" کێلی جه‌للاد"
کۆنه‌مجری پۆڵاینی پڕی ئه‌وین،
به سه‌د قوفڵی ژه‌نگاوی بێ کلیله‌وه،
هه‌تا مه‌رگیش که‌س نازانێ
ئاخۆ که کێمان خۆشده‌ویست.
خۆڵه‌میشی مردووی
بێ پشکۆ بووین ئێمه‌ی ئاشق.
خوێنێکی سه‌وزی پڕ که‌ف و کوڵ،
به یادی ئاو و باران،
به گه‌رووی خاکی توونیی دا رۆ‌چوون؛
هه‌تا سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی زه‌وی.
به‌ڵام دیسان
ره‌نجی گه‌وره له به‌رد دایه هاوڕێم
که به‌ردێ بی
ره‌ش یان سپی
درێژ و تیژکه‌ڵه
ته‌حا... ته‌حا...!!!
له سه‌ر گۆڕی جه‌للادێک
ده‌سته و نه‌زه‌ر،
هه‌تا!... هه‌تا!...
چاوه‌ڕوانی بی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )