
04-19-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دریژترین رۆژی ساڵ
یۆرگۆ سیفریس
و.له‌فارسییه‌وه:محه‌ممه‌د ته‌ره‌غه
(1)
رۆژ له جێگه‌ى به‌رزینی خۆیراو
له‌ولاشه‌وه مانگى نۆى
بێ‌ئه‌وه‌ى بیره‌وه‌رێكى له سینگی خۆی دا حه‌شار دابێ
مه‌ودایان ده‌ربه‌نده شه‌وێكی پرئه‌ستێره
پرله‌شه‌پۆلى تۆفانی ژیان
له‌سه‌رخه‌رمانه‌وه ئه‌سپانى شه‌ڵا ڵى ئاره‌ق
به‌سه‌ر له‌شه رماوه‌كان چوار نالأ ده‌ئاژوێن
هه‌مووشتێ ك هه‌ر له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد
ئه‌و ژنه‌ش كه‌له به‌ر چاوت ئاوا روو له گه‌شه بوو
له پر ده‌ژاكێ و
ئه‌ژنۆی ده‌نوشتێنه‌وه
به‌رداشه‌كان هه‌موو شتێك ده‌هارن
به‌مجۆره هه‌مووشتێك ده‌بێته هه‌سێره
له شه‌وی درێژترین رۆژی سالأدا
(2)
هه‌مووله زینده خه‌ودان
كه‌چى كه‌س وه‌سه‌ر خۆى ناهێنێ
ئه‌وان واده‌زانن كه ته‌نیان
ئه‌م گوڵه سوره مه‌زنه
هه‌میشه له وێ بوو
به‌رده‌وام له لاى تۆ،له‌شیرن خه‌ویدا .
له‌لاى تۆ و نه‌ناسیاو
ئێسته كه لێوه‌كانت به به‌رى ناوه‌وه‌ى په‌ره‌كانی فێره
قورسایی به‌شكۆى ئه‌م كیژه‌ی كه به‌ده‌م سه‌ماوه
كه‌وته ناو رووباری زه‌مانه‌وه و
تۆیش گوێت له شڵپ و هۆری خۆفناكانه‌ی بوو,
هه‌ر وا بێ هوده هه‌ناسه‌كانت به فیرۆ مه‌ده.
(3)
له وه‌ها خه‌ونێك دا
ئه‌م زینده‌خه‌وانه‌ى سانا ره‌نگ ده‌دۆرێنن
هه‌ر تراویلكه خه‌ونیان لێ ده‌مێ نێ
وه‌ك ئه‌و ماسییه‌ى ساتێك له ژێر شه‌پۆلانه‌وه ده‌دره‌وشێ و
له ناو قوراو دا بزر ده‌بێ
یا وه‌ك خۆرپایه‌ك كه به‌رده‌وام ره‌نگ ده‌كۆرێ .
شارێك كه بۆته مه‌كۆی خراپه‌كاران
ده‌ڵاڵان و ژن جوان كه‌ران
ئه‌شقی پرتووكاو ده‌فرۆشن
ئه‌و كیژه‌ى كه له زه‌ریاوه سه‌رى هه‌ڵدا
پیستی گایه‌ك ده‌كاته به‌ر
تابه‌ڵكوو لاوى به شان و باهۆ به به‌ری هه‌ڵكێشێ
شاعیر
له‌ناو ئه‌و پیسایه‌ی مناڵانی كۆڵان گه‌ر تێی هه‌لأده‌كه‌ن
په‌یكه‌ره گه‌لێك ده‌بینێ خوێنیان لێ ده‌چۆرێ .
ده‌بێ له‌م خه‌وه راپه‌رى,
له‌م پێسته شه‌لاق خواردوه بێیه ده‌ر
(4)
ته‌پ وتۆز
به‌ده‌م بای سه‌ر شێ ته‌وه
هه‌ر چوار لا ده‌ته‌نێ
دوكه‌ڵێ كی تووله‌كه‌و مه‌رگاویانه
ده‌ست و پێ ی ئینسان له تین وهێ ز ده‌خا
جه‌سته‌كان ده‌كه‌ونه ده‌می بێ وازیه‌وه
ئه‌وان تینون به‌لآم له‌هیچ لاوه ئاو نادۆزنه‌وه,
وه‌ك باڵنده‌ی سه‌ر لقی دار لێ رو له‌وێ هه‌ڵكورماون
بێ هوده په‌رو بالأده‌كوتن
تازه ئیتر بالأكرنه‌وه‌یان محاڵه.
ئه‌م ولآته
وه‌كوو گۆزه‌ڵه گڵ
ورده‌ورده ویشك ده‌بێته‌وه.
(5)
جیهان به مه‌لافه گه‌لێكی خه‌واڵوو داپۆشراوه
جگه له‌مه چی پێیه وه‌ده‌ری خا
له شه‌وانی گه‌رم دا
ئه‌و كاتانه‌ی شه‌قه چرچۆكه‌كه‌ی (هكاته)
له‌سه‌ر بان را
سینگ و به‌رۆ ئاوالآ له هه‌مبه‌ر مانگی نوێی ده‌ستكرد شیوه‌ن ده‌گێرێ
دوو كوڵفه‌تی زۆر مناڵ به‌ده‌م باوێشك دانه‌وه
ئه‌كسیری بۆن خۆشی له قازانه مس دا ده‌كوڵێنن
به‌یانی هۆگرانی، هه‌ڵی ده‌مژن
ئه‌شقی ئه‌و هه‌ر له ئێستاوه
وه‌كوو سیمای رازاوه‌ی ده‌ورگێركی تراژیدیا
هه‌ره‌س دێنێ .
(6)
له‌م خواره‌وه،له ژیر پێمانه‌وه
ده‌ریایه‌كی ئاوێنه ئاسا
له ناو خه‌زێنه‌كان دایه-
له‌نیوان زه‌قوومه* سپیه‌كان
له نێو به‌رده سه‌خته‌كان دا
بێنه‌وه بیرت ئه‌م كراسه‌ى
به‌له‌شته‌وه ده‌خزى و به‌ند نه‌ده‌بوو
كراسێ بێ ئه‌وه‌ى گیانی له‌به‌را بێ
ده‌كه‌وته سه‌ر پێیه‌كانی تۆ
خۆزكه ئه‌م خه‌وه‌ش ئاوا
ده‌رژایه ناو خه‌زێنه‌ى مردۆكانمانه‌وه
(7)
له باخچۆڵه دا
چنارێك
به هه‌ناسه‌كانی
شه‌و و رۆژ
له بژاردنی ساعاتی ته‌مه‌نت دایه
ئه‌م ساعاته‌ى شینایی ئاسمانی تێگه‌راوه و
به حوكمی مانگ ده‌گه‌رێ
گه‌ڵاكان به سه‌ر دیواره سپێه‌كان دا
به جێ پێیانی تاریكی دا ده‌روِێ ن
چه‌ند دار كاجیش له‌مپه‌رتا وهه‌روا به پێوه‌ن
ئه‌و لاتر گڵۆپ و چراخانی شار و
ئینسانه‌كانیش هه‌ر ئه‌م جۆره‌ى خوڵقاون.
به‌ڵام مه‌لێكی ره‌ش
بۆ ئاو خواردنه‌وه كه دێ
ده‌خوێنێ
هه‌ر وه‌ك ئه‌و قومریه‌ی جارجار ده‌خوێنێ .
له‌م باخچۆڵه دا
كه ئه‌وه‌نده‌ى چاوه‌یه‌كه
ده‌كرىَ خۆر ببینی
كاتێ له سه‌ر دوو مێخه‌كی سوور هه‌ڵده‌نیشێ
له سه‌ر دانه‌كانی زه‌یتوون و چه‌پكه‌گوڵی یاس.
خۆت هه‌ر ئه‌م جۆره‌ى كه هه‌ى، ببینه
نه ئه‌وه‌ى كه شێعر له قوڵایی چناره‌كان دا بنێژى و
به مڵكی خۆت به‌رهه‌می نه‌هێنی
گه‌ر ویستیشت هه‌راو تر پێی بگه‌ى
هه‌ر ئه‌و شوێنه بده‌وه كه لێی راوه‌ستاوی
(8)
ئاوێنه‌یه‌كی سه‌خته لاپه‌رى كاغه‌زى سپی
ته‌نیا ئه‌و شته‌ى كه تۆیه‌ك به تۆ نیشان ده‌دا .
ده‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێ كاغه‌زى سپی
ده‌گه‌ڵ ده‌نگی تۆ
نه ئه‌و ده‌نگه‌ىكه پێت خۆشه.
موسیقای تۆیه،ژیانی تۆ
هه‌ر ئه‌مجۆره‌ى بێ سه‌مه‌ر راتبوارد
به‌ڵام بێت‌و بتهه‌وێ
هه‌میسان ده‌توانی بیگێریه‌وه
گه‌ر دڵ به‌م لاپه‌ره سپییه بسپێری،
ده‌تگێرته‌وه ئه‌م شوێنه‌ى ده‌سپێكت بوو.
سه‌فه‌رى زۆرت كردن
مانگ و رۆژى بێ ئه‌ژمارت دى
له مردوان و زیندوان ئاگادار بووى
ره‌نجی پیاوانی جه‌وانت له قوڵایی دڵه‌وه هه‌ست پێ كرد
كوێ ره‌وه‌رى ژنان و
تاڵی رۆژگارى كورانی كرچ وكاڵیش هه‌روه‌تر.
ئه‌گه‌ر به‌م بۆشاییه بروا نه‌هێ نی
هه‌موو هه‌ست و ئاواتت به فیرۆ ده‌روا ،
مه‌گه‌ر له‌و شته‌ى دا بیدۆزیه‌وه كه پێت وایه
ونت كردووه،
خه‌ت دانی لاوی-ت ،
پشكۆتنی ناچارانه‌ى ته‌مه‌نت.
ژیانت ئه‌وشته‌یه‌كه دۆراندوته
بۆشایی ئه‌م شته‌یه‌كه دۆراندوته
ئه‌م لاپه‌ره سپییه.
(9)
له‌و شتانه‌ى كه نه‌یاندیبوو ده‌دواى
ئه‌وانیش پێت پێده‌كه‌نین
به‌ڵام تۆ له‌ناو رووباره تاریكه‌كان دا
هه‌ر سه‌وڵت لێده‌دا
له شووێنی دژ به وان را
له شوێنێكی نه‌ناسیاو
شیلگیرانه ده‌رۆیشتیه پێش
كوێركوێرانه
كه‌وتیه شوێن قسه‌گه‌لێكی تێكوڵ داره‌وه
ئه‌و قسانه‌ى وه‌ك لك‌و پۆى دار زه‌یتون چر و پرن.
لێگه‌رىَ باپێبكه‌نن
تۆ ده‌تویست ئه‌و جیهانه‌ي تر
بكه‌یه جێنشینی ته‌نیایی چه‌و‌سێنه‌رانه‌ى ئه‌مرۆ
جێنشینی ئه‌م زه‌مانه رماوه.
لێگه‌رىَ باپێبكه‌نن،به‌دڵی مه‌گره
فێنكایی ده‌ریا و فێنكایی به‌ربه‌یان
بێ ئه‌وه‌ى بمانهه‌وێن هه‌ر هه‌ن
(10)
ئه‌وكاته‌ى زینده‌خه‌وه‌كان
ده‌مه‌و تاوهه‌ڵاتن
هه‌ستی كرده‌وه‌یان گه‌شه‌ى ده‌كرد
لێو گه‌لێكم دیت
گه‌ڵا گه‌ڵا ده‌پشكوان
له‌وه ترسام
ئه‌و داسه لووس و باریكه‌ى به ئاسمان دا راده‌بوورێ
بنیشێته ملیان
(11)
ئه‌وده‌ریایه‌ى كه به مه‌ندى ده‌یناسن
به‌لۆتكه‌و گه‌مییه‌سپییه‌كانیه‌وه
ده‌گه‌ڵ پشوو پشوو شنه‌ى فینكایی
به‌سه‌ر داره ناژه‌كان و
كێوى«ئه‌گینا»وه،ده‌شنێته‌وه ،
به‌سه‌ر له‌شتا ده‌خزا
ئاسوده‌و گه‌رم
وه‌كوو ئه‌ندێشه‌یه‌ك كه هێشتا هه‌ر ده‌ڵه‌مه‌یه
به‌ڵا م له ئاوه ته‌نكه‌كان دا
ئه‌ختاپووسێ نێزه‌لێ دراو
جه‌وهه‌رى ژین ده‌ده‌ڵێنێ
له ناو ئاوه قوڵه‌كانیش دا
ئه‌ى خۆزگه وه‌بیر خۆت ده‌هێنایه‌وه
كه دوورگه جوانه‌كان كه‌ى كۆتایی دێن
به‌بارته‌قاى هه‌موو رووناكی و تاریكی سه‌یرى تۆ ده‌كه‌م
(12)
له‌ده‌ماره هه‌ڵماساوه‌كانی ئاسمان دا
هاوكات ده‌گه‌ڵ گه‌رماى چه‌وسێنه‌ر
خوێنی جماو ده‌ئاژوىَ
چش له مه‌رگ كه به‌خته‌وه‌رى لێره بێ
هه‌تاو
ترپه‌ی نه‌رمی نه‌بز ه
تا دێ هێدى‌تر لێده‌دا.
ده‌ڵێی هه‌ر ئێستا بوو راوه‌ستا
(13)
ساتێ دواتر خۆر ده‌وه‌ستێ
په‌ریان له ده‌سپێكی رۆژ رسكان دا
گیانیان وه‌به‌ر پێستی ویشكی زه‌ریا ناوه
كه‌ڵه‌شێرێك سێ جار خوێندى،ته‌نیا سێ جار،
له‌سه‌ر به‌ردێكی سپی
مارمێكه‌یه‌ك مڵه‌ماى له‌خۆى بریوه‌و
سه‌یرى گیا سوتاوه‌كان ده‌كا،
ئه‌وشوێنه‌ى كه‌مار ماته‌ى لێهه‌ڵگرتووه
بایه‌كی ره‌ش ئاسمانی پیرۆزه‌یی داده‌درێ
سه‌یر كه‌ئاسمان خه‌ریكه لێك بڵاو ده‌بێ
ژانی قورسی له‌دایك بوونه‌وه
(14)
ئیستا هه‌موو شتێك له‌حه‌سره‌تی سوتانی ئه‌و قورقوشمه‌دایه كه‌به‌تینی ده‌ریاى
هاوین
بۆفاڵ گرتنه‌وه ،سووریا‌ن كردۆته‌وه.
هه‌موو رووت و قوتی ده‌ستی ژیانن
رۆیشتن،مانه‌وه،رۆنیشتن ،هه‌ڵكشان،
لێوه‌كان و له‌شی ئۆخژن پێ هاتوو.
هه‌ر ئه‌مجۆره‌ى كه له‌نۆژى نیوه رَۆ دا
داره ناژ-كه‌چۆته ناوجیوه‌ى خۆیه‌وه-
بۆگه‌شانه‌وه حه‌جمینی نییه و
ئیتر تاقه‌تی ژانی نه‌ماوه
بانگه‌شه‌ى مناڵان
تا خۆڵه‌مێشه‌كان كۆكه‌نه‌وه و
بیچه‌قێنه‌وه.
ئه‌وه‌ى كه‌رۆیوه،تازه هیچ
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه ده‌بێ بسوتێندرىَ
دروست له‌جه‌نگه‌ى نۆژى نیوه‌رۆدا كه خۆر
به دڵی گوڵی سه‌د گه‌ڵاوه لكاوه.
سه‌رچاوه:
گۆڤارى كلك ژوماره: 3،شه‌هریوه‌ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|