کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
****************************
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."