
07-19-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(2)
به‌یانییه‌کی زوو دایکم له‌گه‌ڵ ژنێکی عه‌با به سه‌ری تۆزێک گه‌ڕاوه هاته ژوورێ.
چارشێوه‌که‌ی به جل هه‌ڵواسه‌که‌وه هه‌ڵواسی و ڕووی له باوکم کرد و گوتی: له گه‌ڵ ئاواره‌کان هاتووه، له‌به‌ر ده‌رکی مزگه‌وت ڕاوه‌ستابوو، نه‌ده‌چووه ژوورێ.
ژنه به شه‌رمه‌وه سه‌ری داخستووه و چاو له به‌ر پێی خۆی و فه‌ڕشه‌که‌ی ژێر لاقی ده‌کا.
باوکم ده‌ڵێ: وه‌ره سه‌رێ، نامۆیی مه‌که.
ژنه له لایه‌که‌وه داده‌نیشێ و دایکم چای بۆ دێنێ و باوکم ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی بۆ هه‌ڵده‌کا و منیش به خێرهاتنی ده‌که‌م.
دایکم ده‌ڵێ: نێوی سه‌درییه. که‌سوکاری له شه‌ڕ و بۆمباراندا له ده‌ست چوون.
دایکم سێوی بۆ دێنێ، هه‌رمێی بۆ دێنێ.
باوکم ڕوو له من ده‌کا و ده‌ڵێ: با له دیوه‌که‌ی ههردیدا بخه‌وێ.
دایکم ده‌ڵێ: تۆ لێره... له‌و هۆڵه بخه‌وه.
دایکم لیباسی تازه‌ی بۆ دێنێ، حه‌مامی بۆ هه‌ڵده‌کا.
ته‌نانه‌ت شووشه‌یه‌کی چکۆله‌ی عه‌تری ده‌داتێ.
سه‌دری ده‌ڵێ: کوڕه‌کانم به سه‌ر مین ده‌په‌ڕن، کچه‌که‌م له سه‌ر سنوور تێدا ده‌چێ.
دایکم ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشێ.
ڕۆژێک باوکم لێی ده‌پرسێ: مێرده‌که‌ت چی؟
سه‌دری ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگ ده‌بێ و چۆڕێک ئاو ده‌خواته‌وه و چاوێک له ده‌رێ ده‌کات.
باوکم پرسیاره‌که‌ی دووپات ناکاته‌وه.
سه‌دری چل ساڵی ده‌بێ. خاڵێکی له په‌نا لێو کوتاوه و دوو لینگ بازنی زیوی له ده‌ستدایه، جار جار پاوانه له پێ ده‌کا. زۆریش حه‌ز له هه‌وری و شه‌ده ده‌کا.
به‌یانییه‌ک داوای مێخه‌ک له دایکم ده‌کا.
له دیوه‌که‌ی من وێنه‌یه‌کی باوه‌گه‌وره‌ی لێیه به لیباسی نیزامییه‌وه. ده‌مانچه‌یه‌کی به قه‌ده‌وه‌یه. سه‌دری ده‌ڵێ: ئه‌وه خواجه نه‌سیره.
زۆرم لا سه‌یر ده‌بێ. چاوێکی لێ ده‌که‌م و ئه‌ویش ده‌ست ده‌داته وێنه‌که‌ی باوه‌گه‌وره و چاو له ده‌ماچه‌که‌ی به‌رقه‌دی ده‌کا. ئاخێکی زۆر سارد هه‌ڵده‌کێشێ. چاوێک به وڵات‌دا ده‌گێڕێ ده‌زانێ که‌س له ماڵێ نییه ده‌ڵێ: ئه‌رێ دایه‌گه‌وره وێنه‌ی نییه.
زۆرم لا سه‌یره، ژنێکی ئاواره‌ی نه‌دیو و نه‌ناسیاو خواجه نه‌سیر چۆن ده‌ناسێ؟ چ کاری به وێنه‌ی دایه‌گه‌وره‌یه،
به سه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
لامپه‌که ده‌کوژێنمه‌وه. له په‌نا ته‌له‌فزیۆنه‌که له‌ژێر لێفه ده‌خزێم. تۆزێک چاوم گه‌رم ده‌بێ، هه‌ست به خشه‌خشێک ده‌که‌م. سه‌رم له‌ژێر لێفه‌که دێنمه ده‌رێ. سه‌دری ده‌بینم. ڕوو له ده‌رێ ده‌کا. منیش هه‌ڵده‌ستم و به‌دوایدا ده‌ڕۆمه ده‌رێ.
له حه‌سارێ هه‌ست به من ده‌کا. ڕاده‌وه‌ستێ ده‌ڵێ: چ هه‌وایه‌کی خۆشه.
به بزه‌یه‌که‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له نیوه‌شه‌ودا له تینوویان خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه. هه‌ر له سه‌ر جێگا گوێ ڕاده‌گرم. ده‌نگی چۆڕه چۆڕی ئاوی حه‌مام دێ. به ئه‌سپایی نزیک ده‌بمه‌وه. گوێ له بن ده‌رگاکه ڕاده‌گرم. ده‌نگی کۆخه‌ی باوکم دێ. ده‌نگی سرته سرتی سه‌دری دێ. جوان ده‌نگی ده‌ناسمه‌وه. حه‌تمه‌ن لێوه ئاڵه‌کانی له بن گوێی باوکم توند کردووه و لێی ده‌پرسێ. نازانم ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ی له کوێ بووه.
له دایکم ده‌پرسێ ژێرزه‌مینتان هه‌یه؟ یان حه‌ساره‌که‌تان بۆ حه‌وز و دار گێلاسی نییه؟
له مه‌لا بانگداندا سه‌دری هه‌ڵده‌ستێ ده‌ست ده‌داته به‌رماڵه‌که‌و له پشت سه‌ری منه‌وه دوو ڕکات نوێژ ده‌کا.
له کۆتاییدا ده‌ست هه‌ڵدێنێ و به ده‌نگێکی زۆر نزم ده‌ڵێ: خوایه، زیره‌ک به به‌هه‌شتی به‌رین شادکهی.
ئه‌و کات به‌رماڵه‌که‌ی خڕ ده‌کاته‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی هۆڵه‌که چاوێک له ده‌رێ ده‌کا، کلوو به‌فر ده‌بارێ، به په‌نای مندا ده‌گه‌ڕێته‌وه دیوه‌که‌ی خۆی. هه‌ست ده‌کا لێفه‌که‌م لێ بۆته‌وه. سووکێک به‌رماڵه‌که‌م پێدا ده‌دا.
به‌یانییه‌ک له ده‌رێ دێمه‌وه، به هێندێک نانی تازه‌وه. دایکم له چێشتخانه خه‌ریکی قاپ و که‌وچک شتنه و سه‌دری له‌گه‌ڵ باوکم له حه‌سارێ پاڵ به دیواره‌که دانیشتوون.
باوکم ته‌سبێحێکی ده‌نک شینی پێیه، نازانم سه‌دری چی له باوکم ده‌پرسێ، باوکم قاقا پێده‌که‌نێ.
باوکم ده‌ڕوا، سه‌دری ڕوو له من ده‌کا ده‌ڵێ: هه‌تا گۆڕستانه کۆنه‌که له‌گه‌ڵم دێی.
له گه‌ڵی ده‌چم. سواری تاکسییه‌ک ده‌بین. له پێشدا سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی زیره‌ک ده‌کا. دوایی ڕوو له گۆڕستانه کۆنه‌که ده‌که‌ین. ده‌گه‌ینه گۆڕستانی کۆن ده‌ڵێ: گۆڕه‌که‌ی خواجه نه‌سیر کامه‌یه؟
چاوێک به گۆڕستاندا ده‌گێڕم و ده‌ڵێم: ئه‌وکاته‌ی باوه‌گه‌وره سه‌ری نایه‌وه، من حه‌وت ساڵ نه‌ده‌بووم.
نازانم بۆ نیشانم نه‌دا.
هێندێک به نێو گۆڕه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ، ده‌ڵێ: زیره‌ک باسی گۆره‌که‌ی سه‌بری خاتوونی زۆر ده‌کرد.. ئه‌گه‌ر پێم بڵێی، خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌ت ده‌که‌م.
له سه‌ر گۆڕێکی چکۆله داده‌نیشێ، گۆرانی زیره‌ک ده‌ڵێ. ده‌نگی خۆشه، زۆر باش گۆرانی زیره‌ک ده‌ڵێته‌وه.
ده‌ڵێ : ئه‌ی ده‌مانچه‌که‌ی خواجه نه‌سیر؟
پێده‌که‌نم و ده‌ڵێم: بۆیه دیوه‌که‌ی منت هه‌ڵکۆڵیوه!
قاقایه‌ک ده‌کێشم و ده‌ڵێم: له‌و کاته‌ی وه‌بیرم دێ چه‌ند گه‌ڕه‌کمان گۆڕیوه.
چاوێکم لێ ده‌کا و ده‌ڵێ: سێ مانگ ئه‌و ماڵه‌ی گه‌ڕه‌کی کانی ئاسکان کون به کون گه‌ڕام.
به تاکسییه‌ک گه‌ڕاینه‌وه به‌رده‌رکی سه‌را. له‌وێش ڕا به تاکسییه‌ک گه‌ڕاینه‌وه زیله سووتاوه‌که. سه‌دری ده‌ڵێ: بۆکان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بێ.
سه‌دری له گیرفانی هێندێک کلیلی ده‌رهێنا و ده‌رگای کرده‌وه. هه‌ر له حه‌سارێ زانیم که‌سمان له‌ماڵێ نییه.
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌م هه‌ڵکرد. سه‌دریش که تازه ره‌نگی پیری و گه‌ڕانه‌وه ده‌نیشته ده‌م و چاوی، به توێی کراسێکی ئاڵ و واڵه‌وه له دیوه‌که‌ی من هاته ده‌رێ. هه‌وری له پشت به‌ستووه و شه‌ده‌ی له‌سه‌ر ناوه. له بن لێوه‌وه گۆرانی زیره‌ک ده‌ڵێ. کوڵۆنجهیهکی ڕه‌شی له‌به‌ر کردوه. زوڵفی شۆڕ کردۆته‌وه.
له په‌نام داده‌نیشێ و ده‌ڵێ: چه‌ندین ساڵ تار و ده‌فم بۆ زیره‌ک ژه‌نی. چه‌ندین ساڵ زیره‌ک باسی چاوه‌کانی سه‌بری خاتوونی بۆ گێڕامه‌وه.
ده‌ست له‌ملم ده‌کا و ده‌ڵێ: ئه‌و ده‌مانچه‌یه له‌کوێیه؟
ده‌مه‌وێ بزانم بۆ زیره‌ک ئه‌و هه‌موو ساڵه باسی لووله‌ی ساردی ئه‌و ده‌مانچه‌یه له نێو قسه‌کانی نه‌چووه ده‌رێ.
ده‌ڵێ: زۆر به ده‌وری بارامی باوکتدا هاتم. نه‌متوانی له‌ژێر زاری ده‌رکێشم.
ده‌ڵێم: ئه‌و ژێر زه‌مینه چکۆله گه‌ڕای؟
مات ده‌ڵێ: سێ شه‌و هه‌تا به‌یانی هه‌ڵمکۆڵی و پڕم کرده‌وه.
ده‌ڵێم: ده‌زانی باوکم گۆرانی زیره‌کی زۆر لا خۆش نییه و گوێی ناداتێ.
پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ: جار جار
ده‌ڵێم: ئه‌و شه‌وه سه‌دری له حه‌مام سه‌ر هه‌ڵدێنێ، ویژه‌ی مووشه‌کێک دێ، چاو له ئاسمان ده‌که‌م. چه‌ند مووشه‌ک به‌سه‌ر شاره‌وه‌ن. ده‌نگی ئاژیری سوور دێ. ده‌نگی هه‌ڵات هه‌ڵاتی خه‌ڵک دێ. دایکم خۆ به ژوورێ‌دا ده‌کا.
دایکم ده‌ڵێ: ڕاکه‌ین بۆ ژێر زه‌مین.
دایکم ده‌ڵێ: کوانێ باوکی؟
ده‌ستی من ده‌گرێ و منیش ده‌ستی نه‌رموشلی سه‌دری ده‌گرم.
بۆمبیک له‌و نزیکانههو ده‌ته‌قێته‌وه، وڵات ده‌له‌رێته‌وه.
هه‌ر خۆمان به ژێرزه‌میندا ده‌که‌ین. هه‌رسێکمان به دڵه‌کوته و ترس به‌سه‌ر باوکمدا ده‌چین. ده‌مانچه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه، دوو گولله‌ی به ده‌سته‌وه، سه‌دری به دیتنی ده‌نه‌ڕێنێ: کاری وا نه‌که‌ی!
خۆی فڕێ ده‌دا بۆ ده‌مانچه‌که، باوکم گولله‌که‌ی تێخستووه و ڕاست ڕوو له سه‌دری ده‌کا. له‌و کاته‌دا بۆمبێکی زۆر نزیک ده‌ته‌قێته‌وه. ژێرزه‌مین پڕ ده‌بێ له ته‌پوتۆز، دایکم ده‌کۆخێ. ده‌ترسێ. وڵات تاریک ده‌بێ.
***
چه‌ند تێبینی
1_ له قاوه‌خانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ که‌سێک کێشه‌مان ده‌بێ، کابرا هه‌ڵده‌ستێ ده‌ڵێ: ده‌ستی حه‌سه‌ن زیره‌ک خۆش بێ. هیچ ناڵێم، ده‌ڕۆمه ده‌رێ.
2_ باوکم واکمه‌نێکی له گیرفاندایه. ته‌نیا ده‌که‌وێ، گۆرانی زیره‌کی پێ گوێ ده‌داتێ.
دایکم شه‌وانه هه‌ست ده‌کا که‌سێک له کۆڵان گۆرانی زیره‌ک ده‌ڵێ.
بازه شه‌وێکیش خه‌ون به دایه گه‌وره‌وه ده‌بینێ گۆرانی زیره‌ک ده‌ڵی.
3_ ئه‌و ده‌مانچه‌یه له ژێرزه‌مین له‌بن میچه‌که جوان له توێی پارچه‌یه‌ک و له‌تێک چه‌رم پێچراوه و ڕۆنکاری کراوه. ده‌یکه‌مه‌وه، هه‌موو گیانی چاو لێده‌که‌م. ده‌ڵێی هه‌رگیز گولله‌ی پێ نه‌ته‌قاوه. هه‌ر ده‌ڵێی هه‌رگیز گولله‌ی نه‌دیبێ. خشپه‌ی پێی که‌سێک دێ. خێرا دهیپێچمهوه و له جێی خۆی دایده‌نێمه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|