
04-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
منداڵەكەی بە دواوە بوو
منداڵەكەی بە دواوە بوو،
بۆ پستەی گرتبوو گڕوو
ژنەی دڵپڕ لەبەر خۆوە:
«ڕۆڵەگیان پارەم لە كوێ بوو؟»
مناڵ غاریدا نێو دووكان،
لاقی چەقاند و قیژاندی
گوێچكەی گرت دووكاندارەكە:
«منداڵی كێی خاوەن مردوو!»
دایكی پیلی گرت و كێشای:
«دیتت ڕۆڵە ئابڕوومان چوو؟»
منداڵە سەرێكی لەقاند،
تێگەییو یان تێنەگەیشتوو
«سیرێ پستە بە سەدتمەنە!
نۆشابە و بەستەنی.... هەیهوو»
ژنە لە دڵ خۆیا
لەدەس ژانی ژین وەزاڵە هاتوو:
«دوێنێ گوێزی تازەی دیوە،
بەڵام چاوی لێ پۆشیوە
هەموو ڕۆژێك چاوپۆشییەك،
دەداتە دەم ڕۆژی پێشوو.»
منداڵەكەی بە دواوە بوو،
ژنە چاوێكی تێ بڕی
بە دوو چاوی پڕ لەقین و
بارانی فرمێسك شۆردوو،
لە پڕ گیرفانی منداڵەی دی پڕ بوو
«ئەیڕۆدزیت كرد؟»
مناڵ وەك پستە پێكەنی،
دەمیشی پڕ لە پستەبوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|