نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 07-12-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هاواری خه ون و زام وکانی

هاواری خه ون و زام وکانی

نووسه ر دکتۆر فاروق صفی زاده

شاعیر، بێ گمان گه رووی حه په ساوی گه له که جار وبار له پڕ به بورکانه وه هه
ڵده قووڵێ و دێته سه ما وخۆی ده وینێ . هه موو شاعیرێک ده نگی ره سه نی گه
لی خۆیه تی و بۆگه ل ده نووسی و ژیان و مردنیشی بۆ گه له . شاعیر هاواری گه
لیشه وهاواری له گه له روو نوقم کراوه.گه ل به هۆی شاعیره وه خۆی ده نوێنی
وته نانه ت هه ند ی جار ئه م هاواره گه رووی زاڵم ده گۆشی و گه ل به ره و سه
ر به ستی هان ده دا. هه روه ها به پێ شاعیرانه وه فه رهه نگ و وێژه ی گه لێک
دیاری ده کرێ .
یه کێ لم هاواره ڕه سنه کوردی کوردستان ، شاعیری خه ون و زام وهاوار و
کانی کاک ئیرجی عیبادی یه.
کۆمه ڵه شێعری خه ون و زام وهاوار له باوه شی کانی دا، به یانی ئه ند یشه
کانی گه لی کوردن له سه دان سه ده دا.له ژێر زوڵم و زۆر و سته می زاڵمان و ئه
وانه ی له سه ر به ستی و ئازادی ده ترسن و کاریان به ند و زیندانه و ته نانه
ت له تیشکی خۆریش ده ترسن و ده یانه وێ خۆر هه ربۆ ئه وان هه ڵبێ . کانی
رووبارێکه به ره و زه لیا ده چێ و کانی گه یشتن به زه ڵیایه. زام و هاواریش
ده نگی گه لن که له خه ون دا هه مووکاتێ گه یشتن به زه لیا ده بینن و ئاواتی
هه موو زوڵم لێ کراوێک گه یشتن به زه لیایه ( زه ر یا ).

زۆر له مێژه ئاور له ژێر چیاکانی داپۆشراوی په ژاره دا هه په ساوه
ئا خۆ
بۆرکانی ئاگر و قینمان که ی سه ر هه ڵئه دات .....

هاوار و زامی گه ل . دوای ماوه ێه ک ده بێته بۆرکان دژی زاڵمان و سه ربه ستی
یه که م موژده ی ئه م بورکانه یه بۆ گه ل.


له شه ڵاڵی که ڵیسه ی ئه وین و ئاوات دا
تا
نوێژ له مزگه وتی رۆژ
تا
زیاره تی
به رد و چیا و ئاو
هه نگاوێکه
هه ناسه ی ئه ستێره به ره و خوا ره وانه و
هاواری منیش به ره و ده ریا
به ره و گریانی باران
به ره و دۆڵه کانی نه خه وتووی وڵاته هه ورییه که م
کانی
بۆ کام که ڵیسه و مزگه وت و چیا
سه جده ئه به ی که چاوانی شیعر و عه شق
تێ یدا دارقه واخ نه ده رابێ.

ئه مه فلسه فه ی ژیانه و رۆیشتن و له ئاکام دا گه یشتن به زاڵیا و تێراو
بوون له بارانی سه ر به ستی و هه ناسه کێشان.
وێنه ی خه یا ڵیه کان له شیعر ه کانی کاک ئیره ج دا به جوانی خۆ پیشان دا دا.
که ئه مه پسپۆرێتی وی له شیعر و زمان دا دا گه یه نێ . زمانی گه ل . زمانی
شێعره و له شێعریش دا یه که م بناغه ی وێنه ، خه یاڵیه کان که شاعر به م شێوه
یه په یامی خۆی ده گه یه نێ.

دڵم به ستراوه به رووبار
بۆ کوێم ده به یت
ده ڕاوه سته
خورپه ی شه تاوی تافگه ی شه ڵماش
خه ڵاتی قه تاره ی فیشه کی کاوه یه
یان
چیرۆکی وڵاتی شیعره کانی مه لا ئاواره یه. "
یان
کاتێ له باره ی ژیانه وه شاعیرده چریکێنێ،ژیان به شێوه یه کی جوان و شیاوده
رازێنێته وه:

ژیان ئه ستێره ێیکه
ئه ستێره له ئاو ده چێ و
ویشک نابێت

کورد سه دان ساڵه ڕۆڵه کانی به خت ده کا وخه بات ده کا،به ڵام هێما نه گه
یشتۆته لووتکه ی
سه ر به ستی یه وه

تا ڵ تاڵی قژی سپی بیره وه رییه کانت
بۆنی رووباری خوێنی چوار چراو
سێداره کانی نه فره تی پێ یه !
بۆنی سه دان چرای سه وزو
نه کوژراوی ئاویه ر
باڵا به رز
بۆ
ئاوێنه ی ئاربابای ته ماوی بڕوانه
که ژوانێک له دارستانیبۆ مه ڵێلدا ڕاوستاوه !

شاعیر کاتێ باسی بایه قوشانی زاڵم ده کا، به جوانی ئه وانه داناسێنێته گه ل و
له ئاکامی ئه وان ده ڕژێنێته نێو رووباری چه ک و سه ر هه ڵدانه وه و ده ڵێ :

ویستیان دوونیا و ئاو
پڕ له لێڵاوی ته نیایی که ن
نه یانتوانی
له و هه وارگه ی سووره وه
چه ک و چه 1
ڕازی چیرۆکی ژین و شانۆی مه ر گیان ئه وت
شێعری ژیان سه رکه و ت
رووباری ئه ندیشه ڕه نگی خه ماوی ده ر یای گۆڕ
بڕوات بێ
له دیواخانی رۆژدا
شوشه ی عومری دێوه زمه ی شه و
شکاوه !

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید