
03-09-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ یه‌كێ كه خۆی گوشتبوو ره‌زایه‌تی به خۆی نه‌ده‌دا.
ـ چۆن به زنجیری زێڕ یه‌خسیر بوو، دڵی نه‌ده‌هات بیپچڕێنێ.
ـ ژن جۆره پیاوێكه كه هه‌یبه‌ته‌كه‌ی به خۆوه‌یه‌تی، به‌لآم سمێڵ و مناڵه‌كه‌ی به مێرده‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ.
ـ مێژوو قهلآیهكی تاریكه كه له گۆشه‌یه‌كی «زبڵدانی تاریخ»دا سازكراوه.
ـ ئه‌وه‌نده موتهمهدینن كه جێگایه‌كمان بۆ فه‌رهه‌نگ نه‌هێشتۆته‌وه.
ـ نازانم عه‌سری «حه‌جه‌ر» ئه‌و عه‌سره بووكه، كه ئهمرازهكانی مرۆڤ به‌رینه بوون یا ئه‌م عهسرهكه بۆ خۆیان به‌ردینه‌ن؟
ـ ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ مردۆكانمان ده‌ژین چۆن ده‌ترسین له‌گه‌ڵ ئه‌وان بمرین.
ـ ده‌بێ زانستی پزشكی زۆر ئاڵوگۆڕی تێدا وه‌دی هاتبێ كه سهرماخۆردهگی بۆته سه‌ره‌تان و سه‌ره‌تانیش بۆته سهرماخۆردهگی.
ـ ئه‌گه‌ر دوكتۆره‌كانی ئێمه زۆر شاره‌زا نه‌بوایه‌ن چۆن عیلله‌تی مه‌رگی مردۆكانیان ده‌زانی.
ـ پێم خۆشه په‌پووله‌ی به‌هاری له‌گه‌ڵ په‌پووله پاییزه ئاشت كه‌مه‌وه.
ـ به قه‌ده‌ر بێده‌نگی دڵم پڕه.
ـ هه‌وه‌ڵ دڵۆپی باران دوای ویشكهساڵی له زه‌وین نامۆیی ده‌كرد.
ـ وه‌ختێ قسه له ئه‌وین ده‌كه‌ین، وه‌ك گوڵ دهیژاكێنین.
ـ ئازیه‌بار به هه‌وه‌ڵین بزه‌ی، وه‌لآمی سلآوی ژیانی داوه.
ـ به هاتنهری خۆناسی له خۆم ده‌گه‌ڕێم.
ـ له خودا ده‌گه‌ڕام به خۆم گه‌یشتم له خۆم ده‌گه‌ڕام، خودام په‌یدا كرد.
ـ خوزگه‌م به شوان كه دنیاكه‌ی به قه‌ده‌ر پرێسكه‌ی سه‌رشانیه‌تی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|