" له‌م به‌ربه‌سته‌دا "
"ئه‌حمه‌د شاملوو"
بۆن به زارته‌وه ده‌که‌ن
نه‌وه‌ک کوتبێتت خۆشم ده‌وێی .
بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن ؛
روژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئه‌وین له قه‌راغ چرابرقی رێگای گیراو
ده‌ده‌نه به‌ر قه‌مچی و شێلاق .
ده‌بێ ئه‌وین له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
له‌م کۆڵانی به‌ربه‌ستی خواروخێچی تۆف وبه‌ندا
ئاگر
ده‌گه‌شێننه‌وه
به ئاوردووی شێعروسروود .
باسی سه‌ره بیرکردنه‌وه .
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئه‌وه‌ی درگا ده‌کوتێ شه‌وان
بۆ کوشتنی چرا هاتووه .
ده‌بێ رووناکی له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
ها قه‌سابه‌کان
سه‌ر رێگه‌وبانیان گرتووه
به کۆته و چه‌په‌چاغی خوێناوییه‌وه ؛
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
بزه له لێو داده‌تاشن و
گۆرانی له ناو گه‌روو .
ده‌بێ تاسه و تامه‌زرۆیی له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
که‌بابی قه‌ناری
له سه‌ر ئاگری یاس و سۆسه‌ن ؛
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
سفره‌ی به‌زمه‌گێڕێ له شینی ئێمه‌دا .
ده‌بێ خودا له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )