شیخ نافع مظهر...
شیخ نافع مظهر
کورده‌واری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دڵگیرودڵڕفێنهی سه‌رگۆی زه‌وی له به‌ر هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی سروشتی هه‌ست بزوێن به‌رده‌وام ههستیاروشاعیروهونهرمهندی له‌خۆدا په‌روه‌رده‌کردوه یه‌کێکی تر لهوشاعیره به‌ڕێزانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزی کورده‌واری شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر(شپرزه) یه که ساڵی۱۳۳۶ی ک. بهرانبهرساڵی ۱۲۹۲ی ه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه له شاری سه‌قز له‌دایک بو وه به پێی باوی سه‌رده‌م له حوجرهولای مه‌لاکانی ئه‌وکات چوه‌ته به‌ر خوێندن که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێ گوندوشاروناچهو ئه‌مدیوه‌و ئه‌ودیوی کردوه که له‌وشوێنانه ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:
سه‌قز، گوندی ساحێب،لای سه‌قز گوندی حه‌مامیان،گونده‌کانی باخچه‌و سه‌ر باخچه له‌لای بۆکان،…..وله‌ساڵی ۱۳۱۳ چو وه‌ته گوندی تاڵه جه‌ڕ له سه‌رشیوی سه‌قز له خزمه‌ت مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی مه‌ردووخ قزڵبڵاخی سه‌رف ونهحوتهواوئهکا هه‌رله رێگه‌ی ئه‌و مامۆستایهشهوه بو وته هۆگرو خولیای شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ،که ئه‌ومامۆستا مه‌ردووخ ه وه‌ک شێخ نافێع باسی لێ ده‌کا ئاغاکانی تاڵه‌جه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئاغهساڵهی سوڵتان په‌نا زۆررێزوحورمهتیان ئه‌گرت ،یه‌کیک له هانده‌ره‌کانی شپرزه‌ی شاعیره.
ملا جلال شافعی ماموستا هه ژار شیخ نافع مظهر
سێخ نافێع مه‌زهه‌ر هه‌ر له ساڵی ۱۳۱۳داپهڕیوهی کوردستانی ئێراق ئه‌بێت له وێ له گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ک : پیره‌مێرد،فایه‌ق زیوه‌ر، قانع ،موفتی پێنجوێنی،شێخ له‌تیف، و…… ئاشنا ده‌بێت وسهردهمێک هاوکاری رۆژنامه‌ی “ژیان “و”ژین ” ه که‌ی پیره‌مێرد ئه‌کا له ساڵی ۱۹۳۶زاینی ده‌بێته سه‌ربازی سپای ئێراق وله وێ داده‌مه‌زرێ وله ساڵی ۱۳۲۰قهزیهی (شههریوهری۲۰) ئه‌گه‌ڕیته‌وه کوردستانی ئێران و دوای زیندان بوون ژیانی ئاسایی ده‌سپێ ئه‌کاته‌وه و له شێر‌و خورشیدی ئه‌وکات داده‌مه‌زرێ . شێخ نافێع ته‌نیا شاعیر نه‌بوو وه به‌شی زۆری چالاکی یه‌کانی رێکخهروهاندهری هۆگران وئه‌ویندارانی شێعروئهدهبی کوردی به‌گشتی بووه ئه‌ویش له‌سه‌رده‌مه تاریک وبێ ده‌ره‌تانه‌که‌ی شاههنشاهیدا که ناکرێ ناوی لێ نه‌برێ وه‌ک خۆی باسی لێ ده‌کرد :له تارکستانێکدا ئه‌وان شه‌معی شێعری کوردی یان دائه‌گیرسان باس کردنی باسی سه‌ربوو…….
له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست دابێت دیوانه شێعرێکه به‌ناوی(گردوکۆ)که ساڵی ۱۹۹۵زاینی له وڵاتی سوید چاپ کراوه مخابن ئه‌م کۆڵه‌که وهاندهرودڵسۆزی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردی یه له رۆژی چواری به‌فرانباری ۱۳۷۷ له شاری سه‌قز ماڵاوایی له‌ژیان وماڵ وخێزانه‌که‌ی کرد.
“ئه‌شق ومه‌وله‌وی”
ئه‌ڵا ئه‌ی مه‌وله‌وی ده‌ستم به دامانت له‌مه‌ولاوه
ئه‌تۆ شهمس ومنیش وه‌ک تۆ مریدم به‌رکه به‌م لاوه
له‌تیشکی نووری خورشیدی جه‌ماڵی عیشقه سووتاوم
ههمووشاهان وده‌زگا چوون ونهیرووی عیشقه هه‌رماوه
ئه‌من پیربووم ویار پیر بوو کوڕی یار پیرهمهردێکه
به‌ڵام هه‌ر مه‌سنه‌وی تۆیه ئه‌ڵه‌ی ههردوێنێکه وتراوه
ئهگهردنیا ببێته ئاو وئاگر عاله‌مێ بگرێ
چ باکیکێ هه‌یه شه‌خسێ که وا حه‌یران وشێواوه
شپرزه‌م ئیفتغارم هه‌ر نه‌زانین ونهفامیمه
خۆشا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک من له عیلم وعه‌قڵی لاداوه.
شار نیوز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-20-2010 در ساعت 02:20 PM
|