شانۆیی منالاَن : خه‌ونه‌كانى گوێدرێژى ته‌مبه‌ڵ( 5 )
((رِێوى جارێكى ترله ده‌هۆڵه‌كه ده‌داته‌وه و گوێدرێژ له ترسا رِاده‌چڵه‌كێت))
رِێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان ، خاوه‌ن شكۆمان له‌سه‌رخه‌وێكى ئاسایى خۆى به‌ئاگاهاته‌وه‌و ئێستاش ئێمه له چاوه‌رِوانى فه‌رمانى شاهانه‌و ئاره‌زووه جێبه‌جێكراوه‌كانى به‌رِێزیداین .
(( گوێدرێژ خۆى ده‌كێشێته‌وه و باوێشك ده‌دات ))
رِێوى و گورگ / ئه‌مر بفه‌رموون خاوه‌ن شكۆى به‌رِێز .
گوێدرێژ / به‌یانى داهاتووه ؟
گورگ / نه‌خێر گه‌وره‌م .
رِێوى / كه‌مێكى تر دادێت .
گوێدرێژ / سه‌یره،چۆن تائێستا به‌یانى نه‌بۆته‌وه؟ ئىَ خۆمن له‌خه‌و هه‌ستاوم .
گورگ / ئێمه له‌دواساته‌كانى شه‌وداین گه‌وره‌م ..
گوێدرێژ / هه‌رئێستا ئه‌مه‌وێت به‌یانى دابێت ،ئه‌مه‌وێ هه‌رئێستا تاڵه‌كانى رۆشنایى به‌یانى به‌دیكه‌م .
رِێوى / ئه‌یبینى ، ئه‌یبینى گه‌وره‌م .
گورگ / ئه‌ستێره‌كانى نیوه‌رِۆش ئه‌بینیت خاوه‌ن شكۆ .
گوێدرێژ/ ئه‌ى ئه‌وكاته‌ى كه به‌ئاگا هاتم بۆچى كه‌ڵه‌شێر نه‌یقوقان ؟
كه‌ڵه‌شێر / هه‌ركاتێك به‌یانى دابێت ئه‌قوقێنم گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) ده‌به‌نگ ، به‌لاَم من هه‌ستاوم ، خێراكه ده‌ى بقوقێنه .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌وه نابێت گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / ئه‌وه چییه ،فه‌رمانى من جێبه‌جىَ ناكه‌یت ؟!
گورگ / سزای به‌م گه‌وره‌م ؟
گوێدرێژ / راوه‌سته خزمه‌تكار .
گورگ / ئاخر ئه‌و یاخى بووه ، به‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانى تۆدا یاخى ده‌بێت
كه‌ڵه‌شێر / من یاخى نابم .
رِێوى / ده‌كه‌واته خێرا بقوقێنه ده‌ى .
كه‌ڵه‌شێر / ناتوانم .
گورگ / ده‌كه‌واته هه‌رئێستا منیش رِاوت ئه‌كه‌م .
گوێدرێژ / رِاوه‌سته خزمه‌تكارى ده‌به‌نگ .
گورگ / (( به‌بێزاریه‌وه )) ئه‌وه وتت چى گوێدرێژ ؟؟
گوێدرێژ / من گوێدرێژم ؟!
رِێوى / نه‌خێر قوربان!تۆ سه‌روه‌رى ئێمه‌یت !هه‌ربژى خاوه‌ن شكۆمان .
(( رِێوى سیخورمه‌یه‌ك ده‌دات له گورگ ))
گورگ / هه‌ربژى خاوه‌نشكۆى مه‌زنمان .
(( رِێوى چه‌ند جارێكی تر له ده‌هۆڵه‌كه ده‌داته‌وه ، هاورِێیانى گوێدرێژ سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه ))
كه‌روێشك / (( بۆ به‌رخ به‌چرپه‌وه )) ئه‌م باسه فێڵێكى چنراوى تیا ئه‌بینمه‌وه .
به‌رخ / مه‌به‌ستت چییه ؟
كه‌روێشك / گورگ و رِێوى .
به‌رخ / هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره‌كانى پاشا ؟؟
كه‌روێشك / به‌ڵكو بڵێ هه‌ردوو درِه‌نده‌كه هاورِێم ..
به‌رخ / دوو درِه‌نده‌كه؟!
كه‌روێشك / پێویسته شتێك بكه‌ین ئه‌گینا .....
رِێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان .... ئێستاش كاتى سازدانى ئاهه‌نگ و مه‌راسیمى تاج له‌سه‌رنانى خاوه‌نشكۆمانه ، ئه‌مرِۆ رۆژێكى مێژوویى و شكۆداره .
گورگ / هه‌ربژى پاشاى گه‌وره‌و مێژووییمان .
رِێوى / هه‌رئێستاش پێویسته به‌رِێبكه‌وین بۆ بێشه‌لاَنه‌كه ، بۆ كۆشكى پاشاى مه‌زنمان .
كه‌روێشك / كۆشكى گوێدرێژ له كوێیه ؟ مه‌به‌ستم.، له كۆشكى پاشاى گه‌وره‌مان .
رێوى / ئه‌وه‌تا له قولاَیى دارستانه‌كه‌دایه گه‌وره‌كانم ..
كه‌روێشك / له قولاَیى دارستانه‌كه ؟!
به‌رخ / (( به‌چرپه)) چۆن بتوانین له‌م به‌لاَیه ده‌ربازمانبێت هاورِێم ؟
كه‌روێشك / نازانم ،به‌لاَم پێویسته فێڵێك بدۆزینه‌وه .
به‌رخ / فێڵ ؟!
رِێوى / ده‌ى به‌رِێزان ، با خاوه‌ن شكۆى گه‌وره‌مان هه‌ڵگرین
(( ده‌ست به‌لێدانى ده‌هۆڵه‌كه ده‌كاته‌وه ))
به‌رخ / ((بۆ كه‌روێشك )) فێڵێكم دۆزیه‌وه .
كه‌روێشك / ئاده‌ى چییه ؟!
به‌رخ / قوقه‌ى كه‌ڵه‌شێر .
كه‌روێشك / ئافه‌رین
رێوى / ده‌ى گه‌وره‌كانم ،،ئێوه‌ش بفه‌رموو خاوه‌نشكۆ .
(( به‌رِێده‌كه‌ون ))
كه‌روێشك / به‌لاَم ئه‌مه ناگونجێت گه‌وره‌م .
(( هه‌موویان ده‌وه‌ستن ))
كه‌روێشك / (( بۆ گوێدرێژ )) چۆن ئه‌بێت به‌بىَ ئاماده‌بوونى ره‌عیه‌ته‌كه‌ت ئه‌م ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه ساز بكرێت ؟
گورگ و رِێوى / ره‌عیه‌ته‌كه ؟!
گوێدرێژ / كه‌واته با رِه‌عیه‌ته‌كه‌م ئاماده‌بن .
رێوى / كام ره‌عیه‌ت جه‌نابى وه‌زیر ؟
كه‌روێشك / ره‌عیه‌ته‌كه مه‌به‌ستم مریشكه‌كان ، مراویه‌كان ، كۆتره‌كان و بارهه‌ڵگره‌كان .
گورگ / (( به‌خۆشحاڵیه‌وه )) ده‌كه‌واته هه‌رئێستا با ره‌عیه‌ته‌كه‌ش ئاماده‌بن وه‌زیرى هێژا .
رێوى / به‌لاَم ره‌عیه‌ت چۆن ئاماده ئه‌بن وه‌زیر ؟
به‌رخ / بایه‌كێك له ئێمه بچێت بۆ ناوكێڵگه‌كه و داوا له رِه‌عیه‌ته‌كه بكات كه ئاماده‌بن .
رێوى / كێڵگه‌كه ؟!
گورگ / زۆر باشه ، كه‌واته یه‌كێكتان برِۆن .
رِێوى / نا هاورِێم به‌مشێوه‌یه نابێت .
گورگ / بۆچى ؟
رِێوه / چوون بۆ كێڵگه‌كه و له‌م كاته‌دا ترسناكه هاورِێم .
گورگ / (( به‌چرپه بۆ رێوى )) ئه‌ى رِه‌عیه‌ته‌كه ؟ مریشكه‌كان و مراویه‌كان هاورِێم؟
رِێوى / (( به‌چرپه بۆ گورگ)) ئه‌ى خاوه‌نى كێڵگه‌كه‌و سه‌گه‌كان گورگى هاورِێم ؟
كه‌روێشك / قه‌یناكه ، ئه‌كرىَ رِه‌عیه‌ته‌كه بانگ بكه‌ین بۆ ئێره بێئه‌وه‌ى كه‌س له ئێمه بچێته‌وه بۆ كێڵگه‌كه .
رِێوى و گورگ / چـۆن ؟؟!
كه‌روێشك / كه‌ڵه‌شێر ، داوا له‌كه‌ڵه‌شێر بكه‌ن با هه‌ر ئێستا بقوقێنێت ره‌عیه‌ته‌كه هه‌موویان ئاماده ئه‌بن .
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌بێزاریه‌وه )) ئه‌وه تۆ باسى چى ئه‌كه‌یت هاورِىَ زیره‌كه‌كه‌م ، چۆن ئێستا ئه‌قوقێنم ؟ ئه‌مه ناكرێت، نابێت هاورِێم ...
گورگ / ده‌ى كه‌ڵه‌شێر بقوقێنه .
كه‌ڵه‌شێر / ناتوانم ، ئه‌بىَ چاوه‌رِوانى به‌یانى بكه‌ین .
به‌رخ / ((نوقورچێك له كه‌ڵه‌شێر ده‌گرێت)) ده‌بقوقێنه چه‌نه‌باز
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) ئاى ،،ئینجا نۆره‌ى تۆیه؟ ئه‌وه چیتان به‌سه‌ر هاتووه ؟؟
به‌رخ / بقوقێنه هاورِێم (( به‌چرپه‌وه )) ترس ده‌وره‌ى داوین
كه‌ڵه‌شێر / ترس ؟!
به‌رخ / ووسبه ده‌به‌نگ .
كه‌ڵه‌شێر / ترسى چى ؟ ترس له‌چى ؟!
گوێدرێژ / ده بقوقێنه زۆر بڵىَ .
گورگ / بقوقێنه،ئه‌گینا هه‌رئێستا ئه‌تكه‌مه نێچیر .
كه‌ڵه‌شێر / باشه باش ، ئه‌قوقێنم ، ئه‌قوقێنم ، به‌لاَم هێشتا به‌یانى دانه‌هاتووه ، تۆ ئه‌زانى ئه‌مه ماناى چى گه‌وره‌م ؟!
رێوى / ماناى چى ؟
كه‌ڵه‌شێر / ماناى ئه‌وه‌یه .....
كه‌روێشك / (( قسه‌كان به كه‌ڵه‌شێرئه‌برِێت )) به‌لاَم به‌یانى داهاتووه گه‌مژه ، ئه‌ى ئه‌وه‌نییه پاشاى گه‌وره‌مان له‌خه‌وهه‌ستاوه ؟!
كه‌ڵه‌شێر / به‌ڵىَ وایه ، به‌لاَم ....
كه‌روێشك / (( دیسان پێى ئه‌برِێت )) مادام خاوه‌ن شكۆمان به‌ئاگاهاتووه كه‌واته ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه كه به‌یانى بۆته‌وه .
گوێدرێژ / ئه‌مه رِاسته كه‌ڵه‌شێر ..
گورگ / ده‌كه‌واته بقوقێنه تا رِاوم نه‌كردوویت (( ئه‌لورێنێت ))
كه‌ڵه‌شێر / باشه باش ، به‌لاَم هه‌مووتان په‌شیمان ده‌بنه‌وه ، په‌شیمان ده‌بنه‌وه .
رِێوى / (( بۆخۆى )) په‌شیمان ئه‌بینه‌وه ؟! ئه‌مه ماناى چییه ؟
(( كه‌ڵه‌شێر به‌ده‌نگێكى نزم و دڵه‌رِاوكێوه ده‌قوقێنێت ، كه‌روێشك و به‌رخ هانى كه‌ڵه‌شێر ده‌ده‌ن كه ده‌نگى زیاتر به‌رز بكاته‌وه ، داواى لێده‌كه‌ن بچێته سه‌رگردۆڵكه‌یه‌كى به‌رز ))
رِێوى / ئه‌مه‌ش نهێنیه‌كى تیایه ،، ئاخۆ چیبێت ؟!
كه‌روێشك / كه‌س ئه‌بینیت ؟؟
به‌رخ / كه‌س به‌ده‌نگته‌وه هات هاورِێم ؟
كه‌ڵه‌شێر / نه‌خێر
كه‌روێشك / ده‌كه‌واته ده‌نگت به‌رزتر بكه‌ره‌وه .
(( كه‌ڵه‌شێر ده‌قوقێنێت ))
كه‌روێشك / به‌رزتر، به‌رزتر هاورِێم ..،، كه‌س نه‌هات ؟!
رِێوى / (( بۆكه‌روێشك )) كێ یه‌ت ؟!
كه‌روێشك/ سه‌گه‌كان و ... ((كه‌روێشك له‌ترسا بێده‌نگ ده‌بێت))
رێوى / كــىَ ؟!
كه‌روێشك / (( به‌ترسه‌وه )) مه‌به‌ستم له رِه‌عیه‌ته‌كه‌یه ، مریشكه‌كان و مراویه‌كان و كۆتره‌كان .
رِێوى / (( بۆخۆى )) ئه‌مه نهێنیه‌كى تیایه .
به‌رخ / كه‌س ئه‌بینیت ؟!
كه‌ڵه‌شێر / نه‌خێر
گورگ / ده‌نگت به‌رزتر بكه‌ره‌وه .
رِێوى / (( بۆ به‌رخ )) ده‌نگى كه‌ڵه‌شێر نایابه.
به‌رخ / به‌ڵىَ
رِێوى / چوستى و چالاكى به‌له‌شا بلاَو ئه‌كاته‌وه .
به‌رخ / به‌ڵىَ به‌تایبه‌ت له به‌ره‌به‌یانا .
رِێوى / ئه‌ى به‌شه‌و؟ قوقه‌ى كه‌ڵه‌شێرله شه‌وا ماناى چى هاورِىَ ؟!
به‌رخ / (( به‌په‌رۆشه‌وه )) ماناى ئه‌وه‌یه داواى فریاكه‌وتن ده‌كه‌ین، چه‌كه‌كانمان هه‌ڵده‌گرین و .... (( بێده‌نگ ده‌بێت)) به‌لاَم بۆچى پرسیار ده‌كه‌یت؟؟
رِێوى / ((به‌تورِه‌یه‌وه)) داواى فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن ؟!
ئا،كه‌واته وایه ؟! ((بۆ كه‌ڵه‌شێر)) به‌س بقوقێنه كه‌ڵه‌شێر بێده‌نگ به.
كه‌له‌شێر / (( به‌گاڵته‌جارِیه‌وه )) بێده‌نگ بم؟!جا تازه سوودى چییه بێده‌نگ بم ؟!
گورگ / وازیلێبێنه هاورِێم .
رِێوى / ئه‌مه فێڵه‌و له ئێمه‌ى ئه‌كه‌ن گورگى هاورِێم .
گورگ / ئه‌زانم ئه‌مه فێڵى خۆمانه .
رِێوى / به‌ڵكو فێڵى ئه‌وانه ، قوقاندنى كه‌ڵه‌شێر فێڵه .
گورگ / چۆن ؟
رێوى / كه‌ڵه‌شێر داواى فریاكه‌وتن ئه‌كات ، بانگى خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌و سه‌گه‌كان و هه‌موو دووژمنه‌كانمان ئه‌كات .
گورگ / ووتت چى ؟! به‌نه‌فره‌ت بن ،(( بۆ كه‌ڵه‌شێر )) وه‌ره‌خواره‌وه ده‌به‌نگ ، به‌س بقوقێنه ئه‌گینا ئێستا رِاوت ئه‌كه‌م .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌وه چییه ؟! تۆجارێك پێم ئه‌ڵێیت ئه‌گه‌ر نه‌قوقێنى رِاوت ئه‌كه‌م،ئێستاش پێم ئه‌ڵێیت ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بیت راوت ئه‌كه‌م، ئه‌مه چى پێئه‌ڵێن؟ ئه‌مه‌وىَ تێبگه‌م !
كه‌روێشك / بقوقێنه كه‌ڵه‌شێر .
گورگ / به‌سه قوقاندن كه‌ڵه‌شێرى ده‌به‌نگ .
گوێدرێژ / لێى گه‌رِىَ با بقوقێنىَ خزمه‌تكار .
گورگ / بێده‌نگ به گوێدرێژ .
گوێدرێژ / من گوێدرێژم ؟!
رێوى / نه‌خێر گه‌وره‌م ، تۆ گوێدرێژ نیت ، تۆپاشاى ، بۆیه پێویسته هه‌رئێستا فه‌رمان بده‌یت به‌كه‌ڵه‌شێر بێده‌نگ بێت .
گوێدرێژ / بۆچى ؟!
رِێوى / چونكه قوقاندنى كه‌ڵه‌شێر ترس له‌سه‌ر تۆ دروست ده‌كات.
گوێدرێژ / قوقاندن به‌سه كه‌ڵه‌شێر .
كه‌روێشك / باوه‌ر به رِێوى مه‌كه گوێدرێژى هاورِێم .
گوێدرێژ / من گوێدرێژم ؟!
كه‌روێشك / به‌ڵىَ هاورِێم ،، تۆ گوێدرێژى هاورِێمانیت .
گوێدرێژ / به‌نه‌فره‌ت بیت .
رِێوى / ئه‌مانه له‌خشته‌ت ئه‌به‌ن گه‌وره‌م .
كه‌ڵه‌شێر / بقوقێنم یان نا ؟؟
رِێوى / بێده‌نگ به.
كه‌روێشك / بقوقێنه .
گوێدرێژ / بێده‌نگ به.
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌وه چیتانه ؟! هه‌مووتان له‌سه‌ر یه‌ك شت رِ ِێكبكه‌ون، بێده‌نگبم یان بقوقێنم ؟ ، یه‌ك وه‌لاَمم ئه‌وێت .
كه‌وێشك / بقوقێنه هاورِێم .
گورگ / بێده‌نگ به ده‌به‌نگ .
به‌رخ / بقوقێنه هاورِێم .
كه‌ڵه‌شێر / ده‌كه‌واته ناقوقێنم .
به‌رخ و كه‌روێشك / بۆچى ؟! تۆنازانى ئێمه له مه‌ترسیداین ؟؟
كه‌ڵه‌شێر / چونكه ئه‌وا هاتن .
گورگ / كىَ ؟؟
گوێدرێژ / كێ هات ؟؟
رِێوى / بێگومان دووژمنه‌كانتن ، ئه‌وانه‌ى كه چاویان برِیوه‌ته ته‌ختى پاشایه‌تى به‌رِێزتان
گوێدرێژ / ته‌ختى پاشایه‌تى من ؟!
(گوێدرێژ له جێگه‌كه‌ى خۆى باز هه‌ڵئه‌دات و جوته ده‌هاوێژێت و ده‌زه‌رِێت)
گوێدرێژ / كوان دوژمنه‌كانم ؟؟
رِێوى / (ئاماژه بۆ به‌رخ و كه‌روێشك و كه‌ڵه‌شێر ده‌كات )
ئه‌وه‌تان له به‌ر ده‌متان .
گوێدرێژ / كه‌واته ئێوه دووژمنه‌كانمن ،
(( هه‌ڵمه‌ت ده‌بات بۆ كه‌روێشك و به‌رخ))
گوێدرێژ / خزمه‌ت كاره‌كانم؟،،ئاده‌ى خێرا دووژمنه‌كانمم بۆ ده‌ستگیر بكه‌ن .
(( گورگ و رِێوى هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن ، بۆ كه‌روێشك و به‌رخ، كه‌ڵه‌شێر زیاترده‌قوقێنىَ،ده‌نگه‌ده‌نگ وته‌قه‌كردن ده‌بیسترێت، ده‌نگى سه‌گوه‌رِى سه‌گه‌كان دێت ، گورگ و رِێوى هه‌ڵدێن ، كه‌ڵه‌شێر دێته خواره‌وه له‌سه‌ربه‌رزیه‌كه، پاش كه‌مێك له بێده‌نگى وخامۆشى،، هه‌موویان به توورِه‌یى و بێزاریه‌وه له‌به‌رده‌مى گوێدرێژ رِاده‌وه‌ستن))
گوێدرێژ / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان ، به‌یانیتان باش ، شه‌وتان باش به‌هیواى خه‌وێكى خۆش. ((هه‌موویان پێى پێده‌كه‌نن ،،گوێدرێژ هه‌ڵده‌گرن ))
گوێدرێژ / به‌ره‌و كۆشك به‌رِێزان .
به‌رخ / نا ، به‌ڵكو به‌ره‌و ته‌ویله‌كه‌ت گوێدرێژ .
گوێدرێژ / ته‌ویله ؟!
كه‌روێشك / به‌ڵىَ .
(( گوێدرێژ له كۆڵیان دێته خواره‌وه ))
گوێدرێژ / ده‌به‌نگینه ، بیرتان چۆوه كه‌من كێم ؟؟ من ......
به‌رخ / (( به‌گاڵته جارِیه‌وه ) ) ووسبه .
گوێدرێژ / چى رِوى داوه وه‌زیر ؟
به‌رخ / مه‌جوڵىَ .
گوێدرێژ / بۆ ؟؟
به‌رخ / پاشاى دارستان .. ئه‌وه‌تا له پشته‌وه‌یه .
گوێدرێژ / له پشتمه‌وه‌یه ؟؟
به‌رخ / ئائا،به‌هێواشى برِۆ،هه‌نگاوهه‌نگاو،ئاگادارى خۆتبه،
((گوێدرێژ به ترسه‌وه و به هێواشى ده‌رِوات ))
به‌رخ / ئه‌وه‌تا له پشته‌وه‌یه،ئاگادارى خۆت به، ووریا به،،، رِاكه، خێرا رِاكه به‌ره‌و كێڵگه‌كه،خێراكه .
((گوێدرێژ رِاده‌كات ، هه‌موویان پێده‌كه‌نن ))
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌وه‌تا به‌دواته‌وه‌یه هاورِێم ، خه‌ریكه بتگرىَ ، ووریا به به‌لاى رِاستا برِۆ ، پێچكه‌ره‌وه بۆ لاى چه‌پ ، راكه ، خێرا ، خێرا .
((هه‌موویان ده‌ده‌نه قاقاى پێكه‌نین))
ته واو بوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 01:59 PM
|