
03-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به گ..
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به گ...
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له ساڵی 1880 له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له دایكبووه باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون.
له ساڵی 1892 چووته فێرگه‌ی (موڵكیی) سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی ..
له ساڵی 1893 چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی 1898 چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله‌ی (ره‌ئیس چاك) ده‌رچووه و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه.
ساڵی 1903 تا ته‌مووزی 1924 له له‌شكری عوسمانی‌دا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له 2-2-1925 تاكو 15-7-1925 فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه.
ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئهلسهعدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 10-11-1941 بۆ 10 جار له شالیاریتیهكانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 10-2-1042 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت.
له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10-7-1948 له دیده‌نی شاری سلێمانی داكتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی.
ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.
خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ)ه:
1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وهرگێڕدراوهت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945
سه رچاوه : دايرةالمعارف كردي
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|