
03-29-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاد....
یاد ئه‌بێ گوێ بنێی به دڵی دارستانه‌وه تا قرچه‌قرچی ههڵچرقان ببیستی؛ کاتێ بولبول سه‌ر ئه‌نێته‌وه. ئیتر کێ بێ، به گۆرانی سام و جوانی و رازه‌کانی دارستان جاڕدا؟ کام تریبوون "دارستان" بجریوێنێ؟ ئه‌گه‌ر بولبول نه‌بێ، به‌هار غه‌ریب غه‌ریب دێت و تۆراوو دڵشکاو ئه‌ڕوا. که بولبول نه‌مێنێ، شه‌ماڵ ده‌ماخی نامێنێ و نازانێ بۆ چی هه‌ڵئه‌کا و چرای کام گوڵاڵه سووره هه‌ڵکا؛ به‌فر گوڕنی ئه‌بێ و ناچێته‌وه؛ گوڵیش نازانێ بۆ کێ بشنێته‌وه و خۆ بادا. که بولبول نه‌مێنێ، جۆبار ئه‌بێته گێژه‌نێکی گێژ و نازانێ له به‌ر پێی کام "شه‌نگه‌بی"دا سه‌ر دانێ و شیعر مه‌یلی سه‌فه‌ری به‌ره و گۆرانی نامێنێ؛ که جامی گۆرانیش شه‌رابی شیعری تێ نه‌رژێ که‌س لێی نانه‌وێ. که گۆرانیش نه‌وترێ، کچان نازانن بۆچی ئه‌بێ بشنێنه‌وه و کوڕان له گێژه‌نی وهڕهزیدا باوێشکی پیربوون ئه‌ده‌ن و رێگای ژوانیش کوێر ئه‌بێته‌وه. که گۆرانیبێژ نهچریکێنێ، گه‌ردوون کپ و کڕ ئه‌بێت و دیوه‌خانی فه‌له‌ک مه‌یلی میوانگری و به‌رپاکردنی شه‌ونشینی زستانانی نامێنێ. که گۆرانیبێژ خامۆش ئه‌بێ شار شین ئه‌پۆشێ و لفکه‌ی سۆرانی له خوم ئه‌نێ و هیچ خۆره‌تاوێ ورشهیێ ناخاته بیبیله‌ی چاویه‌وه. کاتێ کاک سدیقی زوهریش كۆچ ئه‌کا به‌ره‌و هه‌واری بیره‌وه‌رییه‌کان، حه‌سره‌تێ دڵی شار دائه‌گرێ و قوڵپهیگریانێ له هه‌ناویدا سه‌ر هه‌ڵئه‌دا.
ئاماده‌بوونی ئه‌لبۆمێک له گۆرانی یه‌کانی خوالێخۆشبوو مامۆستا سدیق زوهری
له پاش مه‌رگم چ فایده بێیه سه‌ر قه‌برم، له بۆ شیوه‌ن هه‌تا ماوه نه‌فه‌س، فه‌رموو بپرسه: چۆنه بیمارم ؟
کۆی کاره‌کانی مامۆستا سدیقی زوهری گۆرانیبێژی سه‌قزی که له رێکه‌وتی 86/7/17 دا کۆچی دوایی کرد .پاش ئاماده‌بوون گه‌یشته ده‌ستی ئاشقان وشه‌یدایانی ده‌نگی ئه‌و مامۆستا مه‌زنه.
ئه‌م به‌رهه‌مانه که 26 تراکه له CDیه‌کدا كۆ کراوه ته‌وه که پێشتر ناوه ناوه به شێوه‌ی جۆر به جۆر و له شوێنی جیاوازدا تۆمار کراون. وه‌ک له ناسنامه‌ی سیدییه‌که‌دا هاتووه چاوه‌ڕوانی که‌یفییه‌تێکی باشی لێ ناکرێ.
به داخه‌وه به سه‌رینی خۆی ئه‌وانه‌ی ئه‌یانتوانی، کارێکی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌کرد. کاتێ که کۆچی دواییشی کرد نه ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای سه‌قز نه هیچ رێکخراوه و دامه‌زراوه‌یێکی پێوه‌ندیدار هیچ چه‌شنه ئاهه‌نگ و بیره‌وه‌ری و رێزلێنانێکیان بۆ نه‌گرت. ئه‌م کاره‌ش وه‌ک نه‌ریتێکی ناشیرین ده‌مێنێته‌وه و هیچ یه‌ک له‌و ئازیزانه‌ی کۆتای‌یان کردووه نابێ چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی باشتر له کاکه سدیق بکه‌ن بۆ خۆیان. جاران گله‌یی له‌وه ئه‌کرا هونه‌رمه‌ند هه‌تا ماوه رێزی لێ ناگیرێ. به‌ڵام ئه‌مجار کاتێ مردیش یه‌کجێ فه‌رامۆش ئه‌کرێ. خۆزگه‌مان به خۆمان نه‌کا.
هه‌ژان بابامیری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|