*قوتابی بێته‌ربییه‌تمان نییه،ره‌نگه ئه‌و ته‌خته‌ی که له‌سه‌ری داده‌نیشێ له‌دارێکی کرمێ ساز کرابێ.
*ئیزدواج ته‌نیا ته‌سادوفێکه که زۆربه‌ی سه‌ر نشینه‌کانی تێیدا زه‌لیل ده‌بن.
*شایه‌د قه‌ڵه‌مه‌کان عومر کورت بن،به‌ڵام وه‌ک شمشێره‌کان پێویستیان به موومیایی کردن نییه.
*ته‌له‌فوون" سه‌نگی سه‌بووری " ژنانه.
*نه‌فس،گه‌دا و ده‌وڵه‌مه‌ندی نییه.
*ده‌نگی هه‌ڵێنا و گورگی هێنایه سه‌ر خۆی.
*سنگ خواردن ،سنگ کوتانیشی پێوه‌یه.
*گا به گاسنه‌وه ده‌دزێ.
*کار یان ده‌ست ده‌یکا یان که‌س.
*با که‌لاس بوون ئه‌وه‌یه که خۆمان ئاخرین سیستم بین.
*له مێوژه ره‌شه ده‌گه‌ڕا،قالۆنچه‌ی وه‌به‌ر ده‌ست هات.
*به سه‌د ده‌رزی گاسنکیان تێدا نابێ.
*مێش لاسای مێشه‌هه‌نگوینی کرده‌وه،نه‌خۆشی قه‌ندی گرت.((شه‌کره))
*مریشک لاسای قه‌لی کرده‌وه قوونی دڕا.
*له دزان وایه هه‌موو که‌سێک دزه.
*نانی نییه پیواز ده‌بژێری.
*دێیه‌کی مه‌لای نه‌بێ به که‌ڵه‌بابی ده‌ڵێن بڵقاسم.
*وای به حاڵی ئه‌و پیره داره‌ی غونچه ده‌ر نه‌کات.
*سه‌گ،سه‌گبابێکی به ئه‌مه‌گه.
*ئینسان ئه‌گه‌ر خۆی زۆر شیرین بکا،تاڵ ده‌بێ.
*که‌ر له زه‌بتی سۆنی ده‌نگی چاکتر دێ.
*هێندێک قه‌له‌م وه‌ک باتری قه‌ڵه‌می ئێرانی ،خۆیان پیس ده‌که‌ن.
*له به‌هاردا زه‌رده‌خه‌نه زۆر ده‌پشکوێ.
*ژیانی ماشێنی، ئینسانی وه‌ک جووجه‌ڵه‌ی ماشێنی لێکردووه.
*داره خورما هه‌میشه منداڵی خوێن شیرینی ده‌بێ.
*پڵته‌ی شانس ئه‌گه‌ر سووتا،عه‌لادینی ژیان هه‌ر دووکه‌ڵ ده‌کا.
*مه‌رگ کلیلی ئازادییه.
*دڵۆپێک فرمێسک ئه‌گه‌ر له مه‌شکه‌دا بیژێنی،ده‌بێته چۆمێک خۆشه‌ویستی.
*دڵ و ده‌سه‌ڵات به خواردنی خوێن زیندوو ده‌مێنن.
*ژیان عومری جاونانه‌وه‌یه بۆ چه‌ند گه‌ز.
*ئه‌مڕۆ زۆر که‌س سه‌ر و ریشی له نانه‌واخانه سپی ده‌کا.
*هه‌ناسه ساردی بۆ که‌سێ ناخۆشه که پێشتر نه‌فه‌سی له جێی گه‌رمه‌وه هاتبێ.
*دونیا پیاوی خۆی ده‌ناسێ.
*سه‌ر وتاری ژیان مناڵییه.
*له دێه که‌ده‌ی جیهانیدا هه‌موومان دێهاتین.
*دڵ ئاوێنه‌ی دڵه.
*کاڵه‌ک به ئه‌ژنۆی خۆت مه‌شکینه.
*ئاو ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی خۆی بمێنێته‌وه بۆگه‌ن ده‌بێ.
*دۆشاو ئه‌گه‌ر زۆر بێ کابرا به گونی داده‌کا.
*مرۆڤ گورگی مرۆڤه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-06-2010 در ساعت 11:49 PM
|