
07-19-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساته ته‌سکه‌کانی سه‌دری
ساته ته‌سکه‌کانی سه‌دری
سه‌دیق ڕه‌سووڵی"
(1)
له نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوینیدا باوه گه‌وره خواجه نه‌سیره‌دین له قاوه‌خانه‌یه‌ک هاته ده‌رێ و جگه‌ره‌یه‌کی ئاگر دا‌و سه‌یری چۆڵیی شه‌قامی کرد.
. . .
سه‌بری خاتوون چارشێویک به سه‌ره‌وه به شه‌قامێکی چۆڵدا دێته خوارێ.
له به‌ر گه‌رمای هاوین هه‌ر ده‌گاته حاندی خواجه نه‌سیره‌دین، چارشێوه‌که‌ی ده‌کاته‌وه.
له‌و کردنه‌وه و ساته دا ده‌نگی فڕۆکه دێ. خواجه نه‌سیره‌دین چاوێک له ئاسمان ده‌کا.
سه‌بری خاتوون به ترسه‌وه چارشێوه‌که‌ی به خۆیدا ده‌داته‌وه.
خواجه نه‌سیره‌دین ده‌ڵێ: مه‌ترسه!
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دێ. خواجه نه‌سیره‌دین گوێ ڕاده‌گرێ.
سه‌بری خاتوون ده‌ڵێ: ده‌بێ بڕۆمه‌وه.
خواجه نه‌سیره‌دین ده‌ڵێ: مه‌ترسه
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه و ویژه‌ی فڕۆکه‌ی دیکه دێ.
سه‌بری خاتوون له ترسان چارشێوه‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته خوارێ. شه‌قام هه‌ر وا چۆڵه. بۆیه سه‌بری خاتوون سووک دادێته‌وه و چارشێوه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
خواجه نه‌سیره‌دین جگه‌ره‌که‌ی فڕێ ده‌دا و هه‌روا که سه‌یری سه‌بری خاتوون ده‌کا، ده‌ڵێ: مه‌ترسه، من بۆخۆم له نیزامدام و له‌و ته‌قینه‌وانه باش ده‌گه‌م. ده‌زانم به کوێدا ڕاکه‌م.
سه‌بری خاتوون ده‌پرسێ: پله‌ی تۆ چییه؟
خواجه نه‌سیره‌دین به بزه‌یه‌که‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: گرووبان.
سه‌بری خاتوون پێده‌که‌نێ و به شه‌رمه‌وه چارشێوه‌که‌ی به به‌رده‌میدا ده‌دا و خاڵی په‌نا لێوی له خواجه نه‌سیره‌دین ده‌شارێته‌وه.
به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی نزیک و له‌رینه‌وه‌ی ژێر لاقیان چاوێک له وڵات ده‌که‌ن و هه‌ڵدێن.
سه‌بری خاتوون سواری پژۆیه‌کی فه‌ره‌نسی ده‌بێ و زاوا له پشت فه‌رمان لاق له‌سه‌ر گاز داده‌نێ و دوو سیگناڵ لێ ده‌دا و چاوێک له سه‌بری خاتوون ده‌کا.
خواجه نه‌سیره‌دین هه‌تا گه‌ڕه‌کی کانی ئاسکان ڕاناوه‌ستێ.
له به‌ر درگای ماڵێکی دوو نهۆمی له حه‌سارێکی چکۆله تورمیز لێ ده‌دا و دێته خوارێ.
به بووک ده‌ڵێ: ئێره ماڵی منه، به‌خێر هاتی بۆ ئه‌و کۆشک و سه‌را چکۆله‌ی من.
له گه‌رمای نیوه‌ڕۆیه‌کی هاویندا خواجه نه‌سیره‌دین حه‌مامی ئاوی سارد ده‌کا و سه‌بری خاتوون له حه‌وزه چکۆله‌که‌ی په‌نا باخچه چکۆله‌که دێته ده‌رێ و پاڵ به دار گێلاسه‌که‌وه ده‌دا. خواجه نه‌سیره‌دین دوو لیوان شه‌ربه‌ت دێنێ.
سه‌بری خاتوون چاوێکی لێده‌کا و ده‌یهه‌وێ باسی بوونی باوکم بکات. خواجه نه‌سیره‌دین هه‌ڵده‌ستێ و چرپایه‌ک دێنێ.
لای ئێوارێی ئه‌و ڕۆژه‌ش سه‌بری خاتوون به گوێی خواجه نه‌سیر هه‌ڵدێنێ.
خواجه چاو له کاتژمێره‌که‌ی ده‌کا و ده‌ڵێ: بۆ بوونی بارام ماوه‌مان ماوه.
ئه شه‌وه له سه‌ر جێگا سه‌بری خاتوون باسی باوکمی له وێنه‌یه‌که‌وه ده‌ست پێ کرد.. وێنه‌یه‌کی کۆن.
خواجه تووڕه ده‌بێ و وێنه‌که ده‌دڕێ.
مه‌لا بانگ دانی به‌یانی سه‌بری خاتوون خواجه نه‌سیر له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ و ده‌ڵێ: خه‌ونم به بارامه‌وه دیتووه.
له به‌ربه‌یاندا سابری خاتوون ناهێڵێ خواجه نه‌سیر لیباسه‌کانی له‌به‌ر بکات. پۆتینه‌کانی لێ ده‌بات، ده‌مانچه‌که‌ی لێ ده‌شارێته‌وه.
شه‌وێک دوای له دایک بوونی باوکم، خواجه نه‌سیر هاواڵێکی خۆی بۆ شام بانگێشت ده‌کا.
چای، شه‌به‌ت، شیرینی، نان و چێشت، قلیان، گوێز، مێوژ
هاواڵه شاعیره‌که‌ی باوه گه‌وره چه‌ند شێعر ده‌خوێنێته‌وه...
کات ده بوو، سه‌بری خاتوون دێته ژوورێ. شاعیر خێرا شێعرێک به‌سه‌ر سه‌بری خاتووندا هه‌ڵده‌ڵێ.
خواجه نه‌سیر خه‌ڵاتێکی باشی به شاعیر دا.
ڕۆژی دوایی کچێکی لاو دێت و شێعر به سه‌ر سه‌بری خاتووندا هه‌ڵده‌ڵێ. خواجه نه‌سیر
ئه‌ویش خه‌ڵات ده‌کا.
هه‌ر شاعیر و گۆرانیبێژێک بێت و به‌سه‌ر سه‌بری خاتووندا هه‌ڵبڵێ، خواجه نه‌سیر خه‌ڵاتی ده‌کا.
ده‌فته‌رێک شێعر و گۆرانییه‌کی زۆر له‌سه‌ر سه‌بری خاتوون خڕ ده‌کاته‌وه.
له بۆکان‌دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه که‌سێک له گه‌ڕه‌کی کانی ئاسکان خه‌ڵات به
شاعیران و گۆرانیبێژان ده‌دا. حه‌سه‌ن زیره‌ک تازه نێوبانگی ده‌رکردبوو.
نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوینی له ده‌رگای ماڵی خواجه نه‌سیر ده‌دا.
باوکم تازه پێی له پێنج ده‌نا.
ده‌رگای کرده‌وه.
دوای هێندێک شه‌ربه‌ت و چای و شیرنی ده‌ست سازی سه‌بری خاتوون و چۆڕێک ئاوی فێنک، حه‌سه‌ن زیره‌ک گۆرانییه‌یه‌ک ده‌ڵێ، چۆڕێک شه‌ربه‌ت ده‌خوا و گۆرانییه‌کی دیکه ده‌ڵێ.
لای عه‌سر له به‌ر فێنکی حه‌سارێ سه‌بری خاتوون به باڵای به‌رز و خاڵی په‌نا لێو و چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ له سه‌ر که‌شه‌فێک دوو چای له‌به‌رده‌م حه‌سه‌ن زیره‌ک داده‌نێ.
باوکم ده‌ڵێ: گۆرانییه‌ک به‌سه‌ر سه‌بری مندا هه‌ڵبڵێ.
حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌کۆخێ و چاوێک له باوکم ده‌کا و گۆرانییه‌ک به‌سه‌ر باوکمدا هه‌ڵده‌ڵێ.
باوکم گۆرانییه‌که‌ی لێ ده‌بڕێ و ده‌ڵێ: به‌سه‌ر سه‌بریدا.
حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌کۆخێ و چۆڕێک ئاو ده‌خواته‌وه.
خواجه نه‌سیر ده‌ڵێ: هه‌موو ژینی من خه‌ڵاتی سه‌برییه.
سه‌بری ده‌ڕوا.. ڕوو له ژوورێ ده‌کا.
زیره‌ک ده‌نگ هه‌ڵدێنێ. به سۆزێکی زۆر سه‌یر ده‌چریکێنێ. ده‌نگی هه‌تا ئه‌وسه‌ری گه‌ڕه‌ک ده‌ڕوا. به بیستنی ده‌نگی، هاوسێکان له سه‌ربان و دیوار و درگا دا سه‌ر ده‌کێشن. سه‌بری خاتوون له سیحری وشه و شێعر و ده‌نگی زیره‌ک وا توند ده‌رده‌په‌ڕێ. ده‌که‌وێته حه‌وزه چکۆله‌که‌ی به‌ر ده‌می خواجه نه‌سیر و حه‌سه‌ن زیره‌که‌وه.
خواجه نه‌سیر له پڕ ده‌مانچه‌که‌ی له‌به‌ر پشتێن ده‌ردێنێ و له‌نێو چاوانی زیره‌کی ده‌گرێ و ده‌ڵێ: بیبڕه‌وه.
حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌ڵده‌ستێ و لای عه‌سرێکی دره‌نگ به دڵێکی ته‌نگه‌وه له ماڵی خواجه نه‌سیر له گه‌ڕه‌کی کانی ئاسکان دێته ده‌رێ.
خواجه نه‌سیر هاوار ده‌کا: نه‌گه‌ڕێیه‌وه، ئاوڕ نه‌ده‌یه‌وه.
باوکم سه‌یری سه‌بری خاتوون ده‌کا له‌نێو حه‌وزی ئاوه‌که‌دا.
خواجه نه‌سیر له سیحری ئه‌و ده‌نگ و گۆرانییه هه‌تا پشت ده‌رگا ده‌مانچه‌که‌ی له نێو چاوانی زیره‌ک لانه‌برد.
دواییش ده‌رگا به شه‌ق پێوه ده‌دا.
ڕۆژ و دوانێک دوای ئه‌و ڕووداوه خواجه نه‌سیر ماڵه‌که‌ی له کانی اسکان بۆ مه‌جیدبه‌گ ده‌گوێزێته‌وه.
به نێو ورته ورتی خه‌ڵکدا سواری ماشینێک ده‌بێ و ده‌ستی باوکم ده‌گرێ و بانگی سه‌بری ده‌کا وا له دیواره ورد بۆته‌وه حه‌سه‌ن زیره‌ک پاڵی پێوه‌داوه.
ته‌نانه‌ت ڕۆژیک له خواجه‌ی پرسی: ئه‌رێ ئه‌و گۆرانییت تۆمار کرد؟
خواجه نه‌سیر چاوی له چاوه کاڵه‌کانی سه‌بری خاتوون بڕی و هیچی نه‌گوت.
سه‌بری خاتوون ساڵێک دوای ئه‌و ڕووداوه له دوانیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاویندا له گۆڕستانه‌که‌ی ئه‌و به‌ری بۆکان ناشتیان و دنیا بۆ خواجه نه‌سیر تاڵ و به‌تاڵ ده‌بێ.
کز ده‌بێ، بێ ده‌نگ ده‌بێ، مات ده‌بێ، نایه‌ته ده‌رێ.
باوکم به‌دیار خواجه نه‌سیره‌وه زۆر به‌وردی باڵا ده‌گرێ.
خواجه نه‌سیر هه‌تا ما و هه‌ناسه‌ی کێشا، ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌بیر نه‌چوو، به ته‌نیا داده‌نیشت و به‌سه‌ر گرامه‌که‌ی ده‌خست و گوێی ده‌دایه.
خواجه نه‌سیر شریتی ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌خۆی دوور نه‌ده‌کرده‌وه.
لێیان ده‌پرسی گۆرانی کێیه؟ ته‌نیا ده‌یگوت: گۆرانییه... گۆرانی پیاوێکی غه‌واره‌یه.
خواجه نه‌سیر هه‌رگیز چاوی به‌زیره‌ک نه‌که‌وته‌وه.. به‌ڵام زیره‌ک.. ده‌یزانی هه‌ستێکی ئه‌و ڕۆژه چۆڵه‌کانی خواجه نه‌سیره‌دین پڕ ده‌کاته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|