
12-22-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به پێی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌ندی «کۆنتڕوڵ و به‌رگری له نه‌خوشیه‌کان » ته‌نیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵانه 420 هه‌زار که‌س به هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه ده‌مرن.
زانیاریه دیموگڕافیه‌کان پیشانیانداوه که ئیحتمالی مردنی جگه‌ره‌کیشه‌کان پێش عومری 70 ساڵی 9 تا 10 جار زیاتره له‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره ناکێشن.
به پێی به راوردی R.Peto له 50 ساڵی داهاتوودا , جگه‌ره ده‌بێته هۆی مردنی 450 میلیۆن که‌س له جیهاندا .
که‌م کردنه‌وه‌ی جگه‌ره ده‌توانێ تا 50 له سه دی مردنه‌کانی پێش واده‌ی 20 تا 30 میلیۆن که‌س له یه‌که‌م چاره‌کی ئه‌م سه‌ده‌یه و 150 میلیۆن که‌س له چاره‌کی دووهه‌می سه‌ده‌ی داهاتودا ,پێشگیری بکا.
ڕاده‌ی مردنی ساڵانه به هۆی جگه‌ره کێشانه‌وه 4 جار زیاتره له سه‌رجه‌می مردن به هۆی ته‌سادوف و 12 جار زیاترله مردن به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی « نه‌قسی ئیمه‌نی» و زیاتر له ته‌واوی تیاچوونه‌کان به هۆی شه‌ڕی نیزامی ئه مریکاوه له ته‌واوی سه‌ده‌ی رابردودا بووه.
ئه مرو شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک , سه‌ره‌کی ترین هۆیمردنه که هه‌م له ژنان و هه‌م له پیاواندا ده‌بیندری. راده‌ی ئه‌م نه‌خوشیه له ژناندا به هۆی گۆڕانی عاده‌ت له جگه‌ره‌کێشاندا , به توندی ده‌چیته سه‌ر.
بۆ وێنه له 87 وڵات‌دا که ژنان جگه‌ره ده‌کێشن , ژنانی دانمارکی رکۆردیان به ده‌سته‌وه و راده‌ی ژیانی ماوه‌یان (life expectancy ) له چاو وڵاتانی تری ئوروپا زۆر له خواره‌وه‌یه.
زۆربه‌ی ژنانی دانمارکی به هۆی شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک و نه‌خۆشیه‌کانی گیرانی سیپه‌لکه‌وه ده‌مرن.
ئه و لێکۆلێنه‌وه به‌ربڵاو و سرنجراکێشانه‌ی که به تایبه‌ت له ئه‌مریکا ( کۆمه‌ڵی ئه‌مریکایی شێرپه‌نجه و هیرایاما) و سوێد له‌و باره‌وه کراون ) هه‌موبه‌و ئاکامه گه‌یشتوون که له وڵاتانێکدا که زۆربه‌ی خه‌لکه‌که‌ی هه‌میشه جگه‌ره ده‌کێشن, شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک 10 تا 15 جار زیاتره له‌و جێیانه‌ی که جگه‌ره کێشی نییه, و ئه‌و ئاماره له ناو خودی جگه‌ره کێشاندا تا 40 جار زیاتره له‌و که‌سانه‌ی که به حه‌یاتیان جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه.
له بریتانیا هۆی 90 له سه‌دی شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک,جگه‌ره‌کێشانه.
له ساڵی 1998 نزیکه‌ی178000 شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا به‌رآورد کراوه.
ئه‌م نه‌خوشێه هۆی 32 له سه‌دی مردنی پیاوان و 25 له سه‌دی مردنی ژنان بووه .
جگه‌ره کێشان هۆی سه‌ره‌کی شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لک له پیاوان و ژنانی ئه‌مریکاییدایه.
زۆربه‌ی مردنه‌کانی به هۆی جگه‌ره‌وه له نه‌خوشه‌کانی دڵدا ده‌بیندره‌ی.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی Framingham پیشانیداوه که ڕاده‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ له جگه‌ره‌کێشاندا 65 له سه‌د و له جگه‌ره‌نه‌کێشاندا 23 له سه‌ده. له‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی که‌م خوێنی دڵیان هه‌یه , جگه‌ره‌کێشان ریسکێکی گه‌وره‌یه , چون به‌هۆی ئاکامه‌کانی ناله‌باری جگه‌ره‌کێشانه‌وه له سه‌ر ڕاده‌ی خوێنی ده‌ماره‌کانی دڵه‌وه , گه‌یاندنی ئوکسیژن به ماسووله‌کانی دڵ و ریسکی ده‌ڵه‌مه بوونی خوێن ,ڕاده‌یمردن زۆر له سه‌ره‌وه‌یه.
له جگه‌ره‌کێشه‌کاندا,میزانی نه‌خوشیه‌کانیدڵ 60 جار زیاتره له له‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره ناکێشن.جگه‌ره به هۆی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی « کاربۆن مۆنۆکسیدی » خوێن و زیان به ده‌ماره‌کانی دڵ , ئیحتمالی گیرانی ئه‌و ده‌مارانه به هۆی ده‌له‌مه‌ی خوێنه‌وه ده‌به‌نه سه‌ر.
نیکۆتین و کاربۆن مۆنۆکسید ده‌بنه هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی کوتانی دڵ و فشاری خوێن و هه‌روه‌ها که‌م گه‌یشتنی ئوکسیژن به ماسووله‌کانی دڵ و زیان به ده‌ماره‌کان (ئیندۆتێلیۆم ). هه‌روه‌ها چون کاربۆن مۆنۆکسید په‌رینه‌وه‌ی چه‌وری بۆ ناو ده‌ماره‌کان زیاد ده‌کا , ڕاده‌ی چه‌وری (لیپید) له خوێندا ده‌چێته سه‌ری.
پێوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌کێشان و شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م , قوڕگ و مل ,سه‌لماوه .هۆی سه‌ره‌کی شێرپه‌نجه‌ی لێو,ژه‌رێکه که له توتندا هه‌یه. شێرپه‌نجه‌ی گه‌رو , زمان ,مل و قوڕگه پێوه‌ندی نزیکیان له گه‌ل به‌کارهینانی تووتن و ئه‌لکوله‌وه هه‌یه
. ئه‌لکول و تووتن ئه‌سه‌ری یه‌کتر به هیزتر ده‌که‌ن,به شێوه‌یه‌ک که له نه‌بوونی هه‌ر کام له‌وانه ریسکی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سێ له سه‌ر چوار که‌مده‌کا
.
ده‌بی ئه‌وه‌ش بزانین که له بریتانیا هۆی 80 تا 90 له سه‌دیشێرپه‌نجه‌ی ده‌م و قوڕگ ,جگه‌ره‌کێشانه . شێرپه‌نجه‌ی لۆزالمیعده له جگه‌ره‌کێشاندا 2 تا 3 جار زیاتره له‌و که‌سانه‌ی که قه‌ت جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه.
زانیاریه « ئیپیدیمیۆلوژیک » ه‌کان ده‌ریانخستووه که له نێوان برین و هه‌لماسینی میعده (گه‌ده) و ئیسناعه‌شه‌ر و جگه‌ره‌کێشاندا پێوه‌ندی نزیک هه‌یه.
جگه‌ره ده‌وره‌ی چاکبونه‌وه‌ی ئه‌و برینانه درێژتر و هه‌لدانه‌وه‌یان کورت‌تر ده‌کاته‌وه.هه‌روه‌هاجگه‌ره یه‌کێک له ریسکه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدانه.
مادده‌کانی ناو دووکه‌لی جگه‌ره به رێگای خوێندا ده‌چنه ناو میز و له‌وێوه ده‌گه‌نه میزڵدان.
له بریتانیا و باکووری ئه‌مریکا جگه‌ره هۆی نیوه‌ی شێرپه‌نجه‌کانی میزڵدانه.
جگه‌ره‌کێشان بۆ ژنی دووگیان (سکپر)ده‌بیته هۆی گه‌وره نه‌بوونی منداله‌که له سکیدا و زانی زووتر له کاتی خۆی , پچرانی هاوه‌ڵ و مردنی مناڵه‌که,به‌رفرێدان و که‌مبوونی وه‌زنی مناڵ پاش له دایکبوونی.ریسکی له ناکاو مردنی مناڵ دوای له دایکبوون یا نه‌خوشیه‌کانی سیپه‌لک له‌و ژنانه‌یدا که جگه‌ره‌کێش بوون زۆر له سه‌ره‌وه‌یه .
له‌و ڵێکۆڵینه‌وانه‌ی که لهOntario کراون, دوو ده‌سته له ژنان خرانه به‌ر ڵێکۆڵینه‌وه , ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که ڕوژانه که‌متر له پاکه‌تێک جگه‌ره ده‌کێشن و ده‌سته‌ی دووهه‌م ئه‌وانه‌ی که زۆرتر له پاکه‌تێک ده‌کێشن.
مردنی مناڵ له سکی دایکدا له ناو ده‌سته‌ی یه‌که‌مدا 20 له سه‌د و له ناو ده‌سته‌ی دووهه‌مدا 35 له سه‌د بووه.
هه‌روه‌ها له ڵێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه که ریسکی نه‌خۆشی Meningoccal ( چه‌شنێک مێکرۆب که به تایبه‌تی ده‌بیته هۆی هه‌لماسینی په‌رده‌کانی مێشک) له‌و منداڵانه‌یداکه باوک و دایکیان جگه‌ره‌کێشن8 جارزیاتره له‌و مناڵانه‌ی که دایک و باوکیان جگه‌ره ناکێشن.
ئایا به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و هه‌موو راستی و فاکتانه ده‌کری و ده‌بێ درێژه به جگه‌ره‌کێشان بدره‌ی؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|