*به‌هار ناتوانێ له داری وشک بچێته سه‌ر.
*ئه‌گه‌ر مریشک بۆ خۆی خۆڵ به‌سه‌ر خۆیدا نه‌کا به عاله‌مێک به‌سه‌ری ناکرێ.
*ئه‌گه‌ر نه‌هاتیت هات سه‌گی به‌ر ده‌رکێ پیت ده‌وه‌رێ.
*ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی هه‌موو شتان،بچۆ مزگه‌وت و کانی ژنان.
*ئه‌وه‌ی پشتی ناحه‌ق بگرێ نۆکه‌ری زاڵمه.
*ئه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌ک بدزێ گایه‌کیش ده‌دزێ.
*بارێک نه‌توانی باری بکه‌ی ،پاڵی پێوه نێ.
*باری وڵاغی ئه‌گه‌ر له قه‌ده‌ر خۆی نه‌بێ پشتی ده‌شکێ.
*باران نیشانه‌ی بایه،نه‌خۆش نیشانه‌ی تایه.
*بار ئه‌گه‌ر که‌وت ،ساحه‌ب بار له هه‌موو که‌س به‌هێزتره.
*بازرگان که زه‌ره‌ری کرد له کۆنه کاغه‌زان ده‌گه‌ڕێ.
*باز له‌سه‌ر داری پیر ده‌نیشێ.
*باغه‌وان له کاتی پێکگه‌یشتنی میوه، گوێی گران ده‌بێ.
*باوک به‌ڵاس،دایک قه‌زاس،ژنی خاس نێعمه‌تی خواس.
*برا حه‌ز له مردنی برا ناکا،به‌ڵام حه‌ز به نه‌بوونی ده‌کا.
*برا حه‌ز ناکا،برای له خۆی پیاوتر بێ،به‌ڵام حه‌ز ده‌کا کوڕی له خۆی پیاو تر بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|