دار و ده‌ریا
به دوور و نزیکدا
دار و به‌رد ده‌بڕێ و
ره‌گاژۆ ده‌کاته رۆحی ده‌ریاوه
داری مه‌رگ!
له په‌نجه‌ی ریشهکانییهوه
دڵۆپ دڵۆپ
ده‌تکێته ناو ده‌ماری مێهربانی ئاو و
ده‌بێته گه‌رای تۆفانێکی سووری سه‌رکێش
خوێنی ده‌م به هاواری بێ تاوانیی.
تۆفانێکی ئاوا مه‌زن:
له باوشیا قرچه قرچ ده‌شکێن،
ئه‌و که‌شتییانه‌ی خه‌ونی هه‌تا هه‌تایی
سه‌ر دڵی نه‌رم و بلاوێنی ئاویان ده‌دیت.
له باوشیا قرچه قرچ ده‌شکێن
ئه‌و که‌شتییه مه‌زنانه‌ی له ئاسنن،
ئه‌و که‌شتییه مه‌زنانه‌ی له پۆڵان.
"که‌شتیوانانی مه‌زن" له کوێن؟
که فه‌رمانی راوه‌ستان و
ته‌نانه‌ت
مه‌رگی وه‌ها تۆفانێکیش بده‌ن!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )