وه‌ڵام دراوه له‌لایه‌ن : " ویلیا‌م تۆماس "
' فه‌لسه‌فه موتاڵای سروشتی هێمانه‌ی هه‌ستی، مرۆڤ و په‌یوه‌ندی هه‌ستی و مرۆڤ ده‌کات. له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ناسینگهریدا
زانستگه‌لی تایبه‌تی داره‌کانن به‌ڵام فه‌لسه‌فه خاکێکه دارستانه‌که مومکین ده‌کات.'
ئه‌نی ڕه‌ند، 'فه‌لسه‌فه؛ کێ پێویستی به‌مه‌یه ؟ " ڕوپ 2 "
فه‌لسه‌فه سیستمێکی بهرئاواڵهیه له ئیده‌کان ده‌رباره‌ی سروشتی به‌شه‌ر و سروشتی هه‌بوونێ که ئێمه‌ی
تێدا ئه‌ژین. ئه‌مه ڕێنوێنێکه بۆ ژیان؛
چونکه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئاماژیان ده‌کات ئه‌ساسین و فه‌راگیر وه پیشانده‌ری
ئه‌و ڕێگاگه‌له که له ژیانماندا ده‌یان گرینه به‌ر و چۆنیه‌تی ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک.
ئه‌و بابه‌تانه که فه‌لسه‌فه ئاماژیان ده‌کات ئه‌که‌ونه ناو گه‌لێک بواری جۆراوجۆره‌وه. به‌ڵام له‌نێوانیاندا ئه‌مانه له دڵه‌دوا هێمانهکانن:
مێتافیزیک ( تێئۆری ڕاستینیهتی هه‌بوون )
ئێپیستێمۆلۆژی ( تێئۆری زانینگه‌ری )
ئێتیک ( تێئۆری بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاق )
پۆلیتیک ( تێئۆری مافگه‌لی یاسایی و حوکمات )
ئێستێتیک ( تێئۆری سروشتی هونه‌ر )
فرهبڵاوترین سیستمه‌کانی ئیده که ڕێنوێنیهتی فه‌لسه‌فی ئێرائه ده‌که‌ن دینگهلێ وه‌کوو :
بوداییسم، مه‌سیحیه‌تی،یههوودایهتی و ئیسلامن.
به‌ڵێ ئه‌مانه جیاواز له فهلسهفهکانن به‌ڵام نه‌ک له بابه‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئاماژیاندهکهن
که له ڕوانگه‌ی ئه‌و مێتۆدانه وا بۆ ئاماژ کردنیان به‌کاری ده‌هێنن ! ئه‌ساسی ئه‌م دینانه له‌و ئۆستووره- داستانانهدایه
که له پێش- کاتی وه‌ده‌رخستنی ڕوونانه‌ی مێتۆده‌کانی ڕاسیۆناڵی تۆژینه‌وه‌وه دێن.
ئه‌مڕۆژه گه‌لێک له‌مانه په‌نا بۆ ئیمانی دهدروونی و ڕێڤێلاسیون ده‌به‌ن – شێوه‌کانی باوه‌ڕ که‌خۆیان سه‌ربه‌خۆ له لۆژیک و مێتۆدگه‌لی زانستی، به ڕه‌وا ده‌زانن؛
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ هه‌ره گه‌وره پرسیاره‌کان.
ئه‌مما زۆربه‌ی دینه‌کان له ئه‌ساسی خۆیاندا پێش- ڕاسیۆناڵن زیاتر له‌وه‌یکه دوژ- ڕاسیۆناڵ بن.
گوزارشی چیرۆکبێژێکن له مه‌سه‌له‌کانی فه‌لسه‌فه به‌جێگه‌ی زانستوهرێک.
له زمانی یوونانیدا ' فه‌لسه‌فه' یانی " ئێشق بۆ زانایه‌تی ".
فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر لێوێژینی ڕاسیۆناڵ و چونه لای فاکته‌کان بنیات نراوه ، ته‌نانه‌ت تاریخی زانسهکانی مۆدێرن به
تۆژینهوهگهلی فه‌لسه‌فیه‌وه ده‌س پێده‌کات وه مێتۆدگه‌لی زانستی ئیسبات و ئه‌زمونگه‌ری وکوو مه‌رحه‌له‌یه‌ک له‌و
ڕێدۆزه گشتیه ده‌مێننه‌وه که فیلسووفێک ده‌یهێنێته پرسیار؛ پرسیارێکی لۆژیکاوی و پڕ وشیار !
له‌کاتێکا ئه‌مڕۆ زانسته‌کان، تۆژینهوهگهلی تایبه‌تی له مه‌یدانگه‌لی سنووریدهدا ده‌که‌ن به ناوه‌ندی کاره‌کانیان ئه‌مما؛
ئه‌و پرسیارانه وا فیلسووفێک ئادره‌سیان ده‌کات گشتیترین و ئه‌ساسیترین ده‌مێننه‌وه.
یانی ئه‌و مه‌سه‌لانه که له ژێر زانسته‌کاندا ڕاکشاوو له بناغه‌ی جههانبینیهکدا ڕاوه‌ستاون! جا هه‌ر ئه‌مه‌یه که فه‌لسه‌فه هه‌ندێک له
ئهمییقترین و بهرگوشادترین پرسیاره‌کان به‌رزده‌کاته‌وه.
ئاماژکردنی بابه‌ته‌کان له‌هه‌ر لقێکی فه‌لسه‌فه پێویستی به یه‌کپارچه‌کردنی هه‌موو شته‌کان هه‌یه که که‌سێک ده‌زانێت، ده‌رباره‌ی :
ڕاستینیهتی هه‌بون( مێتافیزیک) یان مرۆڤایه‌تی( زانینگه‌ری، بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاق، مافگه‌لی یاسایی‌و حوکمات وه سروشتی هونه‌ر ) بۆیه پێشنههادنی ڕوانگه‌یه‌کی پڕدهلیل و پڕئاوهز له فه‌لسه‌فه‌دا کێشهکارێکی دوژواره.
فییلسوفه ڕاستبێژهکان زۆربه‌ی کات ده‌رباره‌ی بن- مه‌سه‌له‌کان ناموافق بوونه؛ به‌ڵام ناڕاستبێژهکان توانیویانه
هه‌ندێک بیروڕای خۆیشیان تێبخزێندنه ناویان و تێکڵاوێک دروس که‌ن. به‌م ده‌لیلانه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی جه‌هانگیر
وه‌کوو فیزیکێکی جه‌هانگیر نیه له به‌ر دهسماندا. به‌پێچه‌وانه‌وه؛ گه‌لێک فه‌لسه‌فه‌مان له‌به‌رده‌سدایه.
له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاریخ، فیلسووفه‌کان ته‌واوی ئه‌و سیستمانه که ئهندیشهکانیان له هه‌ر لقێک له فه‌لسه‌فه‌دا کۆکردوهتهوهیان به‌ده‌س داوه.
" ئه‌ره‌ستوو " باوکی لۆژیک، خه‌تی دا به‌ئاوا سیستمێک له ڕۆژگاری که‌ونارا دا.
به‌م تهعلیمه که ئێمه ده‌توانین ڕاستینیهتی هه‌بون بناسین و به شادی بگه‌ین.
له ڕۆژگارانی مۆدێرنتر، فیلسووفانێ وه‌کوو " جان لاک " و " ئێمانوێل کانت" گوزارشگهلی سیستمانه‌یان له ئهندیشهکانیان نوسیوه. مۆدێرنترین فییلسوفهکان ئه‌مما، ئه‌م یان ئه‌و ناوچه له فه‌لسه‌فه‌یان دیاردوهو لێی ده‌کۆڵنه‌وه و ئه‌گه‌رچی چه‌ن مه‌کته‌بی
فه‌لسه‌فه که نیشانکردی بیروڕا گشتیه‌کانی ئه‌ندامه‌کانیان له‌سه‌ر جۆراوجۆریهک له مه‌سه‌له‌کانه، سه‌ریان هه‌ڵداوه
به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندامانه شانازیه کوتکوت کراوه‌کانیان بۆ زه‌نجیرێک له سیماگه‌لی تاریخی ده‌وێت. ئه‌م مه‌کته‌بانه
بریتی بونه له:
" پڕاگماتیسم "، " پۆزیتیڤیسمی لۆژیکانه " وه " ئێگزیستانسیالیسم ".
به‌ڵام ئه‌مانه که‌مناسراو له ده‌ره‌وه‌ی کلاسه‌کانی زانکۆ له فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنان.
دیسان ئه‌مڕۆژه، مه‌سه‌له‌گه‌لی فه‌لسه‌فی زیاتر له ڕێگه‌ی بزاڤگه‌لی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دێنه ناو ژیانی گشتی. هه‌روه‌ها له چه‌ن ڕێگه‌ی دینی ئیلهامباوهڕانهوه وه‌کوو:
کۆنسێرڤاتیسمی مه‌سیحی و له ڕێگه‌گه‌لی سێکولاره‌وه وه‌کوو:
پیرامونباوهڕیجهناحی چه‌پ و سوسیالیزم.
به ئیده‌کانی ئه‌م بزاڤانه " ئیده‌ئۆلۆژی " ده‌گوترێت. تێرمی ' ئیده‌ئۆلۆژی' ناوێکی دیکه‌یه بۆ ئه‌و سیستمانه له ئیده
که خه‌ریکین ده‌رباره‌یان قسه ده‌که‌ین.
هه‌رچه‌ند که ناوه‌ندی بزاڤگه‌لی ئیده‌ئۆلۆژیک سیاسیه به‌ڵام باوه‌ڕه سیاسیه‌کانیان ته‌لاش ئه‌که‌ن که ڕیشه بکه‌نه
ناو گومانهدابهشکراوهکانی ڕاستینیهتی هه‌بون، سروشتی مرۆڤ و بایه‌خه‌کان.
' کاوان '
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )