چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ:" ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م
"**************************************
ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ:"ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه."ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت:"ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له‌فۆن ئه‌که‌یت؟"ئازادیش ئه‌ڵێ:"من باوکمم