موم....
موم
په‌نجه‌کانم له‌بری مۆم داگیرسێنه
گه‌ر له شه‌وێکی تاریک‌دا
ڕوناکی مانگت لێ‌ون بوو
په‌نجه‌کانی خۆم ئه‌نێرم
له‌بری مۆم
بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌ی ژوره‌که‌ت
هه‌رهه‌مویان داگیرسینه
گه‌ر له به‌یانێکی ڕوندا
شنه‌بایه‌کی زۆر فێنک
هات و خۆیدا به باڵاتدا
ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم
داتبپۆشێت
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێت
خۆ له‌وه‌یه ئێستا بڵێیت
چۆن هه‌ست به‌م شتانه ئه‌که‌یت
خۆ دورم لێت
به‌ڵام ئازیز تۆ نازانیت
که‌من چاوه‌کانی خۆمم
له ژوره‌که‌ی تۆدا رواند
تا وه‌ک و هه‌مو ڕۆژه‌کان
گشت ساته‌کان
خه‌نده‌ی لێوه ئاڵه‌کانت و
فرمێسکی چاوه‌گه‌شه‌کانت و
هه‌مو هات و چۆکانت ببینم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-24-2010 در ساعت 07:58 AM
|