
04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌پرسه له چیای ، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
جه‌واد حه‌یده‌ری
بێ كه‌سیم فه‌واره ئه‌كات كچێ
تكایه مه‌شكێنه شووشه‌كانی به‌تاڵی غوربه‌تیم
میوانی باده‌ی بێ كه‌سیم به
روو له من مه‌نێ با چیتر
یوسفانه شه‌رمه‌زاری هه‌وه‌سی خۆم نه‌بم!
كاتێ ده‌سته‌كانی له‌رزۆكی شه‌هوه‌تیم
به‌تاڵن له شه‌هامه‌تێكی تر
شه‌رابێكی خه‌ستی خوداییم
بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه بێ مه‌زه
سه‌رخۆشی كچێنی خۆیانن!
شه‌رته له‌مه‌وبه‌دوا كوڕێنیم نه‌به‌خشم
به‌و كچانه‌ی كه له شه‌هوه‌تی ته‌نیایی خۆیاندا
ته‌ریق ده‌بنه‌وه!
شێعرم نه‌ده‌ناسی گه‌ر چاوانی تۆ نه‌با
گورانیم نه‌ده‌چڕی گه‌ر لێوی تۆ نه‌با
چیتر ده‌سته‌مۆی عه‌شق نابم
له‌به‌رده‌م جگه‌ره‌یه‌كدا
خۆم هه‌ڵده‌واسم
گه‌ڵا گه‌ڵا سه‌بووریم لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ و
دڵۆپ دڵۆپ دووری !
مه‌پرسه له چیای
هیچ نوێژێك به‌رماڵی گوناهم پینه ناكا و
هیچ رۆژوویه‌كم به بێ دڵۆپێك له ته‌نیایی ناشكێنم
تاگه‌یشتن به تۆ ده‌بێت چه‌ند په‌نجه‌ره بژمێرم
له چه‌ند دره‌خت سڵاو بكه‌م
له چه‌ند پۆلیس به‌یانی باش و
چه‌ند جار تێچریكێنم
ئه‌رێ له كوێی ئه‌و شه‌قامه وه‌ستاویی
كه یه‌ك به یه‌كی رێبواران دوو دڵن
له هه‌ر هۆرنێك و
سڵاو و
ئێواره باشێك !
مه‌پرسه له چیای ، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
سه‌رتاپای باڵات بۆنی ژووره‌كه‌م ده‌ده‌ن و
به قه‌ت كراسه‌كه‌ی به‌رت ره‌شپۆشم
من له باران و له‌دوایین خه‌ونه‌كانی دایكم ده‌ترسم
من له تۆ و هه‌رچی به "سین " ده‌نووسرێت ده‌ترسم
به ماچێك بمشۆوه له گوناه و
له غوربه‌ت و
له بێ تۆیی تۆ و له بێ خۆمی خۆم!
به قه‌ت دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ك
پڕم له هه‌ڵفرین
پڕم له ته‌نیایی
پڕم له تۆ!
پێم بڵێ كچێ
كام دره‌خت باسی ته‌نیاییم ده‌كا
كام شه‌قام بۆم ده‌گری
كام رۆژنامه سۆراغم ده‌گرێ
كام جگه‌ره بۆم ده‌سوتێ!
با پێت بێژم كچێ
دووری دۆزه‌خێكی فره سه‌وزه‌ڵانییه
من و غوربه‌ت نامه‌حره‌م نین
وه‌ره به‌لامه‌وه ئه‌مشه‌و فره باراناوییم
له گرمه‌ی ماچێكی ناوه‌ختدا بمدوێنه
وه‌ره تۆ مه‌رگی ناوه‌ختی من با ته‌نیاییه‌كانمان
تا ئه‌و سه‌ری كۆڵان بپێوین و
ماچه‌كانیشمان تا ئه‌به‌د بژمێرین
با له ئامێزی باراندا به شێوه‌یه‌كی تر ئاوێزان بین
وه‌ره با ته‌نیاییه‌كانمان له كۆشی یه‌كتر كه‌ین
گوێ بگرینه نه‌غمه‌ی چه‌كێك كاتێ سه‌رخۆشانه ده‌چڕێت
كه‌س نه‌ڵێ عاشق نیم!!!
مه‌پرسه له چیای، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
وه‌ره له به‌ر ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌مدا شه‌رمه‌كانت رووت كه‌وه
با له شیعرێكدا بگرین
له ماچێكیشدا سه‌ماكه‌ین
مه‌پرسه له‌چیای
سڵاوی هه‌رچی شاعیرت لێ بێ به خۆشمه‌وه
وه‌ره شێعرم كه و سه‌مات كه‌م
هه‌ڵمگره بۆ ناو بۆخچه‌ی كچێنی خۆت
هه‌ر به‌و په‌نجانه‌ت بملاوێنه‌وه!
حه‌ز ده‌كه‌م درێژترین شێعر و
كورت ترین سڵاوت پێشكه‌ش كه‌م
غه‌ریبیت ده‌كه‌م ، مه‌پرسه له چیای
خه‌ونه‌كانم بۆنی ماچ و
بۆنی دایك و
بۆنی ئه‌و شتانه‌ده‌ده‌ن كه جێمهێشتوون
ره‌نگه بمرم كچێ به‌ڵام غوربه‌ت هه‌ر زیندووه!
وه‌ره مه‌پرسه له چیایی
پڕبه جانتای ده‌ستت وێڵم
له خۆم و له پاس و له سه‌فه‌ر
پڕم له‌و ماچانه‌ی به هه‌تیویی گه‌وره ده‌بن
له‌و سڵاوانه‌ی به بێ وه‌ڵام جوانه‌مه‌رگ
كچێ بێ جانتا و بێ جگه‌ره سه‌فه‌ریم
بۆ ناخی خۆم نه‌بێ بۆ هه‌موو شوێنێك!
دڵته‌نگم بۆ خاكێكی تر و
بارانێكی تر و دایكێكی تر
كه‌س شك نابه‌م تا بێكه‌سیم شه‌ق كا و
میوانی باخچه‌ی ته‌نیاییم بێ!
وه‌ره ئاشتم كه‌وه كچێ
له گه‌ڵ سێبه‌ری ئه‌و ده‌رختانه‌ی لێم زیزن
له گه‌ڵ ئه‌و شێعرانه‌ی كه ناوم له خۆ ناگرن!
له گه‌ڵ ئه‌و ئاوێنه‌ی كه حه‌ز به بینینم ناكا
ئاشتم كه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌و ماچانه‌ی كه نامدۆزنه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نامناسنه‌وه
ئاشتم كه‌وه
شه‌رته چی تر له باران زیز نه‌بم و
ده‌نگ له شار ، دانه‌گۆڕم
مه‌پرسه له چیای غه‌ریبیت ده‌كه‌م
خۆم گێل ده‌كه‌م
له‌بارانی ناوه‌خت و له خه‌ونی پڕ سه‌فه‌ر
شه‌و نابڕێته‌وه
من به بیری تۆوه خۆم ده‌نووسمه‌وه
شه‌ڵاڵی ماچێكی ساده‌م له تۆدا نه‌بێ ناسره‌وم
دووری پێناسه‌ی نییه و غوربه‌تیش ته‌فسیر
خوشه‌ویستییه‌ك شێتانه ده‌مهێنێ و ده‌مبا
بێكه‌سی دامده‌پۆشێ
ڕامده‌ماڵێ
بێ تۆیی ده‌مهارێ
تكایه دایمه‌خه دووگمه‌كانت
به قه‌ت خاڵی نێوان مه‌مكانت ته‌نیام
به قه‌ت نازی سه‌ر لێوانت باریك
هیچ هه‌نارێكی ئه‌م هه‌رێمه
به قه‌ت هه‌ناره‌كه‌ی سه‌رسینه‌ت سه‌رخۆشم ناكا كچێ
دووری ده‌م ده‌كا به تۆ
به قه‌ت ماچێكی تۆ هه‌ناسه‌م پێیه
بۆ ژن و ژان و ژیان
هیچم وه‌بیر نایه
ته‌نها ناونیشانی تۆ نه‌بێ
سه‌ر له نوێ عاشق ده‌بمه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سه‌فه‌ری نه‌بم!
بێ ده‌نگیم به لقی په‌نجه‌ره‌یه‌كدا هه‌ڵده‌واسم و
پێكه‌نینم له گه‌ڵ موسافیرێكی غه‌واره‌ی ئه‌م شاره‌دا دابه‌ش ده‌كه‌م !
به دیار خه‌ونه‌كانته‌وه دا ئه‌نیشم
چی بكه‌م كچێ !
ئه‌م شێعره له دووم نایه
كۆچی یارم ئێستاش هه‌ر سووره
مه‌گری ، تكایه مه‌گری
چاوه‌كانم به‌شی گریانی تۆ ناكه‌ن
فرمێسكه‌كانت قورسن له سه‌ر شانم
چاوه‌كانم بۆنی تۆ و بۆنی موسافیر و
بۆنی هه‌ر شتێك كه تۆ پێت ناخۆشن ده‌ده‌ن.
هیچ هه‌نگاوێك به‌شی ئه‌م شه‌قامانه ناكه‌ن كچێ
هیچ سڵاوێك تا شاعیر بڕ
تكایه مه‌رگ راوه‌سته
هێشتا تێر تێر بۆنی خاكم نه‌كردووه
هێشتا تێرتێر بۆنی دایكم نه‌كردووه
هێشتا تێرتێر بۆنی باران
روحێك به خاك و
سڵاوێك به دایك و
شیعرێك به تۆ قه‌رزدارم
سڵاوێك به په‌نجه‌ره و
مه‌رحه‌بایه‌ك به عه‌شق و
ماچێك به من قه‌رزداری
گه‌ردنت ئازا نه‌بێ
له جێی باران له تۆدا من ده‌بارێم
له جێی په‌ڕه سێلكه له تۆدا من كۆچه‌ریم
له جێی جگه‌ره له تۆدا من دا ئه‌گیرسێم
له جێی تاوان له تۆدا من هه‌ڵه‌بجه‌م
گه‌ر نه‌یته‌وه تاسه‌ی ئه‌م شیعره ده‌مكوژێ
په‌نجه‌ی ئه‌م غوربه‌ته ده‌مخنكێنێ
ئای كچێ
ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌ت فره دیكتاتۆره
هه‌زاران بزه‌ی منی ئه‌نفال كردووه!
تكایه مه‌پرسه له چیای غه‌ریبیت ده‌كه‌م.
سلێمانی گه‌ڕه‌كی رزگاری
2005/10/10
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|