
04-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له نێوان بوون و نه‌بوون دا
له نێوان بوون و نه‌بوون دا
محه‌ممه‌د ته‌ره‌غه
1
من ئه‌و كاتانه‌ی بیرم له تۆ ده‌كرده‌وه
ده‌گه‌ڵ بۆنی ترس ئاشنا بووم
ده‌مزانی بۆنی ترس هاوکاته ده‌گه‌ڵ بۆنی كلیل
هاوکاته ده‌گه‌ڵ بۆنی شێعرێكی بێده‌ره‌تان
هاوکاته ده‌گه‌ڵ بۆنی چركه‌ساتی ده‌می ئاویلكه دان.!
تۆ سه‌ر هه‌ڵبڕه،
كه‌سێك بی و له نێو شه‌قه‌ی چزه‌چزی
ئه‌م قسانه‌دا بی كه هێشتا پێیان نه‌گرتووه.
شتێك هه‌یه ئازارت بدا،
شتێك هه‌یه نكووڵیت پێ بكا
شتێك هه‌یه جهسووریت پێ بدا
كه بۆنی كلیل زۆر له بۆنی سه‌راپای وجوودی تۆ ده‌چێ.
هه‌ر له زرمه‌ی ئه‌م شهقڵانهی كاتیان نه‌ده‌ناسی و ده‌هاتن به شوێنی‌دا
تا ده‌گه‌ینه ئه‌م پێیانه‌ی بۆنی شه‌قڵیان نه‌ده‌ناسی و ده‌ڕۆیشتن
به شوێنی‌دا.
تۆ له مه‌ودای ئه‌م ڕۆینهدا چی ده‌بینی؟
جگه له ڕووشانی هه‌رمێله‌ی چاوه‌كانت
كه بۆنی كلیل ڕووشاندوونی.
تۆ له مه‌ودای ڕۆیشتندا چی ده‌بینی
جگه له چزه‌چزی ئه‌م قسانه‌ی
چاویان بڕیوه‌ته ده‌می تۆ و ڕاوێژ هه‌ڵده‌گرن؟
تۆ له نێوان پرۆسه‌ی خۆم و خۆتدا
كامه ترسی نه‌شكاو ده‌بینی خۆی له نێو
ڕه‌هه‌ندی چاوه‌كانتدا مه‌ڵاس نه‌دابێ و به قه‌د
شه‌قڵی ئاوێنه‌یه‌ك باڵای نه‌كردبێ؟
تۆ سه‌رنج بده من له هه‌مبه‌ر چاو نهزێرێكدا
چۆن ده‌توانم بۆنی كلیل هه‌ڵنه‌مژم؟
بۆنی كلیل له بۆنی ئه‌م كاتانه ده‌چێ كه تۆ
هه‌ڵده‌ستی و ورده تاپۆ به‌رچاوت ده‌گرن.
بۆنی كلیل له بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌م ورده تاپۆیانه
ده‌چێ كه له‌به‌ر چاوت زریوه زریویانه.
هێشتا بۆنی ئه‌م كاتانه‌م بیر نه‌چۆته‌وه
ماڵمان له‌سه‌ر هێڵی "كونه با" بوو.
هه‌ناسه نا، گه‌ر چاویشمان هه‌ڵێنابا،
به‌یانی له‌وبه‌ری هێڵه‌وه بۆنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌مژی.
ئه‌مه‌یان دایكم له هه‌قایه‌تێكی كۆندا بۆی جێهێشتبووم؟
تۆ سه‌رنج بده بۆنی كلیل له‌سه‌ر هێڵی "با" بێ
و هه‌موومان هه‌ڵیمژین.
تۆ بڵێی ئه‌وكات باران چۆن خۆی
له هه‌ورێكی قسری گهڕۆڵدا بڕه‌وێنێ؟
2
تۆ سه‌رنج بده
ئێمه هه‌موومان روئیا ده‌بینین
ته‌نانه‌ت له کاتی روئیا دیتنیش دا
له رۆژانی سه‌ره‌خۆشی ده‌ترسین
ترس قاتڵێکی موقه‌ده‌سه
له به‌ره روئیا دیتنه‌کان دا به‌ره‌وپیرمان دێت
زۆر به سانایی زمانی گومان ده‌گۆڕێ
هێندێک دانیشتن و جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسان و
پاشان به وه‌همێکی بگۆڕ
باسی پیاسه‌که‌ی ئه‌م رۆژه ده‌گێڕێته‌وه
باسی پیاسه ده‌گه‌ڵ یه‌که‌م دیکتاتۆڕ دا
ئه‌م رۆژه شه‌قامه‌کان هه‌موو مه‌شکووک بوون
ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی به مه‌ستیش پیاسه‌م ده‌کرد ،
ئه‌وه‌م له چاوی سواڵکه‌ره‌کان دا خوێنده‌وه
یه‌که‌م دیکتاتۆڕ که هات،به‌یانی ترسی به سه‌ر دا خوێندم
ترس هه‌ڵوێسته‌یه‌کی موقه‌ده‌سه
له نێوان ترس و ترسی ترس دا، ترسێکی تریش هه‌یه ،
به‌ره‌و قهداسهتت به‌رێ
تۆ سه‌رنج بده...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|