
03-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فشه‌ي شاعیرانه...
ـ ژیان كتێبێكه كه مرۆڤی هه‌ژار وه‌ك نه‌خوێنده‌وار ده‌بێ هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی بكات.
ـ پووڵ، حه‌قی (وت‌و)ی ده‌وڵه‌مه‌نده.
ـ چۆن زۆر دڵڕه‌ق بوو و وه‌سیه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌ندبوو!
ـ له دنیای شێعر و شاعیریدا جێگه‌یه‌كی نه‌بوو، له‌به‌ر ده‌می شاعیرانی خاوهنسهبك دا بۆتكهیهكی دانا.
ـ ئاو خواردنه‌وه، وا خۆشه كه لێوت به لێوی كانییه‌وه بنێی!
ـ پیاوێك كه ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخهیهك نه‌بات ماره كردبوو، ژینی لێ كرد به ژه‌هری مار.
ـ بۆ به‌دبه‌ختی گرانفرۆش رهزاشی گرانه.
ـ هه‌ر چاویلكه نییه كار چاو ده‌كات زۆرچاویش هه‌یه كه خۆی چاویلكه‌یه.
ـ ئه‌و داره‌ی كه پاییز به‌رگی له‌به‌ردا نه‌دڕێ، به‌هار به‌رگی نوێی بۆ ناكڕێ.
ـ قسه كردن له كێشه‌ی مشك و پشیله‌دا پیاوی پێ سووك ده‌بێ!
ـ زستان له ماڵی فه‌قیر، زۆر بێتهعاروف ده‌چێته ژێر لێفهكهیان و تێده‌خزێ!
ـ نوسخه‌ش وه‌ك نوشتوو وایه، ئیمانت پێ نه‌بێ، چانابییهوه.
ـ تیشك، بۆ هاتنهژوورێ، له شووشه نادا.
ـ زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو، پلووسك شانازی پێوه ده‌كرد.
ـ گه‌لآی سه‌وز، له مه‌مله‌كه‌تی پاییزدا، سكه‌یه‌كی قه‌ڵبه و ناڕوات!
ـ با، له هێرش بۆ گهلآ، له‌سه‌ر جازبه‌ی زه‌وین حیساب ده‌كا!
ـ باخه‌وانی دڵۆڤان، وه‌ك باران، د‌رك و گوڵ پێكه‌وه ئاو ده‌دات!
ـ تا مه‌رگ ده‌گاتێ، ژین ئینسانی كه‌وڵ كردووه!
ـ له كۆمه‌ڵێكدا كه نووسه‌رانی كه‌م جه‌وهه‌ر بنووسن. خوێنه‌ر كاغز به سپێتی ده‌خوێنێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|