
01-20-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌ورۆز بووه جه‌ژنێكی جیهانی
نه‌ورۆز بووه جه‌ژنێكی جیهانی
پی یوكه‌ی میدیا:
رۆژی چوارشه‌ممه 2009/9/30 دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێیى و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی داوای به‌ره‌سمی ناساندنی "نه‌ورۆز" وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی بۆ دامه‌زراوه‌ی زانستی و كلتووریی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ــ یونسكۆ، سه‌ره‌نجام یه‌که‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار، رۆژی یه‌که‌می ساڵی كوردی به‌رامبه‌ر 21ی ئاداری زاینی، به‌ره‌سمی وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆزی جیهانی "پیرۆزترین جه‌ژنی ئارینهژادهكان" تۆماركرا.
ناساندی نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی و به‌شێك له سامانی زیندووی جیهانی، داوای هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران، هیندستان، كۆماری ئازه‌ربایجان، ئۆزبه‌كستان، قازاقستان، پاكستان و توركیا سێ وڵاتی دیکه بوو.
مه‌راسیمی تۆماركردنی ئه‌و جه‌ژنه وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاتی ئاماده‌كاری رێوره‌سمه‌كه و به‌سه‌رپه‌رشتیی ئێران له‌شاری ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌فغانستان و تاجیكستان كه تیایدا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تازه بۆته ئه‌ندامی یونسكۆ نه‌یتوانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له‌و مه‌راسیمه جێبه‌جێبكات، به‌ڵام جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌میشه له‌و وڵاته‌دا بهرزراگیڕاوهو یادی كراوه‌ته‌وه، ته‌نها له‌هه‌ردوو قۆناغی داگیركاریی سوپای سوور و میلیشیاكانی تاڵیبان نه‌بێت كهیادكردنهوهی نه‌ورۆز بۆ ئه‌فغانیه‌كان ده‌رده‌سه‌ریی بهدواوهدهبوو. له‌هه‌مانكاتدا وڵاتی تاجیكستانیش كه‌تیایدا نه‌ورۆز یادده‌كرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی یونسكۆ نیه نه‌یتوانی له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شداری بكات.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیێت، نه‌ورۆز له‌هه‌ریه‌ك وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستی چوون ئۆزبه‌كستان و قازاقستان و توركه‌مه‌نستان و قه‌رقیزستان به‌رز راگیراوه.
ئه‌گه‌رچی نه‌ورۆز جه‌ژنی میللیی خه‌ڵكی ئاریاییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و جه‌ژنه له‌لای توركنهژادهكانی وه‌ك ئۆزبه‌ك، قه‌رقیز، قه‌زاق و توركهمهنهكانیش بۆته باو. به‌گوته‌ی لێكۆڵهرو كۆنینه‌ناسان، هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌ئێستا تیایاندا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت له‌كۆندا له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئاریه‌كاندا بوون هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه كه ئه‌و جه‌ژنه بۆته به‌شێك له سامانی كلتووریی ئێستای ئه‌وان.
له‌هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌و جه‌ژنه جه‌ژنێكی ره‌سمی نیه، به‌ڵام كوردان ساڵانه له‌رۆژی نه‌ورۆزدا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و شانازیكردن به‌ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی خۆیان، له‌هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ژنی نه‌ورۆز پشووی ره‌سمیه‌و به‌رز راده‌گیرێت. جگه له‌چوارپارچه‌ی كوردستان، كوردان له‌شاره‌كانی توركیا‌و عیراق و لوبنان و ئه‌رمه‌نستان ساڵانه ئه‌و جه‌ژنه كه تاكه جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كوردزمانه، به‌رز راده‌گرن. به‌گشتی ساڵانه پتر له100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، نه‌ورۆز، رۆژی یه‌كه‌می وه‌رزی به‌هار وه‌ك جه‌ژنێك یادده‌كه‌نه‌وه و رێوره‌سمی جیاوازی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌وساڵانه‌ی دواییدا جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌سنووری وڵاتانی ناوبراودا ده‌رچووه‌و له وڵاتانى ئه‌وروپاو له‌كیشوه‌ری ئوسترالیا و باكووری ئه‌مریكادا یادده‌كرێته‌وه و له‌كۆشكی سپی‌دا سفره‌ی حه‌وت سین راده‌خرێت و به‌وبۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی تایبه‌ت ئاراسته‌ی گه‌لانی ناو زۆنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات.
ره وا نیوز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|