ویتریان پورزاکه‌ی حوسێن قۆلیخانـه که له سه‌رده‌می منداڵی‌دا له‌لای باوکی مه‌ستووره پێکه‌وه ده‌رسیان خوێندوه و دواتر به‌دوای گرفتێکی بنه‌ماڵه‌یی، بۆ فه‌رمانڕه‌وایی بابان دوورخراوه‌ته‌وه. کاتێک مه‌ستووره باسی ئه‌وینی خۆی به هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کا ڕاسته‌وخۆ ناوی دێنێت، بۆوێنه: "خه‌سره‌و"، " شا" و" آفتاب اردلان"، که‌چی کاتێک باس له ئه‌وینی خۆی بۆ که‌سێکی دوره‌وڵات ده‌کا، لێمان ڕوونده‌بێته‌وه که ئه‌و ئه‌وینه له سه‌رده‌می شیره‌وه ئاوێته‌ی گیانی ماهشه‌ره‌فخانم بووه و به‌بێ ئه‌و ته‌نانه‌ت قه‌سریش دۆزه‌خێکه و دووری ئه‌و بۆته هۆی دڵته‌نگی ئه‌م بولبوله:
شب تا سحرم ز چشمه چشم
از جور تو دجلههای خون رفت
از دل نرود خیال تو زآنک مه‌رت با شیر اندرون رفت.
(دیوانی م. ل. 33).
زۆر شاعیر له میتۆلۆژیی "یوسف و زولیخا" بۆ تۆسیفی دووری که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و وه‌رده‌گرن. مهستوورهیش بۆ باسکردنی فیراق و ئه‌وینی خۆی، له‌م میتۆلۆژییه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت:
با تو رشک و مه و گل گر به دلم خار خلد
به از آن بی تو به گل چیدن بستان باشم
گرچه "مستوره" زلیخایم و لیکن همه عمر همچو یوسف ز فراق تو به زندان باشم.
(دیوانی مه‌ستووره، ل. 60).
ئه‌و شیعرانه که بۆ گه‌ل و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رده‌ڵان گوتراون، حه‌کایه‌ت له ئه‌مه‌کداری مهستوورهن. مه‌ستووره له مێژووی ئه‌رده‌ڵاندا باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌کا که چۆن ئه‌رده‌ڵانییه‌کان زوڵمیان له بنه‌ماڵه‌ی باوکی کردووه و بۆ مهسڵهتکردن له نێوان بنه‌ماڵه‌کان چه‌ند کچ دراون به ئه‌رده‌ڵانییه‌کان؛ یه‌ک له‌وان مه‌ستووره بووه که دراوه به خه‌سره‌وخانی والی که ژن و منداڵی بووه. به‌ڵام نابێ ئه‌وه له‌بیر بچێت که خه‌سره‌وخان ڕێزێکی زۆری بۆ مه‌ستووره داناوه (مێژووی ئه‌رده‌ڵان، ل. 194-221).
زۆربه‌ی شیعره کوردییه‌کانی مه‌ستووره که له دیوانی مه‌ستووره‌دا ده‌بیندرێن، دوای مه‌رگی هاوسه‌ره‌که‌ی نووسراون. کاتێک که شاعیر و پادشایه‌ک ده‌مرێ، ئه‌ویش له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا، مه‌ستووره ده‌ناڵێ:
سا خوه‌م به قوربان تاریک یانه‌ت
ئه‌و ماوای ده‌یجوور چۆڵ و وێرانه‌ت
جه زبان لاڵ بام وێنه‌ی نه‌قش سه‌نگ
په‌ی چێ جات گرته‌ن تۆ نهقهور ته‌نگ
/ .../
باقی تا ئه‌وڕۆ عومر به‌رجام بۆ
شه‌رط بۆ په‌ی خه‌سره‌و هه‌ر واوهیلام بۆ
تا خالق گیرۆ دیوان مه‌حشه‌ر شین (مه‌ستووره) جه شیرین به‌ته‌ر.
(دیوانی م. ل.161- 164).
دوای مه‌رگی خه‌سره‌وخان، دایک و برای مه‌ستووره کۆچی دوایی ده‌که‌ن و دواتریش میرنشینی ئه‌رده‌ڵان به‌ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی نیزامی و زۆر که‌س به‌ره‌و میرنشینی بابان کۆچ ده‌که‌ن. زڕکوری مه‌ستووره، ڕه‌زا قولیخان، که دوای مه‌رگی خه‌سره‌وخان، فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رده‌ڵان بووه، ده‌که‌وێته زیندان. مه‌ستووره باسی هه‌سته‌کانی خوی سه‌بارت به‌و کاره‌ساتانه ده‌کا که به‌سه‌ریان دێت. خه‌م تێکه‌لاوی وه‌سفی جوانی سروشتی کوردستان ده‌بی تا گوزارشت له دهدرێک بکا که ژنێکی دڵناسکی وه‌ک مه‌ستووره تووشی بووه:
والی وههارهن، والی وههارهن
به تاجت قه‌سه‌م، فه‌صڵ وههارهن
/ .../
(ره‌ضا)! فیدهویت زویر و زارهن
په‌رێو مهعزوولیت جهگیان بێزارهن
گه‌ردوون چه‌پگه‌رد، چ نهردێ بازا
ئه‌ساسه‌ی عهزڵت نیم ساحه‌ت سازا
چێش مه‌بۆ فه‌ڵه‌ک نهردێ بشانۆ؟ ده‌رده‌که‌ی ئێمه به‌وان بنمانۆ؟!
(د.م. - ل. 195- 197)
مه‌ستووره وێڕای خه‌ڵکێکی زۆر به‌ره‌و ناوچه‌ی بابان کۆچ ده‌کا و له‌وێ له‌لای پورزاکه‌ی ده‌گریسێته‌وه. له شیعرێکدا مه‌ستووره به‌م چه‌شنه دڵته‌نگی خۆی بو زێده‌که‌ی شاری سنه باسده‌کا:
/ .../
(مه‌ستووره) بگری بۆ بهدبهختییهکهت
بۆ ڕۆژه‌ڕه‌شی و بۆ سهرسهختییهکهت
بگری بۆ سنه و کوردسانهکهت بگری بۆ بارگه و بۆ ئاسانهکهت.
(د.م. - ل. 210)
که‌مێک دوای کۆچی مه‌ستووره بۆ سوله‌یمانی، حوسێنخان ده‌رمانداو ده‌کرێ و مهستوورهیش ته‌نیا و خه‌مگین دوای ماوه‌یه‌کی کورت کۆچی دوایی ده‌کا.
باوه‌ڕبه‌خۆبوون له زۆر شیعری مه‌ستووره‌دا ده‌بیندرێ. مه‌ستووره خۆی به "جوان"، "بولبول" و "ئیفتیخاری زه‌وی" ناوده‌با. هاوکات که وه‌ک ئینسانێکی زه‌مینی، باسی ئه‌وین و باوه‌شی یار ده‌کا، پاکی ڕۆحی خۆیمان وه‌بیردێنێته‌وه.
مه‌ستووره ده‌زانێ که ئه‌و، هاوشانی پیاوانه و له چه‌شنی ئه‌و که‌م هه‌یه، به‌ڵام حه‌یف که زه‌مانه ژن به که‌مینه داده‌نێ. له چاوی مه‌ستووردا سه‌ری ژن ده‌توانێ هه‌ڵگری تاج بێ، که‌چی له‌ژێر سه‌رپۆشدا، شاردراوه‌ته‌وه:
من آن زنم که به ملک عفاف صدر گزینم
زخیل پردهگیان نیست در زمانه قرینم
به زیر مقنعه ما را سری است لایق افسر ولی چه سود که دوران نموده خوار چنینم.
(د.م. ل. 61)
نالی و مه‌ستووره
نالی (1800-1856) یه‌کێک له شاعیرانی گه‌وره‌ی کورده که له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کان ژیاوه. نالی له قه‌سیده‌ی مه‌شهووری خۆی بۆ مه‌ستووره، 49 به‌یت، له دیوانهکهیدا (ل. 603-630)، باسی خه‌ونێکمان بۆ ده‌کا. له‌و خه‌ونه‌دا هاتووه:
مه‌ستووره که ده‌ڵێن هه‌م شاعیره و هه‌م جوان، به ناز و نه‌وازش داوا ده‌کا تا گرفتێکی که هه‌یه‌تی نالی بۆی چاره‌سه‌ر بکا، تا ببێته هی ناڵی / .../ مه‌ستووره له گوڵێکی سیسی بێ ئاو ده‌چێ و مه‌مکه‌کانی له هه‌ناری گه‌یشتوو / .../ بۆ ئه‌وه که ئاوێنه‌ی مه‌ستووره بدره‌وشێ ده‌بێ به ئاو خاوێن کرێته‌وه/ .../.
شاعیر له به‌ردوامی ئه‌و خه‌ونه‌دا ده‌ڵێ که زۆری پێخۆشه گرفتی مه‌ستووره حه‌ل بکا و به‌م چه‌شنه 46 به‌یت داده‌ڕێژێ تا که له 3 به‌یتی ئاخردا، 47، 48 و 49 به خۆی ده‌ڵێ:
ئه‌و قسه بێ هوودانه چن که ده‌یکات و کتێبی خۆی پێ سووک ده‌کا و باشتر وایه که بڕواته سه‌ر ڕێگای ڕاست.
دوو شاره‌زای ئه‌ده‌بی کورد، عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕس و فاتح عه‌بدولکه‌ریم، که چه‌ندان کاری ئه‌ده‌بی و دیوانی شیعری شاعیرانی کوردیان داوه‌ته‌ده‌ر، له په‌راوێزی شیعری نالی دا، هاوکات بیروبۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و شیعره باسکردووه. ئه‌و به‌ڕێزانه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که نالی به شیعری خۆی هه‌م ڕچه‌شکێنی کردووه، واته دوای نالی شیعری ئێرۆتیک هاتووه‌ته ناو ئه‌ده‌بی کوردی و هه‌م له به‌رامبه‌ر "ده‌سه‌ڵات"دا ڕاوه‌ستاوه.
هه‌موو کوردێک ده‌زانێ که به‌داخه‌وه مێژووی کورد تا ئیمڕۆ پڕه له به‌ربه‌ره‌کانی نێوان خێڵ، حیزب و ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کانی کورد که ئه‌وه دوو فه‌رمانڕه‌وای بابان و ئه‌رده‌ڵانیشی گرتۆته‌وه. گرفتی سه‌ره‌كیی نێوان ئه‌و دوو فه‌رمانڕه‌وایه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و کوێستانهكان و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بووه.
له شیعری نالی‌دا بۆ مه‌ستووره، دوو چه‌مکی "سێکسوالیتی" و "ده‌سه‌ڵات" جێگای سه‌رنجن. با بزانین نالی به شیعری خۆی بۆ مه‌ستووره چمان پێده‌ڵێ.
Ebba Witt Brattström له کتێبی Ur Könets mörker 1994 دا، باس له‌وه ده‌کا که چۆن جه‌سته‌ی ژن له چاوی پیاودا، بورکانێکه پڕ له "ویستی جنسی" و میوه‌یه‌که که ده‌بێ لێ بکرێته‌وه. پرۆفیسۆر براتسترۆم هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کا که چۆن به‌شی زایه‌ندیی ژن ده‌بێته شوێنێک که به‌شی زایه‌ندیی پیاو له "تیکه گۆشتێک" ده‌گه‌یێنێته "نیشانه" و زمان و له جنسه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که ده‌توانێ ئه‌ویتر- واته ژن- تاریف بکا.
ڕۆڵی تاک له کۆمه‌ڵدا ئاکامی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی/ که‌لتورییه. ئه‌گه‌رچی شاعیران هێندێک تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌وانییان هه‌یه، به‌ڵام شاعیریش به جۆرێک به‌رهه‌می پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا تاک ده‌توانێ زۆر جار سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتار بکا، ئه‌وه له وڵاتانی وهپاشکهوتوودا ئازادی تاک زۆر گرێدار و پڕپێچ و په‌نایه.
ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نالی یان هه‌ر شاعیرێکیتر نابێ ئه‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌مان له‌بیربچێ که شیعر له چ کۆنتێکست و هه‌لومه‌رجێکدا نووسراوه و شاعیر له‌گه‌ڵ کێ دیالۆگ ده‌کا. نالی ئه‌گه‌ر به ده‌یان شیعری جوانیشی هه‌بێ، له‌م شیعره‌ی خۆیدا تێڕوانینێکی پاتریارکاتی له‌سه‌ر ژن به‌گشتی و مه‌ستووره به‌تایبه‌تی بووه.
ژن/ مه‌ستووره بۆ نالی له‌و شێعره‌دا جه‌سته‌یه‌که که ده‌بێ په‌رده‌ی بهكارهتی بدڕێنی تا گرێی ڕۆحی نه‌مێنێ. شاعیر بیر ده‌کا که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ سێکسێک له نێوان دوو ئینساندا ڕووبدا، ده‌بێ له ڕووی خۆشه‌ویستییه‌وه بێ ئه‌گینا ئه‌و کاته‌یه که سێکس ده‌بێته هۆی گرفتی ڕۆحی. له‌و شیعره‌دا هه‌موو جه‌سته‌ی ژن، به مانای فیزیکی، ته‌نیا له سێکسدا بۆ نالی مانا په‌یدا ده‌کا و ده‌بێته میوه‌یه‌ک بۆ شاعیر. نالی ده‌یهه‌وێ نیشانبدا که ژن پڕه له نیازی جنسی و بۆ نه‌مانی ئه‌و نیازه حازره ببێته هی پیاو. نالی ئه‌و شیعره‌ی بۆ کچێکی جه‌وان گوتووه، واته ئه‌و شیعره له کاتێکدا گوتراوه که هێشتا مه‌ستووره نه‌بووه‌ته خێزانی خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان.
دیوانی نالی و دوو شاره‌زای ئه‌ده‌بی کورد که شیعره‌که‌یان شیکردۆته‌وه، تێڕوانینی نالی و که‌لتوری پیاوسالارمان بۆسه‌ر ژن و سێکسوالیت به جوانی بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه. ژن له چاوی نالی جسمێکه که نه ته‌نیا هه‌ڵگری سێکسوالیتێی ژنانه‌یه، به‌ڵکو هه‌ڵگری شه‌ره‌فی بنهماڵهیشه. به په‌لاماربردن بۆسه‌ر "جنسی" مه‌ستووره، شه‌ره‌فی مێرد و تایفه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانه‌کان دێته ژێر پرسیار. کاتێک به‌ڕێزان فاتیح و موده‌ڕس باس له‌وه ده‌كه‌ن که نالی ڕچه‌شکێنیی ده‌کا، ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه که بپرسن ئه‌و ڕچه‌شکێنییه بۆ له جسمی ژن‌دا نهشو نه‌ما ده‌کا؟ بۆچی به‌شی زایه‌ندیی ژن ده‌بێته مه‌یدانی شه‌ڕی زمان و ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌گه‌ر نالی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ڕاوه‌ستاوه، بۆچی ئه‌و دژدهسهڵاتهبوونه به هێرشکردن بۆ جه‌سته‌ی ژن ته‌واو ده‌بێ؟ بۆچی نالی شاعیر یان فه‌رمانڕه‌وایه‌كی پیاو ناهێنێته ژێر توانج؟ ئه‌وانه چمان پێده‌ڵێن جگه له‌وه که نالی به‌هۆی ئه‌وه که پیاوه و خاوه‌نی جۆرێک له ده‌سه‌ڵات، واته ده‌سه‌ڵاتی که‌لتوری، ژن ده‌کاته "سێکسئۆبجێکتێک" که به‌كه‌یفی خۆی، هه‌ر نه‌بێ له خه‌وندا، په‌لاماری بداتێ. سه‌یره که شاعیری ڕۆح نه‌توانێ مه‌ستووره‌ی ژن وه‌ک ڕۆح و شاعیر ببینێ و ته‌نیا مه‌مک و ئاوێنه‌ی ژێره‌وه، هه‌ستی بجووڵێنێ! نالی ده‌نووسێ که ده‌ڵێن مه‌ستووره شاعیره، هه‌روه‌ک ئه‌وه که نالی بێخهبهر بێ له شاعیربوون و به‌رزیی مه‌ستووره. لێره‌دا شایانی باسه که ئاماژه به‌وه بکه‌م که زۆربه‌ی شاعیران نازناوێک بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. نازناوی ماهشه‌ره‌فخانم، مه‌ستووره‌یه. یه‌ک له پرسه‌کانی من ئه‌وه‌یه که بۆ ئه‌و نازناوه هه‌ڵبژێردراوه؟ وشه‌ی مه‌ستووره به مانای پاک و داپۆشراو دێت. من پێموایه که هه‌ڵبژاردنی نازناوی "مه‌ستووره"، له په‌نای ئه‌وه که خودی مه‌ستووره خۆی وه‌ک ئینسانێکی پاک بینیوه، مێکانیزمێکیتریشی بووه. واتا ئه‌وه که به چوونه‌ژێر چه‌تری نازناوی "پاکی"، بتوانێ به ئاسووده‌یی شیعر بنووسێ و باسی هه‌سته‌کانی خۆی بکا. واته: من پاکم، من مافم هه‌یه شیعری خۆم بخوڵقێنم.
ئه‌گه‌ر نالی ناحه‌قی کردووه، شاعیر مه‌وله‌وی هه‌ر نه‌بێ به دوو به‌یت ڕێزی له مه‌ستووره گرتووه. عه‌بدولره‌حیم مه‌لا سه‌عید تاوه‌گۆزی، ناسراو به مه‌وله‌وی 1806- 1885، مه‌ستووره‌ی ناسیوه و هاتوچۆی باره‌گای ئه‌رده‌ڵانه‌کانی کردووه. مه‌وله‌وی له‌و شیعره‌دا، باس له جوانی، پاکی و گه‌وره‌یی مه‌ستووره ده‌کا. به‌ڕێز ماموستا موده‌ڕس که دیوانی هه‌ردوو شاعیر، نالی و مه‌وله‌وی، داوه‌ته‌ده‌ر، ئه‌و شیعره‌ی له‌ناو دیوانی مه‌وله‌ویدا نه‌هیناوه. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌و شیعره له دیوانی مه‌ستووره‌دا ( ل. 12) هه‌یه كه به‌م چه‌شنه‌یه:
خورشیده‌که‌ی ناز ئه‌وج بورج ثهور
سه‌ر طوغرای ده‌فته‌ر مه‌حبووبان ده‌ور
ها نه یانه‌که‌ی بورج شه‌رفدا نوور ئهفشانیشهن وه هه‌ر طه‌ره‌ف دا.
(دیوانی مه‌ستووره، ل. 130، ص. صفیزاده)
له کۆتاییدا چ شتێک بڵێم که زیاتر بێ له وته به‌نرخه‌كانی خودی مه‌ستووره که ده‌فه‌رموێت:
من آن زنم که به ملک عفاف صدر گزینم
زخیل پردهگیان نیست در زمانه قرینم
به زیر مقنعه ما را سری است لایق افسر ولی چهسود که دوران نموده خوار چنینم.
(ل. 61)
** ئه‌و وتاره کورتکراوه‌ی نووسینێکی 15 لاپه‌ڕه‌یییه به زمانی سویدی که ساڵی2000 بۆ به‌شی ئه‌ده‌ب له زانکۆ نووسراوه و له مانگی مارسی 2005دا بۆ "فێستواڵی مه‌ستووره" کراوه‌ته کوردی.
سه‌رچاوه و کتێبه‌کان
1. Kurdistani, Mastura. Ardalanska Krönika. Hassan Jaf & ShkorMustafa, Irak 1989.
2. Kurdistani, Mah-Sharaf- khanm "Mastura". Åsikter. Utgiven av Abdullah Mardokh. Stockholm 1998. Penjar Förlag.
3. Modares, Abdulkarim. Mavlavis Diktsamling. Seqez , 1988. Mohammadi Förlag.
4. Modares, Abdulkarim & Fateh, Abdulkarim. Nalis Diktsamling. Oromiyeh 1985. Salahadin Aiubi Förlag.
5. Sefizadeh, Sadiq. Mastura Kurdistanis diktsamling. Tabriz 1995. Naji Förlag, Banh.
6. Sejadi, Abdulhamid. En bukett av de kurdiska poeterna. Utgiven av Sejadi. Senandaj, 1985.
7. Sejadi, Allaedin. Kurdisk litteraturhistoria. Irak 1952. Maarif Tryckeri.
8. Svanberg, Birgitta, Witt-Brattström, Ebba. Hundra skrivande kvinnor. Trelleborg 1995. Bokförlaget Natur & kultur.
9. Svensk - Kurdisk Journal Nr. 15-16. Hansson, Rolf ansvarig utgivare för Kulturföreningen Sverige-Kurdistan. Stockholm 1989.
10. Witt-Brattström, Ebba. Ur Könets mörker, Litteraturanalyser. Trondhjem 1994. Bokförlaget PAN Norstedts.
|
اکنون ساعت 09:13 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)