
04-05-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ستێره‌ی من
خۆت له من لا‌مه‌ده ئه‌و ئاشقه ڕووته‌م كه سه‌رێک
پێكــه‌وه بووين و له به‌ینا نه‌بوو ديوار و ده‌رێک
خه‌ڵوه‌تێک و دڵی مه، لای يه‌ک و دوو چاوی ته‌ڕ
خانه‌خويی ژوانێ،كه‌هه‌رده‌م له منا بووی ئه‌سه‌رێک
بوويته ئه‌ستێره و من مانگی له ده‌ورت گه‌ردان
بووه ئه‌ستێره بتۆرێت و ره‌ها كا قه‌مه‌رێک؟
ئه‌و گوڵه‌ی وا له گوڵستانی به‌هارم‌دا بووم
ئێسته لێم زيزه و پێم ناڵێ هه‌واڵ و خه‌به‌رێک
ڕه‌نگی ڕوخسارت ئه‌بینم که له زه‌ردی داوه
ياڕه‌بی قه‌ت به دڵت‌دا نه‌ێێ ترس و خه‌ته‌رێک
كز و خه‌مبارت ئه‌بینم وه‌ی به‌ڵات له‌گیانم
خه‌م نه‌كا جارێ به گوڵزاری ده‌روون‌تا گوزه‌رێک
قه‌ت نه‌زانی كه‌چيه ئافه‌تی نا ئوممێدی
هه‌ر مینا من‌كه له ده‌ستت چه‌شته بووگم سه‌فه‌رێک
وه‌ره با ببمه سپه‌ر ده‌فعی بكه‌م دڵته‌نگيت
تاكوو ماوين و نه‌بووينه گڵی ده‌س گۆزه‌كه‌رێک
ئيتر ئه‌مجاره حه‌قی خۆمه بكه‌م ماچت ئه‌گه‌ر
عاله‌مێک ببنه دژم، منيش به ته‌نيا نه‌فه‌رێک
دڵی بێچاره که به ده‌س خوی نیه ئاشق بوونی،
بگره مه‌يليشی، نيه دوورۆ كه‌وێ لێت قه‌ده‌رێک
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|