
07-20-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ وێنه....
گوتيان:
ئێوا‌ره‌ی سێ‌شه‌ممه، زستان بوو، حه‌وتی به‌فرانبار
تۆ په‌ڕه‌سێلكه‌يه‌كی خووساوت له قۆڵدا هێنايه‌وه ماڵێ!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
سبه‌ی به‌يانیش، شتێكی وه‌ك باڵنده‌يه‌كی عاشق
له سه‌ربانی ئێوه‌وه رووه‌و ده‌ريا فڕیوه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
تۆ له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك گۆرانی لێڵ، بۆ مانايه‌كی‌تر
چنگێ مانات له ناوله‌پی ئاسمان رنيوه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
تۆ، حيزبابی په‌شێو، تۆ....!
هۆی متمانه‌ی ئاوێنه بووی به نه‌وای له‌نته‌رێ له هه‌يوانی شه‌وا!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
سه‌رپاكی ده‌ڵێن تۆ به‌دگومانترين گومانلێكراوی تێكده‌ری
زارت لێوانلێوه له به‌رامه‌ی پیاڵه‌يه‌ك شير!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
له ده‌وری غه‌زه‌لێكی تاريك، يا ره‌نگه له گوێی حه‌وزی هاوسێ
بۆ ئه‌و سووره ماسييه
له رۆخی ده‌رياوه گورانيت چڕيوه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
له نێو هه‌موو گڵكۆكاندا، به شوێن گۆڕێكی وندا
بێده‌نگ له‌سه‌ر قۆڵی خۆت گرياوی!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
تۆ هه‌واڵی گومانی گوڵدانێكی وشكت
بۆ باغچه‌ی باران بردووه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
بۆ ورده كه‌لوويه‌ك، گۆرانی پشكووتنی سۆزيت چڕیوه،
ئه‌وه‌ش هیچ...، تۆيان له سرته‌سرتی ده‌ريا و ده‌لاقه‌دا ديوه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
به تۆمه‌تی غه‌زه‌لێكی قه‌ده‌غه
هه‌زار وته‌ی نوێت له قسه‌ی شه‌تيلا داتاشيوه!
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: به‌سه!
پێت وانييه له حاشاكردنی عيشقا
تۆ خاوه‌نی چه‌شنێ بێده‌نگی پیرۆزی؟
گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان:
بنووسه!
بنووسه كه حاشا له چاره‌نووسی نه‌نووسراوی خۆم ناكه‌م!
نووسيم: حاشای لێناكه‌م!
نووسيم و هاوده‌نگانی نامۆ له‌ود‌يو شووره‌كانی جيهانه‌وه وه‌ده‌نگ هاتن:
«ده‌ڵێن شاعيرانی مه‌زن به‌م چه‌شنه ژياون».
سه‌ید عه‌لی ساڵحی
وه‌رگێڕانی له فارسی‌يه‌وه: ك .ج _ هه‌ڵوه‌دا
.هه‌ندێ گازنده بكه‌م؟!
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی بوون و داره‌مه‌يت
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی كێرد و زلله
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی سروود و خود
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی ده‌سپێك و كۆتا
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی به‌له‌م و ده‌ريا
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له خود و خه‌ونی هاوسێ
ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
هه‌ر تێناگه‌م، ده‌ڵێن رێگه‌ی هه‌ساره به‌خۆمان نه‌بوو.
دايكم ده‌يگوت:
ئاسۆی چاره‌نووست ڕوونه، به‌ڵام داهاتوو نادياره.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|