
07-15-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سینه‌ما....
سینه‌ما هونه‌ری سرنجڕاكێش
ئه‌سعه‌د خۆشنود
پتر له سه‌د ساڵه دیمانه‌كانی(1) سه‌ر سووڕهێنهری سینه‌ما سه‌رنجی بینه‌ران له سه‌راسه‌ری دنیا بۆ لای خۆیان ڕاده‌كێشن؛ بینه‌ره‌كان هه‌روه‌ك ئه‌و كاته‌ی گوێ بۆ مۆسیقا شل ده‌كه‌ن یاخۆ ده‌ڕواننه تابلۆكانی نیگاركێشی، به‌ره‌و هۆڵه‌كانی سینه‌ما ده‌چن و به دیتنی فیلم، ڕازی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. زۆر له‌مه‌و پێش سینه‌مایان به هونه‌ری "ته‌م" له‌قه‌ڵه‌م داوه. یه‌كێ له ته‌وه‌ره‌كانی هه‌ره گرینگی سینه‌ما، سه‌رگه‌رمییه كه نیاز و پێداویستییه‌كی گرینگی مرۆڤه. پاش
دۆزینه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی سینه‌ما تێكۆشاون سینه‌ما به‌ره‌و پێش بچێ. هه‌ر بۆیه‌ش سینه‌ما هه‌ر هاتوه و باشتر بووه.
هه‌وه‌ڵین فیلمه‌كان بۆ بینه‌ران جێگه‌ی سه‌ر سووڕمان بوون. ئه‌وان به‌ره‌وڕووی چتێ بوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خودی ڕاسته‌قینه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام جۆرێك و شكڵێك له ڕاستی بووه. توانایی دووباره نواندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ی بینه‌ر له پێشدا به‌ره‌وڕوویان بووه. سرنجڕاكێش بوون ئه‌وه‌نده‌ی فیلمه‌كان له ڕاستی نزیك بووایه‌ن ئه‌وه‌نده‌ش سرنجڕاكێش ده‌بوون. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانین بڵێین هه‌وه‌ڵ فیلمه‌كانی مێژووی سینه‌ما به‌ڕاستی موسته‌نه‌د و به‌ڵگه‌دار بوون.
هه‌ر چه‌ندی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی سینه‌مادا تێپه‌ڕ ده‌بوو، نیشاندانی دووباره‌ی ڕووداوه‌كان ماندووبوونی بینه‌رانی به‌دواوه بوو. پێكهێنه‌رانی فیلم ناچار بوون ڕوو بكه‌نه بابه‌تی نوێ و له لایهكیتر پسپۆڕان و لێزانه‌كانی سینه‌ما ئامرازی تازه‌یان بۆ سینه‌ما ساز كرد. له ڕاستیدا به درێژایی مێژووی سینه‌ما، بابه‌ت و تكنیك له سینه‌مادا بوونه‌ته هۆی سرنجڕاكێشانی بینه‌ران.
بابه‌ته‌كانی تازه و سێحراوی "ژۆرژ مێلیهس"(2) و هه‌روه‌ها شكانی بێده‌نگی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما (ئه‌و كاته‌ی ده‌نگ به هانای فیلمه‌وه هات) ده‌بنه هۆی سه‌لماندنی ئه‌م ڕایه. تێكنیسیهن، هونه‌رمه‌ند و تاجر سێ خاڵی سه‌ره‌كی سێ گۆشه‌ی پێكهێنانی فیلمن؛ هیچ كامیان به‌بێ ئه‌و دووانهیتر ناتوانن ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بێ. هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی بینه‌ر كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت میوانی هۆڵه‌كانی سینه‌مایه، ئه‌م سێیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كیش بن، ناتوانن له كار و ئیشی خۆیاندا به‌رده‌وام بن.
پێویسته له سینه‌مادا زۆرتر له ته‌واوی هونه‌ره‌كانی دیكه ئاگاداری بیر و ڕای بینه‌ران بین و به چرته‌یه‌ك گوێمان بزرینگێته‌وه. هونه‌رمه‌ند ده‌بێ پێكهێنه‌ری فیلمێك بێت كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی سه‌رگه‌رم بێت. بینه‌ر له شكڵ و قه‌واره‌كه‌ی بگا و پڕ نێوه‌ڕۆك بێت.
(1) له هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژاردا به مانای "دیتنه‌وه‌ی دوباره" هاتووه. من لێره‌دا به مانای "تصویر" به‌كارم هێناوه، ته سویر دیتنه‌وه‌ی دوباره‌ی ئه‌و شتانه‌یه كه له‌پێشدا دیومانه و به فیلم یا ڤیدیۆ هه‌ڵمان گرتونه‌ته‌وه.
(2) ژۆرژ مێلیهس فیلم سازی سه‌ره‌تای مێژووی سینه‌مایه، هه‌وه‌ڵ فیلمه‌كانی خه‌یاڵاوی سینه‌ما هی ئه‌و فیلم سازه فهڕانسهوییهیه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|