نمایش پست تنها
  #175  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



دڵم پاییزى تۆى پێ خۆشترە نەک بەهارى کەسێکی تر

چونکێ لەپایز تۆم ناسیوە پێم ناخۆشە وەرزێکى تر



هەرچەندە لێم دوورى لەهەناسەم نزیک ترى
تۆ لەچاومى لە رۆحیشم ئازیزترى



سڵاو بۆ ئەوکەسەى لەناخمدا قەت ون نابێت
بۆ ئەوگوڵەى لەباغمدا قەت وشک نابێت



هاوڕێى بەوەفا وەک گوڵفرۆشە
گەر لێشى نەکڕى بۆنى هەرخۆشە



کە من کەوتومە داوى عەشقى تۆ
توخوا وانەکەى ببم ڕەنجەڕۆ
ئامێزى عەشق سوێند و پەیمانە
دەروازەى نییە بۆ تۆ هەی گیانە



خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى ڕقم لێتە
خۆشەویستت دەبم گەر خڕ خەڵک بڵێن شێتە



تا دونیا ماببێت من هەر هاوڕێى تۆم
ناخۆشى ژیانت ژەهریش بێت دەیخۆم



هەر چەند دوورم دووریت شەرت نییە
شەرتى دووریمان وەفادارییە



وەک چۆن دەزانى کۆتاییمان مردنە
خۆشەویستى تۆش قەدەرى منە



گەر چیای سەفین لەجێی خۆى لاچێت
باوەڕ کە من تۆم لەیاد ناچێت



ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار
ئازادم دەکەى یان دەمدەیت لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژى چاوم هەر لێتە
دە یەڵڵا دەی...هاهاها



گیانە خۆشەویستیت هەتاونییە 12سەعات جارێک ون ببێت
هەروەها خۆ مانگیش نییە 14 ڕۆژ جارێک کز ببێت
خۆشەویستیت هەناسەیەکە 24سەعات لەسینەمدا دێت ودەچێت



هەموو ڕۆژێک بۆ بینینت دڵى تەنیام دێتە سەر ڕێت
کەى هەست بەم عیشقەى من دەکەى چاوەڕوانى کۆتایى دێت؟



خۆشەویستیت بەهارێکە دڵى تێنووم سەوز دەکا
وەرزى رۆحم لەهێلانەى دڵى تۆدا سەما دەکا



شەو و ڕۆژ خەمى خۆم بنووسمەوە تەواو نابێت
هەزاران مۆم داگیرسێنم ژوورى تەنیام رووناک نابێت



باشە کە تۆ هێندە جوانى
ئەی ناوى بەزەیی بۆ نازانى؟



ئەگەر خۆشەویستى ژەهربێت دەخورێت
بەڵام بەمەرجآ دڵى تیا نەگۆڕابێت



کە لەچاومدا ون دەبیت لەنێو خوێنما مەلە دەکەیت
گەر ساتێک یادت نەکەم دڵنیام تۆ یادم دەکەیت

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید