جاریکیان پیاویک زۆر به تووڕه‌یی به مۆبایل به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی بیمه‌وه ئاوه‌که گه‌رم بکه....براده‌ره‌که‌ی ئه‌ڵی ئه‌وه ئازایه‌تیه....پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵئ ئه‌ی چۆن خۆ به ئاوی سارد قاپوو مه‌نجه‌ل ناشۆم
*********************************************
کوڕێک به‌هۆیه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک تووشی ده‌مه‌قاڵی ئه‌بێت و لێدانێکی باشی پێ ئه‌که‌وێ.به‌لووتی به‌خوێنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای هاوڕێکانی و گله‌یی خۆی لای ئه‌وان ئه‌کات، یه‌کێک له هاوڕێکانی غیره‌ت ئه‌ی گرێت و ئه‌ڵێ من ئه‌چم له هه‌موویان ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام شوێنیان له‌کوییه؟دووای گه‌ڕان و پرسیار کردن، ئه‌زانێ که ئه‌و جه‌ماعه‌ته له چایخانه‌ی .......... دائه‌نیشن.ئه‌ویش ئه‌چێته چای خانه‌که‌و ئه‌بێنێ چه‌ند که‌سێک له‌وێ دانیشتوون، زۆر به‌نێرانه ئه‌ڵێ، ئه‌وه کێ له‌و هاوڕییه‌ی منی داوه؟حه‌وت که‌س به‌یه‌که‌وه هه‌ڵئه‌ستنه‌وه، هه‌موو به‌یه‌که‌وه ئه‌ڵێن منئه‌ویش به‌چایچیه‌که ئه‌ڵێ، کاکه پاره‌ی چایه‌کانی ئه‌و براده‌رانه واسڵـــــــــــــــــــــــــه