
12-28-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌لفبێ کوردی و....
ئه‌لفبێ کوردی
ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ و ـ ۆ ـ وو ـ هـ ـ ه ـ ی ـ ێ.
بزوێنه‌كان
بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن كه له كاتی بێژه (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه.
بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین له:
(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ).
یاسا:
(هه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی لانی كه‌م یه‌ك بزوێنی تێدا به‌كار ده‌چێت.):- (ناو naw)ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer).
بزرۆكه (i)
هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو:
(بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه. ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به پیتی (i) دیاری كراوه، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه، دیار نییه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆكه). نموونه:
(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).
وشه‌ی "مشك" له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك".
كه‌وا بێت (٨)همین ده‌نگی بزوێنی كوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه"یه. (i).
ئه‌لفبێی كوردی به لاتینی
لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له:
-A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z.
بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه:
(A - E - Ê - I - Î - O - U - Û).
پاشكۆ:
له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll).
(په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ =kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall).
پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر (r) به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار.
پیته‌یارمه‌تیده‌ر
یاسا:
(له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.):
بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar).
هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan).
بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن:
(یار yar).
(وان Wan).
(پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و (w) دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (î و u)ش به‌كار ده‌چن
هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن
له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نییه كه "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌ڵك له پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن:
(ی y)، (و w)، (ی î)، (و u).
بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr).
نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt).
بزوێن: (و u)، (كول kul).
نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin).
جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه، چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، تۆزێ زه‌حمه‌ته لێك جیا كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مه‌ی mey)، (یانه yane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird).
هه‌مزه (ء)
هه‌مزه، له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا، له چه‌ند شوێنێكی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌چێت، وه‌كوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌كار ده‌برێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا بنووسرێن.
هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و، لای هه‌ندێكیش به نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد، هه‌مزه‌ی به شێوازی (ئـ) به‌كار هێنا و بڕیاری دا وه‌كوو (نه‌بزوێن)ێك چاوی لێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا، یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، نموونه:
ناازاد = نائازاد
او = ئاو
هو = ئه‌و
ۆخه‌ی = ئۆخه‌ی
ورووپا = ئورووپا
ێجگار = ئێجگار
قرتاندنی (ئـ)
هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه وشه‌یه‌ك وا به پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه به (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه واتایه‌كی نوێتری هه‌یه وه‌كوو:
شه‌و + ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناكات (ئـ) بمێنێته‌وه و ده‌توانین بیقرتێنین، چونكوو پیتی پێش ئه‌و بزوێن نییه تا كێشه بێت. ده‌نووسین: (شه‌واهه‌نگ). هه‌روه‌ها:
كارئاسانی ده‌بێته: كاراسانی.
ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌كێكه له شاری قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان).
كارئه‌ندامزانی = كاره‌ندامزانی (physiology).
تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، كه‌ره‌سته = tool).
هه‌روه‌ها:
كه‌مه‌ندام، چاوهسمهر، چاوهستێره، گوڵه‌ندام، گوڵه‌ستێره، شێرهندام، خاكه‌ناز.
كێشه‌ی بزوێنی (وو)
(وو û) ده‌نگێكی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی: (ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن: (وشه wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد).
به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû).
زۆر كه‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن: "كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد". كه ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد".
كێشه‌ی بزوێنی (ه e)
(ه e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگێكی بزوێنه، كردار (فعل verb)ێكیشه كه له "سێیه‌م كه‌سی تاك"دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (Itiscould = هه‌وا سارده).
له ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه e) به‌جیا ده‌نووسرێت: (Hewa sarde)، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (هه‌وا سارده). نموونه‌ی تر: برامه، هاوڕێمه، كوڕه، كچه، پێنووسه، ده‌سته، ڕێزمانه، كورده، به‌رده.
كێشه‌ی (یه)
جاری وایه وشه‌كه‌ی پێش (ه) به پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته ئیتر له جیاتیی (ه) ده‌نووسین (یه): (مامۆستایه mamosta ye).
تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه) ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (مامۆستایه)، نه‌ك (مامۆستا یه). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه به (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها:
(سپییه)، نه‌ك (سپیه، سپییه، سپی یه).
(چییه)، نه‌ك (چیه، چییه، چی یه).
(نییه)، نه‌ك (نیه، نییه، نی یه).
(كوردییه)، نه‌ك (كوردییه، كوردی یه).
(كۆیهیهیییه)، نه‌ك (كۆیه‌یه، كۆیهییه، كۆیهیییه، كۆیه‌یی یه).
(سنهیییه) نه‌ك (سنه‌یی یه، سنه‌ییه).
كێشه‌ی (ی)
سه‌یری ئه‌م وشانه بكه‌ن: (مه‌ی mey)، (بی bî).
له‌و دوو نموونه‌یه‌دا، (ی y) نه‌بزوێنه و ده‌نگێكی كورته، به‌ڵام (ی î) بزوێنه و ده‌نگێكی درێژه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن كه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر دوو شێوه‌كه‌ی (ی) وه‌كوو یه‌كن: (ی)، به‌ڵام له لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واته له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵام له لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن له نه‌بزوێن زۆر ساناتره.
یاسا:
(دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نابێ بنووسرێن).
سه‌یری ئه‌م وشه‌یه بكه‌ن: (كوردی kurdî) + (ه‌كان ekan) = (كوردیه‌كان kurdîekan).
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|